وتار
هەرلایەنێک پەیوەندی لەگەڵ ڕوسیا دروستبکات دەیدۆڕێنێت
هاوكار جه‌زا

ڕاستیەکی حاشا هەڵنەگرە، پاراستنی بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا لەلایەن حکومەت و دەستەڵات دارەکانی عێراق، زامنی بەهێزی و مانەوەیاندەکات.
چونکە عێراق کەپشکی بەریتانیا بوە لەمیراتی دەوڵەتی عوسمانی وئەمریکاش خۆی بە خاوەنی ئەوپشکە دەوڵەمەند بەنەوتە دەزانێت، بەتایبەتیش لەئێستادا کەئەمریکا بەتەنها خۆی وەک جەمسەرهەرە مەزنی دونیا دەبینێت.

لەگەڵ دروستکردنی عێراق و دۆزینەوەی نەوت بەرژەوەندی ئەمریکاش دەستی پێکردوە و هەموو کارێکیش بۆ پاراستنی ئەو بەرژەوەندییە کردوە ودەکات.

لە سەرەتاکانی گرتنەدەسی دەستەڵاتی عێراق، صەدام حسێن"دیکتاتۆر" بیری لەوە کردەوە نەوت خۆماڵی بکات و لەچنگ کۆمپانیا ئەمریکی وبەریتانی وفەرەنسیەکانی دەربکات کە بەشی هەرەزۆری داهاتەکەی بۆخۆیان دەبەن، بۆ ئەومەبەستە پەنای بردە بەر ڕوسیا وکۆمپانیاکانی تری لەعێراق کردە دەرەوە.

پێش دەرکردنی کۆمپانیاکانی ئەو وڵاتانە، هیچ لایەکیان نە بەئاشکرا و نەبە نهێنی نە بەڕاستەوخۆ و نە بەناراستەوخۆ دەستێوەردانیان لە کاروباری عێراق نەکردبوو، سەرەڕای ئەوەی باش دەیانزانی لەسەردەمی دوەمی دەستەڵاتی حزبی بەعس، عێراق لە چ توندوتیژیەکی دژواردابوو. 

بەڵام لەدوای ئەو ڕێکەونە ئەمریکا کاری بۆلاوازکردن و لەناوبردنی صەددام وڕژێمەکەی کرد تا بەردەم پەتی سێدارەیان ڕاپێچ کرد.

لە مێژوی نزیکیشدا ڕوداوێکی لەوچەشنەمان هەیە، ئەمجارەیان لەکوردستان وبەشێوەیەکی جێاوازتر.

بەتەماشاکردنی گۆڕانکاریە خێراو پێچەوانەکانی ئەمریکا بەرامبەر بە کوردی عێراق دەگەینە ئەو ئەنجامەی کە بە عاقاری صەدام و بەعسدا براون بەڵام بەشێوە وبارودۆخێکی تر.

لەشوباتی ۲٠۱۷ لەپەراوێزی کۆڕبەندی ئابوری جیهان، لەڕوسیا، حکومەتی هەرێم و کۆمپانیای ڕوسنەفت ڕێکەوتنێکیان واژۆکرد، بەمەبەستی گەڕان و بەرهەم هێنانی نەوت لەهەرێمی کوردستان و دەرهێنانی نەوت ۷٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە وبەرزکردنەوەی ئەو بڕە بۆ یەک ملیۆن بەرمیل لەکۆتایی ۲٠۱۷ وچەندان خاڵی تر.

ئەم ڕێککەوتنەی کورد لەگەڵ ڕوسیا وزلهێزترین کۆمپانیای ڕوسی خۆکوشتنێکی ئاشکرابوو بۆ کورد چونکە، ڕاستەوخۆ لە بەرژەوەندی لەمێژینەی ئەمریکای داوەکە هەزاران قوربانی و بەهەزاران ملیار دۆلاری بۆ خەرج کردبوو، جگە لەوەش ئەو وڵاتەی ناچار کرد بە پەیوەندیەکانیدا بچێتەوە لەگەڵ هەولێر.

ئەم ڕێککەوتنە جگە لێدان بوو لەبەرژەوەندی ئەمریکا ڕاستەوخۆ دژایەتیەکی توندی ئەو وڵاتەش بوو، چونکە لەگەڵ ڕوسیادا لەململانێیەکی توندان وهەریەکەیان شەڕی بەهێزینفوز ودەستەڵات دەکەن.

ئەمەشمان لەهەڵوێستی ئەمریکا بەرامبەر بە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان بینی کە زۆر بەتوندی دژایەتی خۆیان بۆ ئەنجامدانی دەربڕی، هەر وەک کورستان بە چەند هەفتەیەک لەپاش ئەنجامدنی کەوتە  بەردەم چەندین مەترسی و پێگەی بەهێزی لەدەستدا.

ئەمریکا بەئاشکرا گڵۆپی سەوزی بۆ عێراق هەڵکرد تا بگەڕێتەوە ئەو ناوچەنەی کە پێشوتر لێی بوە، ئەوەبو بینیمان کورد لەکەمتر لە ۲٤ کاتژمێردا لەسەدا ٥۱ ی ناوچەکانی ژێردەستی لەدەستدا و پاشەکشەی کرد.

لەلایەکی تریشەوە سەرۆکی ئەوکاتەی هەرێم ناچار بە دەستلەکارکێشانەوە کرا وئەنجامەکانی ڕیفراندۆ بەفەرمی لەدادگای فیدراڵی هەڵوەشێنرایەوە وحکومەتی کوردستانیش دانی بەو هەڵوەشاندنەوەیەدا نا.

بەمەش کورد دوچاری سزای ئەمریکا بویەوە لەپای ئەنجامدانی ڕێککەوتنی لەگەڵ کۆمپانیای ڕوسنەفت ولێدان لەبەرژەوەندیەکانی ئەمریکا.

ئەوەی جێگای هەڵوەستەکردنە پێمخۆشە بەڕاشکاوی بیڵێم کە پارتی دیوکرات دوبارە لە هەڵبژاردنی سەرۆکۆماریش باجی ئەوەی داو کاندیدەکەیان بۆ سەرککۆمار سەرکەوتنی بەدەست نەهێنا.

ئەمەی سەرەوە دەمانگەیەنێت بەو دەرئەنجامەی لەعێراق هەرلایەک پشتی ڕوسیا بگرێت و ڕێکەوتنی لەگەڵ بکات بە دژایەتی ئەمریکا دادەنێت، ولە ململانێیەدا دەیدۆڕێنێت.

چونکە دواجار بڕیاردەری سەرەکی و خاوەن هەژمون لەعێراقدا ئەمریکایە.

پرسیارێک لێسرەدا سەر هەڵدەدات، ئەویش ئەوەیە کە ڕوسنەفت بەردەوامە لەکارکردن لەکوردستان وبەدوای نەوتدا دەگەڕێت، ئایا بەو هۆیەوە ئەمریکا گەڕیکی تری سزاکانی بەسەر کورددا دەسەپێنێت؟؟ یان بەهۆی دەستگرتنەوەی بەسەر نەوتی کەرکوکدا، واز لە کوردستان و ڕێکەوتنەکەی لەگەڵ ڕوسنەفت دەهێنێت.
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
22/10/2018
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ