وتار
ئـاست لاوازی و نزمی زانستی دەرچوانی زانکۆ بۆ؟
سەرکەوت عەبدولڕەحمان

زانکۆ لە حەقیقەتدا دەبێت ناوەندێکی معریفی و زانستی بێت بۆ پێگەیاندنی تاکی بە تواناو کەریگەر،
ئەرکە سەرەکیەکانی زانکۆ بریتیە لە ئامادەکردنی پسپۆری جیا جیا و لێھاتوو بۆ بەڕێوەبردن و چاکردن و بە تەندروست کردنی بوارەکانی ژیانی کۆمەڵگە، بۆ ئەوەی ژیانێکی ئارام و سەردەمیانە بۆ تاکەکانی فەراھەم بکات، بە پێی پێشڤەچوون و پێداویستیە ھەنووکەیی و سەردەمیەکانی کۆمەلگەی ھاوچەرخ،
وەلێ لە کوردستان زانکۆ لە وەھمێکی مەترسیداردایە بەوەی بە رۆڵە سەرەکیەکانی خۆی ھەڵنەستاوە، لێ دۆخێکی نا راستەقینەو نا تەندروستی ھێناوەتە ئارەوە، تاکێکی خەیاڵەوی بەرھەم دێنێت، کە نەگونجاوە لەگەڵ پێداویستیەکانی کۆمەڵگە.
ئەوەی جێگای داخە! زانکۆ لە ئێستادا بۆتە ناوەندێک بۆ پێدانی بڕوانامەو کووشتنی توانای گەنج، چونکە لە ئێستادا بڕوانامە وەک کاڵایەکی ھەرزان و بێ قیمەت کراوە لێھاتووە، وەلێ خراپ بوونی ئاستی زانکۆ و ناوەندەکانی خوێندن، دەبێتە ھۆی دروست بوونی دەلاقەیەکی گەورەی زانستی و معریفی، بوونی کێماسی لە ناوەندە ئەکادیمی و زانستیەکان، دواجار دەبێتە ھۆی لاوازی و دواکەوتنی سەرجەم سێکتەرەکانی کۆمەڵگە.

بۆیە پرسیارە جەوھەریەکە ئەمەیە بۆچی لەم ئاستەدایە؟
لە وەڵامدا: دەگەرێتەوە بۆ چەند رەھەندو ھۆکار گەلێک کە ئەمانەی خوارەوەن


یەکەم: ئەگەر سەرنج بدەین لە ئەوروپا و وڵاتە پێشکەوتووەکان پێش قۆناغی زانکۆ قوتابیەکان جیا دەکرێنەوەو بە پێی حەزو تواناکانیان لەو بوارەی کە ھەیەتی، پەرەیان پێدەرێت و ھاوکارو ھاورێگایان دەبن تا دەگەنە لووتکە، وەلێ بەداخەوە! لە کوردستان نەک ھاوکاریان نابن بەڵکو بەربەستەو لەمپەرەیشان لەبەردەم دا دروست دەکەن، سیتمەمی پەروردە ھێندە نا سیتەمە ھیچ جۆرە پلان و بەرنامەیەکی نیە بۆ فێرخوازان لە قۆناغی سەرەتایی و دوایی سەرەتایش، بەڵکو بابەت گەلێکی جیاوازی دەخوێندرێت، کە بەشێک لە بابەتە خوێندراوەکان ئەرزو ئاسمان لە پسپۆریەکی داھاتوویانەوە دوورە.


دووەم: کاتێ فێرخوازی پۆلی دوازدەی ئامادەی دەبڕێت، ھەرگیز پەپێی حەزو خولیاو تواناکانی ناوی 
لەو بەشە وەرناگریت کە خەون و ئامانجیەتی، ئەمەش بە ھۆکارەی ئەوەی نمرە کراوەتە پێوەر، بەڵام ھەرگیز بە ڕەھای ناکرێت نمرە بکرێتە پلەبەندی بۆ دەستانیشکردنی ئاستی توانا و زیرەکی ھەر مڕۆڤێک، بۆیە کاتێک فێرخوازێک لە بەشێک وەردەگیرێت و ئارەزوو لێ نیە، کاریگەری راستەوخۆ لەسەر ئەو فێرخوازە دروست دەکات کە لە ھەوڵدان و سەرکەوتن بوەستێت لەو بەشەی لێی وەرگیراوە، دواجار تەنیا ئامانجی دەرچوون و بە دەستھێنانی بڕوانامە دەبێت.


سێیەم: سیتەمی وەزەراتی خویندنی باڵاو جۆری منھەجەکەی بۆ کۆلێژەکان ھۆکارێکی سەرەکین، ھەندێک منھەج و بابەت ھەیە، ھەمان ئەو منھەجەی ساڵی ھەشتەکانە، لە ھەمان کاتدا ھەندێک بەشی ھەیە کە پێوویست دەکات لە سەدا (۸٠) وانەکانی پراکتیکی بێت، کەچی بەشێک لە زانکۆکان کەل و پەل و ئامێری پراکتیکی بۆ وانەکان ھەر بوونی نیە،
یاخود ھەندێک بەش ھەیە ئەبێ فێرخواز بە زمانی عەرەبی وانەکان بخوێنێ چونکە پسپۆری ئەو لە داھاتوودا بەندە بەو زمانەوە، بەڵام مامۆستاکە لە جیاتی ئەوەی ھاندەرو ھاوکار بێ بۆ فێربوونی زمان، کەچی خۆشی بە زمان کوردی وانە دەڵێتەوە، بۆ ئەو بەشەنەی منھەجیان ئینگلیزییە ھەمان شتە.


چوارەم: ئاستی لاوازی و کەم تەرخەمی مامۆستایان، بەشێکی زۆریان لە جیاتی بیر کردنەوە لە پێگەیاندنی فێرخوازی بە توانا بەڵکو تەنیا کات بەڕێ دەکەن.
لە ھەمان کاتیشدا ئاستی لاوازی ھەندێک مامۆستا بۆ ئەوە دەگرێتەوە کە لە رێگای حیزبەوە یاخود رێگایەکی تری نا ئاسایی نا یاسایی بڕوانامەیان بە دەست ھێناوە، بگرە بەشێکیان نامەی ماستەرو تێزی دکتۆراکەیان ھەر خۆیان نەیان نووسیوە.

پێجەم: دانانی کەسانی ئەماتۆڕو نەشیاو نا پسپۆری تایبەمەند لە سێکتەرەکانی بوارەی پەروەردەو خوێندن، مڕۆڤانێک بەرپرسیارەیەتیان پێ سپێردراو ھەر گیز شایستە نین و دلسۆزنین بۆ کارەکەنیان، قەد بیر لە خەمی پێشکەوتنی کۆمەلگە ناکەنەوە.

شەشەم:کەم تەرخەمی خودی فێرخوازان، ئەوەندەی بیر لە بابەت لاوەکیەکانی دونیای دەکەنەوە ھێند نەپرژێنە سەر بابەتە ئاسڵ و تایبەتیەکە، کە زانکۆ لای بەشێکیان وا ووێنا کراوە، بریتیە لە کات بەسەر بردن و چێژ وەرگرتن لە خۆشیەکانی ژیان، وەلێ بێ ئاگا لەوەی کە دەبێ زانکۆ بکەنە دەرفەتێک و ناوەندێک بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی معریفی و زاستیان.

بەڵام ھەر دەرچوویەکی زانکۆ، دوایی دەرچوونی تێگەیشت و پەی برد بەوەی کە ئەو بەشەی تەواوی کردووە لەگەڵ ئەودا ناگونجێ و نایگەنێتە ئامانج و سەرکەوتن، ئەوە ئەو بوارە بە دیڵێتی بکات و دەست ببە و ھەنگاو بنێ بۆ ئەو بابەتی بەھرەو تواناو حەزی عاشق بوونی بۆ ھەیە، وەک چۆن دکتۆر تارق سویدان لە بارەی خۆیەوە دەڵێت: من چووم بۆ بەشی ئەندازیاری نەوت،توانیم سەرکەوتووبم، بەڵام بۆم دەرکەوت عاشقی ئەو بوارەنیم، لەھەمان کاتدا من کەسێکی بەرھەمھێن بووم، بەڵام داھێنەر نەبووم، بۆیە لە مێشکی خۆم دوگمەی(دیلێت)م داگرت، بواری نەوتم لای خۆم ڕەش کردەوەو بۆ ئەو بوارە چووم کە خۆشم دەوێ و عاشقیمە، ئێستا دکتۆر تاریق سوەیدان ناوێک دیارو کەسایەتیەکی کەریگەرو راھێنەرێکی نێودەوڵەتیە لە بواری گەشپێدانی مرۆیی، بۆیە دەبێت دەرچوانی زانکۆ وێڵبەن بە دوایی عاشقەکەیان و عاشقە راستەقینەکەی خۆیان بدۆزنەوە.
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
13/10/2018
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ