وتار
گوێز به‌ ژماره
لەتیف فاتح فەرەج


 
له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌دا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دۆڕاوی یه‌كه‌مه‌ ، به‌ڵام ئه‌ی كێ‌ براوه‌یه‌ ، ئه‌وه‌ ئه‌و پرسیاره‌یه‌ كه‌ پێویسته‌ هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌ سه‌ر بكرێت ،ئه‌گه‌ر به‌ گشتی سه‌یری هه‌ڵبژاردنه‌كان و به‌شداری خه‌ڵك و رێژه‌ی ده‌نگه‌كان بكه‌ین و هه‌روه‌ها به‌راوردی هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنی 2013و 2018 بكه‌ین ده‌بینین كه‌س براوه‌نیه‌ ، ته‌نها ئه‌وه‌یه‌ هه‌ندێك كورسیه‌كانیان به‌ هۆی گۆڕانی نرخی كورسیه‌وه‌ زیادی كردووه‌ ، سه‌ره‌ڕای كه‌مبوونه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانیان .
پارتی دیموكراتی كوردستان ، كه‌ پێی وایه‌ خه‌ڵك خه‌ڵاتیان كردووه‌ ، ده‌نگه‌كانی 57هه‌زار كه‌می كردووه‌ ، پارتی له‌ 2013" 743984" ده‌نگی هێناوه‌ كه‌چی ئه‌مجاره‌ 686070 ده‌نگ، یه‌كێتیش 30588 ده‌نگ كورتی هێناوه‌ ، واته‌ یه‌كێتی و پارتی پێكه‌وه‌ نزیكه‌ی 90 هه‌زار ده‌نگ كورتیان هێناوه‌ ، ئه‌وه‌ له‌ كاتێكا 5 ته‌مه‌نی نوێ‌ مافی ده‌نگدانیان هه‌بووه‌ ، كۆمه‌ڵو ته‌نانه‌ت لیستی ئازادیش ده‌نگه‌كانیان كه‌می كردووه‌ ، ته‌نها لایه‌نێك كه‌ ده‌نگه‌كانی هه‌ڵكشاوه‌ سه‌رده‌مه‌ .
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌  476736 ده‌نگه‌وه‌ دابه‌زیوه‌ بۆ 186903 ده‌نگ واته‌ 289833 ده‌نگ كه‌می كردوه‌ ، ئێ‌ دیاره‌ هۆیه‌كه‌ش جگه‌ له‌ دروست بوونی نه‌وه‌ی نوێ‌ كه‌ ده‌شێت زۆربه‌ی ده‌نگه‌كانی ده‌نگی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بن ، هۆكاره‌كان بریتین له‌ :
یه‌كه‌م : چاره‌سه‌ر نه‌كردنی كێشه‌ ناوخۆییه‌ كانی گۆڕان و بێ‌ منه‌تی له‌ به‌رانبه‌ر داوای چاكسازیه‌كانی ئه‌و كاره‌كته‌رانه‌ی داوای چاكسازیان ده‌كرد .
دووه‌م : نه‌بوونی بڕیارو ئازایه‌تی بڕیاردان له‌ ناو گۆڕاندا .
سێیه‌م : زۆر جار واكه‌وتنه‌وه‌ كه‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ خزمه‌تی پارتی یان لایه‌نی دیكه‌دایه‌ سیاسه‌ته‌كانی .
چواره‌م : بێهه‌ڵوێستی له‌ رێگرتن له‌ سه‌رۆكی پارله‌مان و ده‌ركردنی وه‌زیره‌كان ، به‌ تایبه‌ت گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رۆكی پارله‌مان بێ‌ ئه‌وه‌ی بڕواته‌وه‌ پارله‌مان .
پێنجه‌م : بچوكی به‌شێك له‌وانه‌ی ده‌گه‌نه‌ پله‌و پایه‌و دواتر ده‌خزێن و ده‌بنه‌ كاڵا .
هه‌ڵبه‌ت هۆكار گه‌لی دیكه‌ش هه‌ن .
كه‌واته‌ ئه‌وه‌ی گۆڕانی سزاداوه‌ ده‌نگده‌ره‌كانی خۆیه‌تی نه‌ك خه‌ڵكی تر .
یه‌كگرتوی ئیسلامیش كه‌ ئه‌مجاره‌ له‌ گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌دا ئیسلاحیان دروست كرد 107303ده‌نگ كه‌می كردووه‌ له‌ 186741ده‌نگه‌وه‌ دابه‌زیوه‌ بۆ 79434 ده‌نگ هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ش هۆكاره‌كه‌ی دیاره‌ كه‌ یه‌كگرتوو، له‌و چوارساڵه‌دا بۆ یه‌كجار بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌و ده‌سته‌كاری نه‌دا بۆنمونه‌ له‌ یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمدا نیوه‌ به‌ نیوه‌ كه‌وتن ، ئه‌وه‌ش هۆیه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگده‌رانی سزای بده‌ن. 
سه‌ڕه‌ڕای ته‌زویرو ساخته‌ و هه‌زار فرت و فێڵ ، پارتی و یه‌كێتی به‌و كورت هێنانه‌وه‌ به‌ هۆی نه‌چوونی خه‌ڵك بۆ ده‌نگدان كورسیه‌كانیان زیادی كردووه‌ و خۆیان به‌ براوه‌ ده‌زانن .
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
23/10/2018
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ