وتار
ڕوسیا و ئیسرائیل لە ھێڵی پەیوەندی گەرمەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوە
بورهان ڕەئوف


ھەر لەوکاتەی لە مانگی ئەیلولی ٢٠١٥ ەوە  ڕوسیا  ھاتە ناو کێشەو ململانێکانی سوریاوە ھەماھەنگی و پەیوەندی یەکی گەرمی لە گەڵ دەوڵەتی ئیسرائیل دەستپێکرد بەو ئومێدەی خۆیان لە بەریەککەوتن بپارێزن لە ئاسمان و خاکی سوریادا بە شێوەیەک گەلێک کۆبوونەوەو دیداری دووقۆڵیان ڕێکخستبوو تەنانەت بنیامین نەتەنیاھو سەرۆک وەزیرانی ئیسرئیل تاماوەیەک پێش ئێستا لە دوو ساڵی ڕابردوودا ھەشت جار سەردانی مۆسکۆی کردبوو دوای ئەوەش دووجاری تر چووە .
کۆبوونەوەکان لە سەرئاستی جیاوازبووە لە نێوانیاندا چ بواری سەربازی و ھەواڵگری و سیاسی و جگە لە ھێڵێکی پەیوەندی گەرم لە نێوانیاندا واتە لە نێوان بنکەی حمێمیی ڕووسی لە لازقیەو وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل لە تەلئەبیب , لەم ڕێگەشەوە ڕوسیا توانی بووی ترسی ئیسرائیلیەکان بڕەوێنێتەوە لە بوونی ھێزەکانی ئێران و حزبوڵای لوبنان لە سوریا ئەویش لە ڕێگای فشار خستنە سەر ئێران کە ڕاوێژ کارەکان  ھێزەکانی خۆی و میلیشیاکانی حزبوڵاو ھەموو ھێزە وابەستەکانی خۆی بە ماوەی ١٢٠ کم بکێشێتەوە لەسێگۆشەی قنێترە ی باشووری دیمەشق و سویدائو  جۆلان و ھەروەھا ڕێگەدان بە ئیسرائیل بۆ ھێرشکردنە سەر ھێزی ھاوپەیمانەکانی سوریا وئێران بە ڕادەیەک  ٢٠٢ جار ھێرشی ھەوایی کراوەتە سەریان لە ماوەی ھەژدە مانگدا.
یەکێک لەو ھەڵوێست و ھەوڵانەی ڕوسیا بۆ پێشگرتن بە ھەڵگیرسانی شەڕو ئاژاوەی گەورە لە نێوان ئیسرائیل و سوریا و ئێران ئەو کاتە بوو لە مانگی شوباتی ڕابردووی ئەمساڵ ٢٠١٨ کە فڕۆکەF ١٦  ەکەی ئیسرائیل خرایە خوارەوە لە سوریا بنکە حمێمیم ھەموو ھەوڵەکانی خستە گەڕ لەسەرداخوازی ئیسرائیل بۆ ئەھوەنکردنەوەی دۆخەکە . بەڵام واجارێکی تر دۆخەکە لەبەردەم تەقینەوەیەکی مەترسیداردایە کاتێک دووشەمەی ڕابردوو فڕۆکەیەکی ئێڵ ٢٠ ڕوسی خرایە خوارەوە کە پانزە پلەداری ڕوسی سەرنشینی بوون ھەموو کوژران لە کاتی ھێرشێکی ئیسرائیلی بۆ سەر بنکەیەکی  توێژینەوەی زانستی و تەکنیکی  سوریا کە  ڕوسەکان ئەمە بەکارێکی ئەنقەست دەزانن و  ھەرچەندە ھەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە بائاگری دۆست خراوەتە خوارەوە واتە بە ئاگری ڕۆکێتی s٢٠٠  سوری کە ئەمە تووڕەیی توندی ڕوسیا لێکەوتەوە وھەندێک بڕیاری توندی دەرکردووە کە لەوەیە دۆخەکە بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو بگۆڕێت .
بڕیارەکانی ڕوسیا 
ڕوسیا سێ بڕیاری توندی دەرکردووە کەدژ بە بەرژەوەندی ئیسرائیلن  ئەوانیش  ئەمانەن :-
١. ڕادەستکردنی سیستمی مووشەکی بەرگری  S٣٠٠ لە ماوەی دوو ھەفتەدا بە سوریا  کە ئەم خاسیەتانەی تێدایە ( پێکانی ئامانج لە دووری ٢٥٠ کم ھەروەھا پێکانی ئامانجی ئاسمانی و ھەوایی جۆراو جۆر وەکو فڕۆکە مووشەکی بالیستی و مووشەکی تریش لەبەرزایی ١٠م تا ٣٠ کم ھەروەھا چاودێری کردنی ٢٠٠ ئامانج و ھەروەھا شەڕ لەگەڵ ٢٤ ئامانجیشدا لە یەک کاتدا ھەروەھا توانایەکی زۆری  بۆ شەڕی ئملکترۆنی  )
٢. دانان و جێگیر کردنی سیستمێکی ئۆتۆماتیکی کە ھەموو بنکە بەرگرییەکانی سوریا بەیەکەوە ببەستێتەوەو ھەموو ئامانجە یارو نەیارەکان لە یەک جودا بکاتەوە ھەروەھا کۆنترۆڵکردنی بڕیاری پێویست .
٣. دانانی سیستمێکی ئەلکترۆنی تەشویش دژ بە ھەموو ئەو فڕۆکەو ڕۆکێت و مانگە دەستکردانەی کە نزیک دەبنەوە لە کەنارەکانی دەریای ناوەڕاست لە  سوریا .
ئامانجی پۆتین لوم بڕیارانە 
ئامانجی سەرۆک پۆتین و ڕوسیا لەم ھەنگاوانە بەدەستھێنانی  چەند ئامانجێکی سیاسی و سەربازییە  لەوانە:-
١. ناردنی مەسجێک کە ڕوسیا ھێزێکی گەورەو زەبەلاحە.
٢. کۆتایھێنان بە ئۆپەراسیۆنە ھەواییەکانی ئیسرائیل لە سوریا کە بووەتە مایەی نیگەرانییەکی زۆر بۆ ھاوپەیمانەکانی ڕوسیا لە سوریا واتە ئێران کە وای دەخوێننەوە کە بەرژەوەندی ئیسرائیل دەخاتە سەرووی بەرژەوەندی ئەوانەوە .
٣. ناردنی مەسجێکی بەھێزی تر بۆ ئەمریکا ھەردوو ھاوپەیمانەکەی  بەریتانیا و فەرەنسا کە ئیتر ناتوانن نکووڵی لە ڕۆڵی ڕوسیا لە سوریا بکەن وناتوانن ڕێز لە سەروەری سوریاش نەگرن تا کۆتایی .
٤. ھەوڵدانی پۆتینە بۆ دانانی نەخشەڕێگایەکی نوێ بۆ چارەسەری کێشەی سوریا بە دیدێکی نوێوە بۆسەر مێزی دانوستان کە ئەمریکاو ڕوسیا و ئیسرائیلیش بگرێتە خۆ .

ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
02/10/2018
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ