وتار
لەبارەی شازدەی ئۆکتۆبەرەوە
ئاكام على

ساڵێک تێپەڕ ئەبێت بەسەر گیرانەوەی کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان لەلایەن سوپای عێراقەوە،دەرچوونی هێزی پێشمەرگە لەو ناوچانە..
شازدەی ئۆکتۆبەر مشتومڕی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، سەرجەم سەرانی یەکێتی و پارتی هێنایە قسە لەسەر یەکتری،کەوتنە تانە و تەشەر دان لەیەک،تەنانەت یەکێتیشی کرد بەدوو بەرەوە...
بەدرێژای مێژووی پارتی و یەکێتی چەمکی خیانەت ئەو چەمکە بووە هەمیشە بەرامبەر یەکتری بەرزیان کردۆتەوە،کاتێک بە گشتی پارتییەکان گروپێکی ناو یەکێتیان بە خیانەتکار تۆمەتبار کرد کەکەرکوکیان تەسلیمی حەشدی شەعبی کردووە،هەرزوو یەکێتییەکان بابەتی 31ئابیان زیندوو کردەوەبەڕووی پارتیدا،گوایە ئێوە پێش ئێمە خیانەت کاربوون،دەستی بەعستان هێناوەتە کوردستان..
گەر بەوردی سەیری ئەم دوو ڕوداوە بکەین ئەبینین دوو ڕووی دراوێکن، هەردوو ڕوداوەکە بۆ گەرانەوەی پارسەنگی هێزی نێوان خۆیان بووە،کاتێک پارتی لە31ئابدا لەگۆشەیەکی کوردستاندا قەتیس ئەکرێت،بەناچاری بۆ گەڕانەوە ناو گۆڕەپانی سیاسی کوردستان پەنا بۆ بەعس ئەبات،پارسەنگی هێز ئەگەڕێنێتەوە(زۆر بە زیادیشەوە!)، تا ئێستاشی لەسەر بێت پارتییەکان بەوپەڕی شانازییەوە باسی دەکەن،بەرهەمی ئاوەدانی هەولێر(کە بەس دروشمە!) بۆ31ئاب ئەگێڕنەوە،بەڵام زۆرێک لەیەکێتیەکان بەخیانەتی گەورە ناوی ئەبەن،شازدەی ئۆکتۆبەر بەهەمان شێوە بەشێک لەیەکێتی هەستیان بەوە کردبوو،کەخەریکە تەواو لەگۆشەیەکدا قەتیس ئەکرێن،پارتی سەرجەم جومگەکانی دەسەڵاتی لەدەستە،وا بەنیازە لەڕێی نەجمەدین کەریمەوە کەرکوکیشیان لەدەست دەربهێنێت،بۆیە هەر زوو کەوتنە خۆیان، ڕێکەوتنیان کرد لەگەڵ حکومەتی عێراقی و کەرکوکیان تەسلیم کردن،لەپێناو ئەوەی ببنەوە حاکم و حوکمڕانی کەرکوک،ئەگەرچی دانانەوەی پارێزگاری کەرکوک واساڵێکی بەسەردا تێپەڕیوە هێشتا نەدراوەتەوە بە یەکێتی،بەڵام یەکێتی لەدوای سەرکەوتنیان لەدانانی سەرۆک کۆماردا،ئێستا وەفدێکیان لەبەغدایە زۆر بەچڕی خەریکی ئەوەن بەهەرشێوەک بێت لەمانگی ئۆکتۆبەردا پارێزگاری کەرکوک وەربگرنەوە،بیسەلێمێنن کەخیانەتکارنین،ئەوەی کردویانە بۆ ڕاستکردنەوەی باڵانسی هێزبووە لەگەڵ پارتیدا..
لەکۆتایدا ئەتوانین بڵێین:هەردوو ڕووداوی 31ئاب و 16ئۆکتۆبەر دوو ڕووی دراوێکن،بۆیەکێتی و پارتی وەک خواردنەی پیاڵەیەک ژەهر بووە لەپێناو دەست شکانەوەی یەکتری،بە ئاشکرا دەرکەوت ئەم دوو هێزە سڵ لە هیچ شورەیی و ناپاکییەک ناکەنەوە لە پێناو ململانێ و مانەوەی خۆیاندا..
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
18/10/2018
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ