وتار
چیم دی؟
هۆشیارجەمال

دروست لەساتەوەختی گەرم بوونی بانگەشەی ھەلبژاردنی پەڕلەمانی کوردستاندا گرتەیەکی ڤیدیۆی کەسێک بڵاوبۆیەوە ،کە ھێرشدەکاتە سەر ھاوڵاتیەک بەڵام ئەو کێشەی کۆمەڵایەتی ھەیە لەگەڵ کەسەکەدا، بەڵام لەڕێگای دادگاوە چارەسەری ناکا بەڵکو بە پاڵپشتی شەخس یاخود حیزب وە دەمانچەکەی دەستی کەرامەت مرۆڤێک دەشکێنێت و ئیھانەی پێدەکات ھەروەھا جنێو بە دامو دەزگاکانی حوکمەت دەدات ؟!.
ھەر زوو پۆلیسی ڕایگەیاند کەسی تۆمەتبار ماوەیەک پێش ئێستا لە ڕووبەڕووبونەوەیەکدا دەستگیرکراوە.
دیارە ئەم جۆرەکارانە بەر ئەنجامی لاوازی یاساکانە لە ھەرێمی کوردستان ھەروەھا دەست کەوتنی چەکە لەلایەن ھەمووکەسێکەوە بەڕێگایەکی ئاسان و یان لەکاتی بانگەشی ھەڵبژاردندا دەبەخشرێتەوە بەسەر ئەندام و لایەنگرانی حیزبدا.
ھەروەھا بەرپرسە حییزبیەکانیش ھۆکارن چونکە نەیانتوانیوە بێلایەنبن لەکاتێکدا تۆمەتبارەکان ڕاپێچی دادگا دەکرێن تەداخول دەکەن و ھەندێکیان دەبنە تەڕەف لە گرفتەکەدا و لاوازی دەسەڵاتی دادوەریش ھۆکارێکی ترە بۆ زیادبوونی ئەم جۆرە حاڵەتانەدا.
بەڵام لە ھەموو بێشەرمانە تر میدیاکانی حیزبە جیاوازەکانی ھەرێمە کە نەیانتوانی بێلایەنانە کار لەسەر ئەم حاڵەتە بکەن و ببنە کارتی فشار لەسەر دەزگاکانی ئەمنی و دەسەڵاتی دادوەری و بەرپرسان لە ھەرێمی کوردستان بەڵکو ھەرزوو بۆ مەبەستی بانگەشە و کۆکردنەوەی دەنگ کەوتنە بڵاوکردنەوە و بەکارھێنانی بۆ مەبەستی حیزبی.
 میدیاکانی یەکێتی ھەرزوو ھەوڵیان دا، وا نیشانی بدەن کە دەستگیرکردنی تۆمەتبار بەسە بۆ کۆتایی ھاتنی ئەم ھەرایەی دروستکراوە.
پارتیش چ لە ڕێگای میدیای بیسراو بینراو خوێندراوی ڕەسمیەوە چ لەڕێگای ئەو ھەموو یوب سایتەوە کە ھەمووی بە پارەی میلەت دروست کراون و بەڕێوە دەبرێت کەوتە ھەرا، وەک بڵێی خەڵکی بێ ئاگان لەڕووداوەکانی چەند مانگی ڕابردووی سنووری ژێر دەسەڵاتیان لەبیرچووبیتەوە کە چۆن لە کاتی خۆپیشاندانە کاندا شەق شەقێنیان بە مامۆستایەکی بەتەمەن کرد، و دکتۆریان بەر زلە دەدا و دوایش لەدادگا بێشەرمانە داوای قەرەبوویان لێدەکرد!
 ڕەنگە ئەو میدیایانە بیریان چوبێتەوە کە ھێمن ناوێکیش ھەبوو پێشمەرگەبوو بەڵام ھەموو ڕێز لێگرتنێکیان ئەوە بوو نیوەی سەری تاشراو ڕەوانەی سنووری سلێمانی کرایەوە حەقمە بپرسم ئەوەبوو حورمەتی پێشمەرگە ؟
یاخود میدیاکانی سەربزووتنەوەی گۆڕان بیریان چوو چەند مەتریک ئەولای کەناڵەکەیان لە ناو گردی زەرگەتە لە ڕۆژنامە نوسیک دا کە چەندین ساڵ ڕەخنەی تووندی دەگرت لە نە یارانی گۆڕان و خزمەتی پرۆژەی گۆڕانی دەکرد،بەڵام کەڕوو قەڵەمی ڕەخنەو زمانی گۆرا بۆبزوتنەوەی گۆڕان بە شیک لەوانە ی ڕەخنەیان قبوڵنەبوو پەلاماریاندا ولە گردەکە دەریان کرد!
 ئەمەویت بڵیم ئەرکی میدیایە شەربکات لە پێناو کەرامەتی ھاولاتیان پاراستنی شەخسیەتی ھەموو کەسیک بێ جیاوازی ئاینی و ئایدۆلۆجیا و حزبی ، نەک بەپێ بەرژەوەندی شەخسی و حزبی کەرامەتی مرۆڤ وەک پارچە قوماشێک لێبکات چۆنی بوێت ئاوا بیبڕێ و دوای بەدڵی خۆیان بیدورێن.
 لە ڕاستیدا دەبێت ھاوڵاتیانی ئەم ھەرێمە ھەردەم دەبێت لەخەمی ئەوەندابن کە توشی کێشە وگیروفتی کۆمەلایەتی و ھەندێک جار یاسایش نەبەن لەگەل ھیچ کەس وگروپێک بۆ ئەوی نە بنە قوربانی لاوازی دەسەڵاتی دادوەری ودەزگاکانی حکومەت و کەرامەتیشیان  ئەوەندەی تریش نە شکێنرێ لەلایەن حزبەکانەوە.



ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
29/09/2018
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ