وتار
بکەری سەرەکی تێکرای کارەساتەکان پارتیە
هۆشیار عەبدوڵڵا

(پارتی پێشڕەو بێت حاڵی هەرێم وێرانتر دەبێت )

لانیکەم لە ۲٠٠٥ ەوە پارتی حاکمی موتڵەقی کوردستانە،دوای ئەوەی مەلەفی هەرێمی لە سەر سینەیەکی زیڕین لە یەکێتی وەرگرت بەرامبەر پۆستی سەرۆک کۆمار .

لە بارێکیا هەرێم کە لەئاستی سیاسیی و ئیداری و کلتوری وسیاسەتی خارجی و تەنانەت لێبوردەیی کۆمەڵایەتی و ئاینی هاتۆتە دواوە هۆکارەکەی سیاسەتە هەڵەکانی پارتیە .

بڕواننە خەونی سەربەخۆیی پارتی چی بەسەرهێنا، بڕوانە ئابوری سەربەخۆ بزانن پارتی چۆن لەباریبرد ، بڕواننە ئەو دامەزراوەیەی کە پێی دەڵێن حکومەت پارتی چۆن کردی بە ئەداتی چەوساندنەوەی خەڵک ، بروانن چی بەسەر پەرلەمان و رۆلی پەرلەمان هێنا ، بزانن چۆن قەزای بە سیاسی کرد ، راستە لە هەمو ئەوانەدا یەکێتی بێ تاوان نیە و بەشدارە ، بەڵام بکەری سەرەکی لە هەرێمدا پارتیە .

ئەو کاتەی پارتی بێ رکابەر دەمێنێتەوە لە گۆرەپانەکە دەبێ چاوەروانی کارەساتی گەورەتر بکەین.

بەڵام ئەو رکابەرە کێیە ؟! ئەکید یەکیتی نیە ، پارتی کە تادێ پێ زیاتر رادەکێشیت هۆکارەکەی یەکێتیە.

دەمێکە گوتومە پارتی هەرکات بەهێز بێت کارەسات بەسەر میلەتدا دێنێت کە ئاشبەتاڵی کرد ساڵی حەفتاو چوار هەر خۆی بەتەڵی ساحەی سیاسی بوو و کردی، کە ریفراندۆمی کرد ساڵی دوهەزار و حەڤدە بە حسابی خۆی لەململانێی سەرۆکایەتی هەرێم زاڵببو بەسەر هەمواندا و کردی ، جاکارەسات ئەوەیە پارتی لاوازیش بێت هەر مەترسیدارە و سڵ لە هیچ ناکاتەوە وەک ئەوەی لە سی و یەکی ئابدا کردی .

بۆ ئایندەی هەرێم و خەڵکەکەی دەبێت رۆلی پارتی سنورداربکرێ نەک گەورە بکرێ ، هەلبەتە پارتی ناسردرێتەوە و من دژی کلتوری سڕینەوەی ئەویترم ، بەڵام هەمیشە دەتوانرێ سنودار بکرێ و سنوردارکردنی رۆڵی هەردو حزبەکەش نەک بەس پارتی ، یەکێتیش ئەرکێکی نیشتیمانی باڵایە .
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
13/10/2018
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
123
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ