وتار
حوکمەتی کوردی و سوڵحی عەشایەری.....
ئــەردەڵان یــاروەیســی

بەدرێژای دەسەڵاتی کوردی ،حوکمداری و ئیدارەدانی ووڵات بەشێوەکی زۆر ناقونی بووە ئەوەی هەبووە جگە لە ڕێکەوتێکی عەشایەری و خێڵەکی هیچی کە نەبوە، ئەوانەی ناوی خۆیان ناوە حیزب هەرچەند هیچ بنەمایەک و پرەنسیبێکی حیزبیان نیە و بەشێوەی هەڕەمەکی دروست بوون ناوێکی زل و ناوەڕۆک پوچیان لە خۆیان ناوە دەستیان کردوە بە گەوچاندن لە هەر کاتێیکدا لێک وەڕەز بووبن وەک یاری ماڵە باجێنە یاریەکەیان تێکداوە لە یەکدی.

لە کاتێکدا حیزب دەبێت ئامرازبێت بۆ خزمەتکردن و پلان و کارنامەی حیزب بۆ مانەوەی لەسەر بنەمانی کاری باش و دروستکردنی عەدالەتی کۆمەڵایەتی و فەراهەمکردنی خزمەتگوزاری و دابین کرنی ژیانێکی شایستە بەخاک و هاووڵاتی بێت لە ڕێگەی دامەزراوە شەرعیەکانی حوکمەتەوە و داڕێژەری بیر و فیکری چاک بێت بۆ کۆمەڵگا تا لەڕێگەی کارە چاکەکانیەوە متمانە بۆ مانەوەی بەدەست بێنێت، بەڵام ئەوەی لێرەدا دەبینرێت حیزب ئامانجە بۆ گەوجاندن و دەوڵەمەند بوون و دزینی سامانی ووڵات و ناشیرین کردنی سیاسیەتی بەڕێوەبردنی ووڵات و پەک خستی پایەکانی حوکمڕانی و بڵاوە پێکردنی کەلتوری گەندەڵی.


نیشتیمان هیچ پیرۆزیەکی لەلای تاک نەماوە و دڵسۆزیەک بەدیناکرێت بۆ گەشەدان وپێشخستن ووڵات ئەوەی هەیە شەڕی مانەوەیە لەم نیشتمانە بە جەنگەڵکراوە ،
گەوچاندن و شاردنەوەی ڕاستی و ڕێکەوتنی ژێر بەژێر بووە بەکاری هەمیشەی حیزبەکان و بۆ ڕازی کردنی ئەندام و لایەنگرانی خۆیان کۆمەڵێک شەڕی سەر شاشە دژی یەک دەکەن و کەلتوری خراپی دژ و یەکتر قبوڵ نەکردن بڵاو دەکەنەوە، پاشان خۆیان بێ شەرمانە بە ناوی بەرژەوەندی گشتی و دڵسۆزیان بۆ نیشتمان پێک دێن و بەرژەوەندی حیزبەکانیان و خۆیان دەپارێزن لە ئەنجامیش هاووڵاتی دەکەنەوە قوربانی ململانێ کانی خۆیان .

بۆیە پێویستە تاکی کوردی هێندە هۆشیاربێت خۆی نەکات بە مقاشی دەستی حیزب و سیحری حیزبەکان بەتاڵ بکاتەوە بۆ ئەوەی خۆی نەکاتەوە قوربانی و، هۆکار نەبێت بۆ خۆشەبەختی سیاسیەکان، کاتێک تاک دور لە دەمارگیری حیزبی بڕیار لە چارەنوسی خۆی دەدات و بەشوێن ژیانێکی باش و شایستە بۆخۆیدا دەگەڕێت دەبێت یاخی بێت بۆ هەموو ناعەدالی و زوڵمێک کە سیاسیەکان و حیزبەکان دەرهەق بە خەڵک دەیکەن .
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
26/09/2018
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ