وتار
گۆڕان چیی بکات لەگەڵ کابینەکەی عەبدولمەھدی؟
هۆشیار عەبدوڵڵا

ھەر لەگەڵ کەشفبونی ئەنجامە پڕ ساختەکانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق وتمان کە گۆڕان یا بایکۆت یا ئۆپۆزسێۆن بون ھەڵبژێرێت .

لە ئێستادا بەرای بەندە باشترین سیاسەت بۆ گۆڕان لە بەرامبەر کابینەکەی عەبدولمەھدیدا بریتیە لەوەی ھەمو پشتیوانیەکی سیاسیی و پەرلەمانیی بۆ کابینەکەی رابگەیەنێت بێ ئەوەی بەشداری تێدا بکات.

سەماحەتی موقتەدا ێەدر لەگەڵ ئەوەی کوتلەکەی گەورەترینە لە ناو پەرماندا ، بەڵام بریاریداوە ھیچ وەزارەتێک وەرنەگرێت و دەرفەت بدات بە عەبدولمەھدی بە ئارەزوی خۆی کەسی شیاو بۆ کابینەکەی ھەڵبژێرێت ، گۆڕانیش دەتوانێت ھەمان ھەنگاو و ھەڵوێستی ێەدریەکان تەبەنی بکات .

گرنگە گۆڕان لەم خولەی پەرلەماندا بە گوتارێکی نشتیمانی دور لە گوتاری ساختەی کوردایەتی و یەکریزی موزەییەف و دەرمارگیری قەومی ، ئۆپۆزسێۆن بێت و پشتیوانی ھەموو ھەنگاوێکی باشی حکومەت و دژی ھەمو ھەنگاوێکی سلبی حکومەت بێت .

گۆران لە خولی رابردودا لە بەغداد بەشداری لە سەرۆکایەتی پەرلەمان و حکومەتیشدا کرد و نەبوە ھۆی زیادبونی دەنگەکانی نە لە ھەرێم و نە لە ناوچەکانی دەرەوەی ھەرێم ، لە ئێستادا کە کورسیەکانیشی بەھۆی کێشەکانی ناوخۆی و ساختەکارییەوە کەمیکردوە باشترە وەک ئۆپۆزسێۆن لە پرۆسەی سیاسیی بەشدار بێت و خاوەن گوتارێکی بەھێزی جیاواز بێت لە گوتاری یەکێتی وپارتی کە زیاتر پەرۆشیی پۆست و پایەکانی عێراقیانە .
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
18/10/2018
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
123
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ