وتار
٢٣ساڵ لەومەوبەر، بابیرتان بێنمەوە
کارۆخ عوسمان

٢٣ساڵ لەومەوبەر، بابیرتان بێنمەوە
كارۆخ عوسمان

لەیەكێك لەبازاڕەكانی زاخۆ بەڕازیلێكی سور دەتەقێنرێتەوە، ئەو بەڕازیلیە بە ٥٠٠ كیلۆ TNT تەقیەوەو زیاتر لە ٩٠ ئینسانی كاسبكاری بێ گیان كرد.
ئەو TNT لەوڵاتی توركیا ھێنرابوو، بەھاوبەندی لەگەڵ دەزگای موخابەڕاتی پارتی، ئەو ٥٠٠ كیلۆ TNT لەسڵۆپی تەسلیم بەدوو ئەفسەری پاراستن دەكرێت، تەقینەوەكە لەنزیك بازاڕی چەكفرۆشی زاخۆ ئەنجامدرا.
توركیا بۆیە ئەو كارەی بە پارتی كرد، بیانوەكەی ئەوەبوو گوایە لەو بازاڕەوە چەك بۆ گەریلاكانی پەكەكە دەنێردرێت.
پارتی و بنەماڵەی بارزانیش وەك ھەمیشە سڵیان لەگیاندانی خەڵك نەكردەوەو ڕاسپاردەكەی دەوڵەتی توركیایان بەچەند دابەستەیەك گەیاندەجێ، بۆ نیشاندانی نیازپاكی بەرامبەر دەوڵەت بۆ ئەوەی بە بەكرێگیراو وەربگیرێن.

لەو كەیسەدا پارتی دەیویست كۆسرەت ڕەسوڵ تێوەبگلێنێت، سەرەتا دەنگۆی ھەبوونی دەستی كۆسرەت ڕەسوڵی بڵاوكردەوە، بۆ ئەوەی خەڵكی بادینان بەچاوی دوژمنەوە لەیەكێتی و خودی كۆسرەت بڕوانن، وایان لەخەڵكی بادینان دەگەیاند كە گوایە سۆرانیەكان دوژمنی خەڵك و خاكی بادینانن. ھەروەكو ساتەكانی بانگەشەی ڕێفراندۆمی ٢٠١٧، پارتی لەڕێگەی كادرانی لق و ناوچە حزبیەكانی بەخەڵكی ڕادەگەیاند كە سۆرانیەكان بەتایبەت حزبەكانی ناو خەڵكی سلێمانی دوژمنی بادینانن، بۆیە خەڵكێكی زۆر بەوبیانوە چەكداركرابوو.

دواتر؛ پارتی تۆمەتەكانی تەقینەوەكەی زاخۆی لەسەر كۆسرەت ڕەسوڵ لابردن، بەڵام لەناو خەڵكی عەوامی بادینان ئەو دوژمنكاریەی ھێشتەوە.
پارتی بۆ زیاتر شەرعیەتدان بەوەی كە دەستی خۆی تێدانیەو پەرۆشی خەڵكی بادینانە، چەند كەسێكی تۆمەتبار كرد، یەكێك لەو تۆمەتبارانە ڕایكرد بەرەو ئەوڕوپا، دواتریش ھەردوو ئەفسەرەكەی خۆیشی كە ئەنجامدەری تەقینەوەكەبوون ناردنی بۆ ھۆڵەندا.
بەڵام یەكێكیتر بەناوی (ئەحمەد صالح) تا ئەم ساتەش بەبێ دادگایی كردن لەكونجی زینداندایە.
بەزەبری ئەشكەنجە اعتڕافیان پێكردو لەتەلەڤزیۆنی مەحەلی خستیانە بەرچاوی خەڵك، وەك ھەركەیسێكیتر بەمجۆرە بڵاویانكردەوە بۆ ئەوەی وا لەخەڵكی زاخۆ بگەیەنن كە ئەنجامدەری تەقیەوەكەیان دەستگیركردووەو ئەمنیەتی خەڵك پارێزراوە.
ئێستا ئەحمەد ساڵح فەرمانی ئیعدامی ھەیە، بەڵام نەك دادوەر بەڵكو دەزگای پاراستن ئەمری كردووە.
تەنھا بۆ سپیكردنەوەی ڕووی دزێوی دەزگای موخابەڕاتی پارتی، ئەگینا یەكێك لەوانەی كە لەدەزگای ئاسایشی پارتی كار دەكات بەخانەوادەی دەستگیركراوەكەی گوتبوو كە ئەحمەد ساڵح بێتاوانەو دەستی لەكارەساتەكەی زاخۆدا نەبووە.
بریسكۆ یەكێك بووە لەشەخسەكانی موخابەڕاتی توركی (میت)، دوای تێپەڕبوونی چەندین ساڵ بەسەر ئەو كەیسەدا لەئەوڕوپاوە تەواوی وردەكاریەكانی خستەڕوو، ئەو كەسە دوای وازھێنانی لە میت و ھەڵاتنی بەرەو ئەوڕوپا ئاشكرای كردووە كە توركیا بەھاوكاری پارتی ئەو تەقینەوەیەی كردووە.
توركیا:- بەبیانووی چەكفرۆشتن بە پەكەكە.
پارتی:- بۆ بەتیرۆریست ناساندنی كۆسرەت ڕەسوڵ و نانەوەی دوژمنایەتی نێوان بادینان و سۆران.

ئێستا با بزانین ئاخۆ؛-
-لەكام خولی پەرلەمانی كوردستان بەدواداچوون بۆ ئەو كەیسەكراوە؟
-یاخود كام لیژنەی مافەكانی مرۆڤ دۆسیەی ئەحمەد ساڵحی بەبێتاوان زیندانیكراویان ھەڵداوەتەوە؟
-ئەرێ داواكارێكی گشتی ھەبووە دەستی بردبێت بۆ گێڕانەوەی مافەكانی ئەحمەد ساڵح؟ لانیكەم ڕزگاردنی لەو زیندانە پڕ جەللادەی پارتی و بنەماڵەی بارزانی.
-ئەرێ لایەنێك ھەبووە درۆی ئەو ھەموو تۆمەتانەی سوركردبێتەوە؟

ئێستا كە ئەحمەد ساڵح زیندانیەو كەس ناتوانێ چاوی پێبكەوێ، دەستەڵاتی قەزا چ ئەھمیەتێكی ھەیە؟ كە زاتی ھەڵدانەوەی لاپەڕەی دۆسیەی ئەو ئینسانە نەكات؟
ئینجا لیژنەی پەرلەمان و دادگاو داواكارانی گشتی و كۆلیژەكانی یاسا گشتیان عەلامەتی ئیستفھامیان لەسەرە، ئاخر كەھیچ شتێك لەدۆخی قانون و حقوقی ئینسانی نەگۆڕن ھەبوونیان چ مەنفەحەتێكی ھەیە!!!
دوای ٢٣ ساڵ ھێشتا كەیسی لەوشێوەیە ھەر لەزیادبووندان بۆنمونە كەیسی (بێسەروشوێنكردن بەناوی دینداری و ھامشۆی مزگەوتەكان، ئەڤرەس شوان و ئەوانیتر)، ئەرێ پێم ناڵێن ئەم ھەموو بەشەرە ئیشیان چیە لەژێر ناوی حقوقی ئینسانی و قانوندا؟
خۆ ئەم كەیسانە سوكایەتین بەقەزاو لیجانی حقوقی ئینسانی و پەرلەمان.
جا گەر لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمان نەیتوانی ئەو لاپەڕەیە ھەڵداتەوە بۆچی ھەیە؟
یان ئەوەتا ئەو دەزگا باڵایانە وەك شوێنی دۆزینەوەی ھەلیكارو دامەزراندنن.
دڵنیابن لەو زەمەنەی حوكمڕانیشدا ھیچ كەسێ زاتی ھەڵدانەوەی ئەو لاپەڕانە ناكات چونكە ھەر سەرەتا بانگەشەكەی بۆ ئەوەبووە كە (دەنگ بدەن و ژیانی من بگۆڕن).
واتا بۆ گۆڕینی ژیانی كەس نەھاتۆتە مەیدان بەڵكو تەنھا بۆ گۆڕینی ژیانی زاتی خۆی ھاتیەو وەك ماددە بۆشاییەك داگیر دەكات و بەس.
ئەگینا ئەوەتا بریسكۆ تەواوی زانیاری لەسەر ئەم دۆسیەیە دركاند، بۆچی كەسێ بەدەمیەوە نەچوو؟
ئەم وڵاتە نەك لەڕووی حوكمڕانیەوە بەڵكو لەڕووی جڤاكیشەوە وێران بووە، چونكە تاكەكانی كۆمەڵگا بەبێ گەڕانەوە بۆ تاریخی حزب و كەسەكان دیسان دێن و شایەدیان بۆ دەدەن.
بۆیە بەر لەگۆڕینی حوكمڕانی ئەم كۆمەڵگایە زەرووری گۆڕینی عەقڵیەتی تاكە، لەدۆسیەی ئەحمەد ساڵح و ئەوانیتردا بەڕوونی دەردەكەوێت، چونكە نەك تاكەكانی عەوامی خەڵك فەرموون ببینن خودی كۆسرەت ڕەسوڵیش بەبێ گوێدانە ئەم مێژوە چڵكنەی پارتی ئێستا دەستی بازرگانی لەگەڵ تێكەڵ كردوون، ئایا بیر لەوە ناكاتەوە ھەمان گروپ تەقینەوەیەكیتر لەھەولێر بكەن و دیسان ئەوی تێدا تاوانبار بكەن؟
یان خەڵك لەبەرامبەر ئەو دۆسیانە كە بێدەنگن بیر لەوە ناكەنەوە وەك ئەحمەد ساڵح بەبیانوویەكی ڕەش بیانخەنە زیندان و دواتریش لەمجەللەیەكی حزبیدا ناویان بەتیرۆریست بڵاوبكرێتەوە؟
وەك مجەلەی (مەتین) كە ناوی ئەحمەد ساڵحی بەتیرۆریست تێدا بڵاوكرایەوەو ھەر بەبڕیاری حزبیش لەجیاتی دادوەر حوكمی اعدامیان بۆ دەركرد.
ئۆی چ مخەننەتێكن ئەو تاقمە جاشزادەیە.!!!
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
13/10/2018
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
12
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ