وتار
ئەخلاق‌و وەزیری داد
شێرزاد حسن

سەبارەت بە ڤیدیۆیانەی لەسەر کاندیدی وەزیری داد (ئەسما‌و کلدانی) دەیبینین ،پرسیارێکی جەوھەری بە ھزر ومێشکمانا دێت،،

ئایا ئەخلاق چیە؟؟
ئەخلاق ئەوەیە مرۆڤ بە جلی نیوە رووتەو دەرنەکەوێت وخۆی داپۆشێت ،؟؟

ئەخلاق ئەوەیە بە ئاسایی لە سەفرەیەک یان گەشتێک دانەنیشێت و نان و ماسیەک نەخوات؟؟

ئەخلاق ئەوەیە دەست بۆ گیتار و کەمان و ساز نەبەیت؟؟

من تێ دەگەم لەو ھێرشە جۆراوجۆرەی کە لەناوەندە عێراقیەکانەوە دەکرێتە سەر کاندیدە ژنەکە وەک نەیارێکی سیاسی خۆیان،،

بەلام لەوە تێناگەم کورد بۆچی لەژێر ئەو کاریگەریدایە..

لەنەزەری زۆر لە بیرمەندەکانەوە ئەو پێناسانەی من بۆ ئەخلاقم کرد لەسەرەوە توورێکی قوڕاوی ناھێنیت!!

بەلکو ئەو ڤیدیۆیانە لە چوارچێوەی ئازادی تاکە کەسیدایە..

بەلکو بێ ئەخلاق بریتیە لەوەی تۆ ماڵ وسەرەوەتی گشتی بخۆیت ولە جامی سیارەکەتەوە تەماشای سواڵکەری سەر شەقامەکان بکەیت!!

بێ ئەخلاقی ئەوەیە تۆ لەناو ئۆتۆمبیلی مۆدێل بەرزەکانی میریەوە،،خۆڵ وتۆز بکەی بەسەر 

کەمئەندامێکدا لەسەر عارەبانەکەی...
بێ ئەخلاقی ئەوە خۆت بەربرسی باڵای تەندروستی بێت و سوێندی ئەبیقراگت خوارد بێت و بازرگانی بە ژیانی خەڵکەوە بکەیت و دەرمانی نەخۆشی شێرپەنجە بخەیتە ژێر گومانەوە.

بێ ئەخلاقی ئەوەیە لە پەنایی دین و قورئانەوە،فێڵ بکەیت و خەڵک بگەوجێنیت. بێ ئەخلاقی ئەوەیە

میللەتێک لە روودا بە رۆژنامەنووس وحەقبێژ و قەڵەمت بزانێت و تۆش لەبەردەم بەرپرسەکاندا تەقریرنووس ودووڕووی بکەی. 

بێ ئەخلاقی ئەوە درۆ و بێ وەعدی لەگەڵ ھاوەڵ وھاوڕێ وھاوڵاتیاندا دەیکەی..

بێ ئەخلاقی ئەوەیە ،،دزی لەکۆبۆنی ئەو خۆراکاندا بکەیت ،کە ماڵە ھەتیویک بە ئومێدەوە چاوەڕێ سەری مانگ بکەن بۆ وەرگرتنی تا لە براسانە نەمرن!!

بێ ئەخلاقی سیاسی و ئیداری لەم مەملەکەتی عێراقدا بەجۆرێکە

زۆرینەی کاربەدەستان بوون بەفیرعەون وشەڕی خودا دەکەن ،،پیرەمێردێکم بینی لەو سەر شقامە لفکە وێابوونی رقی دەفرۆشت،،

وتم خاڵۆ دەنگوباسی بازاڕ چیە؟؟
وتی سوپاس بۆ خوا من لەشم ساغە و...ئەوانەی زۆر 
دەدزن،، زۆرتر نەخۆشن،،،نە بەدەنیان ساغە و نە نەفسیان..

خۆ ئەوەی بەدەستیان ھێناوە،فریا ناکەون تەواوی بکەن دەمرن،،قاقا دای لە پێکەنین و ،بەردەوام بوو و وتی؛؛دەمرن،،ئەوانیش دەمرن..
 
رۆژنامەیەکی فەرنسی، لەسەردەمی شارڵ دیگۆل  دا،ھەوڕاڵێکی بڵاوکردبوەوە بەم شێوە( نیوەی ئەم حوکمەتە دزن )،دوای ئەم ھەواڵە بووبە ھەرا، رۆژنامەکە درا بە دادگاو داوای قەربوویان کرد ،یاخود لە ھەمان ستونی رۆژنامەکە، کە تێدا نوسیبوویان نیوەتان دزن داوای لێبوردن بکەن،

ئیدارەی رۆژنامەکە ئەمەی قبوڵ بوو ،بۆ رۆژی دواتر لەھەمان ستون وکە لاپەری یەکەم بەگەورەی نوسیان ؛ھەفتەی رابردوو نوسیمان _نیوەی ئەم حوکمەتە دزن، لەبەرئەوە بە پێویستی ئەزانین داوای لێبوردن بکەین !، ھەواڵەکە راست بکەینەوە لەراستیدا (نیوەی ئەم حوکمەتە دز نین ).
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
01/11/2018
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ