وتار
بۆ ئێمەش وادەی ھەڵوێستە ڕونەکەیە!
سلێمان عه‌بدوڵڵا

لە کاتێکدا ھاوپەیمانی بڕیاڕیدا بەشداری ھەڵبژاردن نەکات و دواتر لە کردەیەکی مێژوویی پێویستدا دکتۆر بەرھەم وەک سەرۆکی ئەو قەوارەیە گەڕایەوە ناو یەکێتی، ئیتر بۆ ئێمەش، وەک ھاودیدی دامەزرێنەر بۆ ھاوپەیمانی، کە متمانەمان بە ڕێبەرایەتی دکتۆر بەرھەم ھەیە، وادەی ھەڵوێستە پێویست و دروست و ڕونەکەیە.

لەڕاستیدا من وایدەبینم، باشترین بژاردە لەئێستادا و لەدۆخێکی ئاوادا، کە دەکرێت بەھۆیەوە بەرنامە بەھا و باوەڕەکانی ھاوپەیمانی تێدا بھێنرێتە دی، بەتەنھا  دەنگدان و پشتیوانیکردنە لە لیستی ١٠٥ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، بەسەرۆکایەتی قوبادی کوڕی مامی گەورەمان.

لێرەوە بژاردەی من، وەک ھاودیدێکی دامەزرێنەر بۆ ھاوپەیمانی، کەھەر لەسەرەتاوە، بۆ ئێسا بەسەختی لەپێناویدا تێکۆشاوم، دەنگدانە بەلیستی چەپکە گوڵەکەی مام، دەنگدانە بە قوباد تاڵەبانی وەک سیاسیەکی گەنج و وەکو گەنجێکی دەوڵەمەتداری جێگای ھیوا، چونکە دەزانم ئەوە شاڕێگای بەدیھێنانی ئەو شتە گرنگ و پێویستانەیە، کەخەڵکی کوردستان ھیواخوازی بەدیھێنانی بوون. متمانەشم ھەیە بەھۆی حوکمڕانی باشەوە، یەکێتی و قوباد تاڵەبانی، ڕاسگۆیانە دەتوانن « ھەلی کار،خزمەت و ئارامی» وەک سێکوچکەی ژیان و حوکمڕانی باش بۆ گەل بەدیبھێنن.

ھاودیدانی خۆشەویستم، ڕاشکاو و ڕاسگۆ، پێتان دەڵێم: ھاودیدمبن، بۆ پشتیوانی لە لیستی ١٠٥ ی یەکێتی و قوباد تاڵەبانی، چونکە ئەوە بۆئێستا و ئایندەی خۆت و گەلەکەت باشترین بژاردەیە
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
28/09/2018
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ