وتار
ڕوسیاچی لە کوردی سوریا دەخوازێت ؟
بورهان ڕەئوف

سوریا و ڕژێمەکەی ئەو وڵات و حکومەتەی  کە بەرگەی توندترین و سەختترین  ململانێ ی  ناوخۆیی و دەرەکیان  گرت تەنھا ڕژێم  کە لە بەھاری عەرەبی بەسەری زیندوو دەرچوو سەرەڕای تێکشکانی بەشی زۆر ی جەستەی ئەویش بە کەڵک وەرگرتن لە ناکۆکیە ئیقلیمی و نێودەوڵەتیەکان کە زۆر لێزانانە بەکاری یان  برد تاوەکو ئێستاش لە دوای حەوت ساڵ شەڕو کوشتار ی خوێناوی بە شی زۆری خاکی سوریای لە دەستی تاقم و گروھە تیرۆریستەکان دەرھێناوە کە تا دەرگاکانی دیمەشقی پایتەخت و بگرە چەند گەڕەکێکیشی چووبوون .
ناکۆکیەکانی ئتنیکی و نەژادی مەزھەبی شیعەو سونەو عەلەوی کەمینەکانی تریش لە ئێرانەوە تا لوبنان لە سعودیەو قەتەرەوە تاوەکو تورکیا کێشەو ململانێ کۆن و نوێکانی نێوان ئەمریکاو ڕوسیا ھەر لە یەکێتی سۆڤیەتی جارانەوە تا بە ئێستا ھەموو فاکتەری یارمەتیدەربوون بۆئەوەی ڕژێمەکەی بەشار ئەسەد بمێنێت .
ڕوسیاش لە دوای جەنگی سارد و ھەڵوەشانەوەی یەکێتی سۆڤیەت بۆیەکەم جارەھێزەکانی لەسنوری وڵاتەکەی ھێندە دوور بخاتەوە و خەونی لە مێژینەی بھێنێتەدی بۆ گەیشتن بە سەر ئاوەگەرمەکان لە ھەمانکاتدا لە دوای ڕووخانی ڕژێمەکانی قەزافی لە لیبیا و سەدام لە عێراق ئەو وڵاتە دوو دۆست و دوو ھاوبەشی گرنگی لە دەستدا کە ھەموو سەرچاوەی چەک و پێداویستە سەربازییەکانیان ڕوسیا بوو , ئەمەیان زۆر قورس بوو بەلایەنەوە دوا پێگەو دوا ھاوپەیمان و دوای کڕیاری چەک و چۆڵی ڕوسی لە ڕۆژھەلاتی ناوین کە سوریا بوو لە بەین ببرێت .
لە ئێستاشدا کەپێشتر ئاماژەم پێدا حکومەتی سوریا ھەموو دوژمنەکانی خۆی لە سووچێکی باکوری وڵاتدا کۆکردۆتەوە واتە لە ئیدلیب ھەوڵەکانیان بۆ ئەوە دەچێت لە ھەر ئان و کاتێکدا پەلاماریان بدەن دەمێنێتەوە ناوچەکوردییەکانی باکوری سوریا کەبە رۆژاوای کوردستان ناسراوەو لە ساڵی ٢٠١٢ لە لایەن یەکینەکانی پاراستنی گەلەوەدەپارێزرێن و خاوەنی ئیدارەیەکی خۆبەڕێوەبەرن و ڕۆلێکی کاراو بەرچاویان گێڕا لە شەڕی تیرۆر ە بەگژاچوونەوەی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق وشام (داعش ) نموونەیەکی ناوازەو پڕ جوانیان لە پێکەوەژیانی نێوان پێکھاتەکانی ئەو ناوچە پیشانی جیھاندا .
ئێستاش کە شەڕی تیرۆر واکزبووەو بەرەو کۆتایی دەڕوات لێرەو لەوێ لێدوان کاربەدەستانی ڕژێمی سوریا و حکومەتی ڕوسیا بەرگوێ دەکەون کە باس لە مەترسی بوونی قەوارەی کورد بۆسەر ئایندەی خاکی سوریا دەکەن باس لە نیەت و خواستی ئیدارەی ئەمریکا دەکەن بۆ دابەشکردنی سوریا و دروستکردنی قەوارەیەک وەکو ئەوەی باکووری عێراق واتە وەکو ھەرێمی کوردستان .
ھەرچەندە سوریا لە کاتی سایکس – بیکۆ و دواتریش بەر فەرەنسیەکان کەوتبوو بەڵام لە ساڵانی پەنجاکانی سەدەی ڕابردوەوە بە جۆرێک لە جۆرەکان لە ژێر ھەژموونی ڕوسیادایە  ئێستاش ئەم لێدوان کردەوانەی ڕوسیا  بە تایبەتی ئاسانکاری بۆ داگیرکردنی کانتۆنی عەفرین لە لایەن تورکیا و گروپە وابەستەکانیەوە ھەر دەچێتە قاڵبی ئەوەی کە لەلایەک دوژمنکاری بۆ مافەکانی کوردو لەلایەکیش ترس لە لەو ھێزانەی کە ئەمریکا پشتیوانیان دەکات واتە ھێزەکانی سوریای دیموکرات ( ھەسەدە ) کە نزیکەی ١٠٠ ھەزار جەنگاوەرن پێکھاتوون بە زۆرینە لە کوردو عەرەب و سریان و تورکمان ..تد .
لە ڕاستیدا ئەو ھێزانە نەک ھەر سەرچاوەی نیگەرانی و ترسی ڕووسەکانن بەڵکو ھەندێک لە وڵاتانی ئیقلیمیش ھەمان نیگەرانیان ھەیە سەرەڕای ڕاگەیاندنی نیازپاکی و نەبوونی ھەڕەشە بۆسەر ھیچ لایەنێک لەلایەن ئەمریکاوکوردیشەوە  .
لە ھەمانکاتدا ڕووسەکان جگە لە ھەستکردن بەمەترسی زۆریان لە بوونی ئەو ھێزانە و لە جۆری ڕاھێنان و ئامادەسازی سەربازی یان بۆ سەر ئایندەی بوونی خۆیان لە سوریا تورکەکانیش دەترسێنن بەوەی کە بوونی ئەم ھێزانە بە و شێوە بە سەرکردایەتیەکی کوردی نزیک لە پارتی کرێکارانی کوردستان وبەو  ئاستە بەرزە لە ڕاھێنان و پڕچەککردن مەترسیە بۆ سەر تورکیاش لەکاتێکدا ڕێککەوتنی ھەنگوینی ڕوسیا و سوریا بەرەو کۆتایی دەڕوات و پێناچێت ئەمریکاش وا بە ئاسانی دەست لە ھێزەکانی سوریای دیموکرات بەربدات .
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
05/11/2018
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ