وتار
له کەرکووک شەڕی پارتی و یەکێتی دەستی پێ کرد
شێرزاد حسن

لەگەڵ نزیک بونەوەی روداوی ۱٦ ی ئۆکتۆبەر،بە شێوەی جیاجیاو لەژێر ناوی جیاوازدا،بە ناو وئاوازی پارتی و یەکێتی لە کەرکووک بەیاننامە و هەواڵی هەمەجۆر لەسەر خۆپێشاندان و مانگرتن ،لەشاری کەرکووک بڵاو دەکرێتەوە.
بەشێوەیەکی گشتی ترس و دڵەڕاوکێ ی،لای دانیشتوانی ئەو شارە دروست کردوە.
بەشێکی تریش لە رۆشنبیران و خەمخۆرانی شارەکە داوایەک ئاراستەی هەریەک لەسەرکردایەتی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کە خاوەنی زۆرینەی دەنگەکانی ئەو شارەیە و پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەن ،
کە خاوەنی کورسی سەرۆکی هەرێمە،
روونکردنەوەیەکی بەپەلە بدەن لە کەناڵە فەرمیەکانی خۆیانەوە،
و لەو هەواڵ و هەوڵە ژێر پەردەیانە خۆیانە بێبەری بکەن،
ئەگەر نا دانیشتوانی کوردی کەرکووک بەرگەی کۆستێکی تر ناگرێت.
لە لایەکی ترەوە ئەگەری بوونی دەستی دەرەکی دەکرێت،بۆ زیاتر ئاڵۆزکردن وشێواندنی وەزعی کەرکووک.
لە و دەست ناحەزانەش بە ئاشکرا دەبینین  تەقینەوەکان زیاتر بوون،بە تایبەت لەم چەند رۆژەی کۆتایی و نزیک بوونەوە لە ۱٦ ئۆکتۆبەر.
دوا زانیاری و ئاگاداریش ئەوەیە هەر کارێکی مەترسیدار بە زیانی کورد وخەڵکی بەش مەینەتی کەرکووک دەشکێتەوە،
لەوپێناوەدا هەموو هەوڵێک بۆ رێگرتن لە رژاندنی خۆینی کەرکووکیەکان ئەرکی هەنووکەی هەموو لایەکەتانە..!!!بەتایبەتر سەرۆک کۆماری عێراق.
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
15/10/2018
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ