وتار
تەزویری ئەمجارە چۆن دەکرێ ؟
یه‌حیا نه‌وزه‌ر جاف

دوایی نەڵێن بۆ پێشتر کەس نەی ووت!!
بەڕێزان یەکیەتی و پارتی لە یەکەم ھەڵبژاردنی ١٩٩٢ وەوە یەک ھەڵبژاردنیان بەبێ تەزویر ئەنجام نەداوە ، تەنھا شێواز و میکانیزمی تەزویرەکەیان گۆڕیوە ئەگەرچی ساڵ بەساڵ ڕێژەیان لەدابەزینە بەواقیعی 
کۆتا میکانیزم و ئاسانترینیان بۆ ئەوان تەزویرە ئەلیکترۆنیەکەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بوو

ئەمجارە دەنگدان ئەلیکترۆنی نیە و نزیکەی دووسەد ھەزار ناوی زیادە لەلیستی دەنگدەران سڕاوەتەوە ، ئەی چۆن تەزویرەکە دەکرێ ؟

تەزویری ئەمجارە بەم شێوەیەی لای خوارەوەیە

یەکیەتی و پارتی و ھەموو حزبەکان ناوی تەواوی دەنگدەرەنی سەرجەم وێستگەکانی دەنگدانیان لەلایە و یەکیەتی و پارتی بەدیاری کراوی و لەڕێی کۆمسیۆنی پێشووەوە سەرجەم تۆماری دەنگدەرانی لەلایە و دەزانێت کە لە ھەڵبژاردنەکانی پێشوو کێ چووە بۆ دەنگدان و کێ نەچووە بۆ دەنگدان چونکە ھەرکەس چووە بۆ دەنگدان ئەوکارمەندەی کەناوی دەنگدەرەکە دەدۆزێتەوە خەت ئەدات لەناوەکەی ئەوانەی نەچوون دیارە کێن 
یەکیەتی و پارتی کە حکومەتن و تەواوی جومگەکەنیان قۆرغ کردووە لەڕێگەی ژمارەیەک ئەندامی تایبەتیانەوە بە وێنەی ئەندامەکانیان جنسیە یان کارتی زانیاری دروست دەکەن بۆ ئەو بەشە دەنگدەرەی کە ھەڵبژاردنەکانی پێشوو نەچوون بۆ دەنگدان کە ڕێژەیان لە ٪٤٥ بۆ ٪٥٥ دەبێت

بەمەش ڕۆژی دەنگدان بە جنسیە و کارتی زانیاری یاساییەوە کەسی تر دێت و بەبێ ھیچ کێشەیەک دەنگ دەدات و دەڕوات

چارەسەر چیە ؟

نازانم کۆمسیۆن چ پلان و چارەسەرێکی ھەیە بۆ ئەمشێوازە تەزویرە بەڵام یەکێ لە بەھێزترین چارەسەرەکان چوونە بۆ دەنگدان تەنانەت ئەگەر کەسیشت بەدڵ نەبوو بڕۆ زەڕبی لێبدە چونکە ڕێژەی بەشداری جگە لەوەی ڕێگری دەکات لەوەی کەسێک بەناوی تۆوە بچێت دەنگ بدات بەو دەسەڵاتەی کەلەداخی ئەو بایکۆتی دەکەیت ئەبێتە ھۆی ئاشکرا کردنی ڕێژەی بەرزی تەزویرەکەی ئەمجارە و ڕێژەی دەنگە دزراوەکانی ھەڵبژاردنی پێشووش ئاشکرا دەکات

ھەڵبژاردنی پێشوو سەرەڕای ئەوەی ھەڵمەتێکی ھەڵبژاردنی زۆر گەرم بوو بەڵام ڕێژەی بەشداری ٪٥٠ ی تێنەپەڕاند 
ئەمجارە جگە لەوەی ھەڵمەتی ھەڵبژاردن گەرم نیە و خەڵکی زۆر نائومێدکراوە لەھەڵبژاردن و حزبێکیش کشاوەتەوە لە ھەڵبژاردن بەھەموو پێوەرێک ئەبێت ڕێژەی بەشداری لە ھەڵبژاردنی پێشوو کەمتربێت واتە ٪٥٠ دابەزێ بۆ ٪٤٠ 
بەڵام 
سەرەڕای ئەو چاوەڕوانی دابەزینی ئاستی بەشداریە ئێوارە کۆمسیۆن بەشێوەیەکی فەرمی بەبێ غەشیش ڕایدەگەیەنێت کە ڕیژەی بەشداری ٪٧٠ بۆ ٪٨٥ بووە بەھۆی دروستکردنی جنسیە یان کارتی زانیاری بۆ خەڵکیتر بەشێوەیەکی فەرمی

ئەمە بۆ نائومێدبوون نیە بۆ ئەوەیە بەبایکۆت نەبیتە بەشێک لە سەرخستنی ئیرادەی تەزویر چیەکان چونکە ئەگەر ئێمە بچین بۆ دەنگدان جگەلەوەی حەجمی دەنگە دزراوەکانی پێشوو ئاشکرا دەکەین ڕێگری دەکەین لەوەی تەزویر بەناومانەوە بکرێ و ئێوارەش ئەگەر بەھۆی تەزویری ئەوانەوە ڕێژەی بەشداری گەیشتبویە ٪٨٠ و زیاتریش ھەموو دنیا دەزانێت کە تەزویریان کردووە

من ناڵێم بەدەنگدانمان یەکیەتی و پارتی تەواو دەبن ئەوانەی ئەو خەونە دروست دەکەن بۆ خەڵکی بە گوتاری پۆپۆلیستیان گەورەترین خیانەت لەخەون و ھیوای خەڵکی دەکەن بۆ گۆڕانکاری و لەدەسەڵات تاوانبارترن لە کوشتنی ھیوا و ئومێدی خەڵکی بۆ گۆڕانکاری و چاکسازی 
من تەنھا دەڵێم بەشداربە بۆ ئەوەی تەزویرەکەیان کەشف ببێت 
بەشدار ببە بۆ ئەوەی بەبایکۆتت خزمەتی دەسەڵات نەکەیت 
بەشدار ببە و ئەگەر ھیچت بەدڵ نیە دەنگەکەت بفەوتێنە چونکە بایکۆت گەورەترین پۆشەری حەجمی تەزویری دەنگ دزەکانە ئەمجارە.
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
26/09/2018
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ