وتار
ئازادکردنی قەشە ئەمریکیەکە کۆتایی بە کێشەکانی ئەمریکاو تورکیا دەھێنێت ؟
بورهان ڕەئوف

دوای ئەوەی لە ٩ دیسەمبەری  ساڵی ٢٠١٦ قەشەئەندرۆ برانسۆن ی ئەمریکی لە شاری ئەزمیری خۆرئاوای تورکیا بە تۆمەتی سیخوری کۆمەک و ھاریکاری تیرۆرو بە دیاریکراوی  لەبەرژەوەندی بزوتنەوەی خزمەتی فەتحوڵا گویلەن و پارتی کرێکارانی کوردستانی کاری کردبێت ,  زیندانی کرا و لێپێچینەوەی لە گەڵ کرا  و لە ئاکامدا دادگای تاوانەکانی دووەم لە ولایەتی ئەزمیر بڕیاری زیندانیکردنی بۆماوەی سێ ساڵ و مانگ و نیوێک  بۆ قەشە برانسۆن دەرکرد .
لەو کاتەوە ئەمە نیگەرانی زۆری دروستکرد لای ئەمریکیەکان ھەرچەند پێشتر لەکاتی سەرھەڵدانی کێشەی نێوان تورکیاو ئیسرائیل و دوای ئەوەی تورکیا کەشتیەک کۆمەک و ھاوکاری نارد بوو بۆ غەزە و ئابڵووقەی دەریایی شکاندبوو  پەیوەندییەکانی ئەو دوو وڵاتە گرژی زۆری تێکەوت و کوژارو بریندارو دەستگیرکردنی ھەندێ کەس لە تاقمی کەشتیە کەی تورکیا  بەڵام ئەمریکیەکان ھاوکار بوون بۆ ئازادکردنیان بەڵام دواتر تورکیا ئەم قەشەی حوکمدا .
ناکۆکیەکانی ئەمریکا و تورکیا 
ناکۆکی ڕیشەیی نێوان ئەم دوو وڵاتە کاتێک دەستیپێکرد کە سەرەتای ھاتنە سەرحوکمی پارتی داد و گەشە بوو لە تورکیا ساڵی ٢٠٠٢ لە کاتی خۆئامادەکردنی ئەمریکا بۆ داگیرکردنی عێراق ئەو کات کە  تورکیا ھەرچەند ئەندامی ھاوپەیمانی ناتۆ بوو بواری نەدا ھێزەکانی ئەمریکا لە خاکی تورکیاوە پەلاماری عێراق بدەن من ئەمە بە خاڵی سەرەکی و بنەڕەتی دەبینم ھەرچەندە  لیستێک  ململانێ ی تر ھەیە کەدەکرێت زەمینەساز بن بۆ سەرھەڵدانی ئاریشەو قەیرانی پڕ سەرئێشە کە ئەوانیش خۆیان لە کێشەی ڕەزا سەراف و و کێشەی پێدانی فیزا و دادگاییکردنی پاسەوانەکانی سەرۆکی تورکیا کەلە کاتی سەردانەکەیدا بۆ ئەمریکا پەلاماری خۆپیشاندەرانیان دابوو ھەروەھا کێشەی کڕینی سیستمی بەرگری S٤٠٠  ڕوسی .
 ھەموو ئەمانە و سەرەڕای بوونی ناکۆکی ستراتیجی نێوانیان  لە سەر کێشەی فەلەستین و ئایندەی سوریاو پەیوەندییەکانی ئەمریکا لە گەڵ کوردانی ڕۆژاواو پارتی کرێکارانی کوردستان و بزوتنەوەی خزمەتی گویلەن و ھەروەھا پەیوەندی تورکیا لە گەڵ ئێران .
کۆتایی دێت  قەیرانەکە؟
بۆیە لە ئاکامی خوێندنەوە بۆ ئەو پەیوەندی و ناکۆکیانەی کە ھەن لە نێوان تورکیا و ئەمریکادا دەکرێت بڵێین کە  ئازادکردنی قەشەئەندرسۆن فاکتەرێکە بۆ سووککردن وخاوکردنەوەی ئاڵۆزی و گرژییەکانی نێوانیان و وەلانانی زمانی ھەڕشەو سزادان تاوەکو چارەسەری کۆتایی بێت بۆ ناکۆکیەکانیان .
ھەرچەندە سەرۆک ترەمپ ڕایگەیاندبوو ئەمریکا سەرانەو فدیەو پاداشت نادات بۆ ئازادکردنی قەشە ئەندرسۆن و مەسەلەی ئازادکردنەکەشی وەکو بابەتێکی بانگەشە بۆ ھەڵبژاردنی تەواوکاری کۆنگرێس بەکاردەھێنێت لەماوەی داھاتوودا .
بەڵێ ڕاست و دروست زیندانیکردنی قەشەکە بووە ھۆکاری سەرەکی  ئەم قەیرانە سەرەڕای بوونی  زۆر ململانێ ی توند و ستراتیجی بەڵام ئەنجام و کاردانەوەکانی ئەم قەیرانە زۆر سەخت بوو بۆ تورکیا بەتایبەتی سەپاندنی سزای ئابوری وز یادکردنی باج و ڕسومات بۆ سەر کاڵای تورکی بە تایبەتی بۆسەر ئاسن و فافۆن کارێکی وای کرد لیرەی تورکی ڕێژەیەکی زۆر لە بەھاکەی لە ماوەیەکی کورتدا لە دەست بدات , لەلایەکی ترەوە ئەم کێشەیە کاردانەوەو دەرئەنجامی قورس و تاقەتپڕوکێنی بۆ تورکیا خوڵقاند لەبەرئەوە تورکەکان خوازیارن بە ئازادکردنی ھەموو سزاو فشارەکان کۆتایی پێبێت و لاپەڕیەکی نوێ ھەڵبدەنەوە .
ھەرچەندە تا ئێستا ئەمریکا باڵوێزی  لە تورکیا نیە و پەیوەندییەکانیان لە دۆخێکی خراپدایە بە ھۆی ھەموو ئەو ناکۆکی و ململانێ یانەی کە لە سەرەوە ئاماژەم پێدا بۆیە بە بوونی ھەموو ئەو خاڵانە  زۆر زەحمەتە وا بە ئاسانی بتوانرێت پەیوەندییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە ئاسایی بکرێتەوە  بەڵکو ئەگەری ئەوەھەیە لە ھەر ئان و ساتێکدا کێشەو قەیرانی قورس سەرھەڵبدەن .
دادگایتورکیا لە ١٢/١٠/٢٠١٨ بڕیاری ئازادککردنی قەشە ئەندرۆ برۆنسون ی دەرکرد دوای بە سەربردنی زیاتر لە دوو ساڵ لە زینداندا بەلەبەرچاوگرتنی بارودۆخی تایبەتی ناوبراو .

ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
29/10/2018
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ