وتار
ڕۆژی کۆتایی هاتنی کۆیلەبوون
عەبدولڕەحمان عەلی ڕەزا

هەرچەندە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان (۲-۱۲ ) ی هەموو ساڵێکی وەک ڕۆژی کۆتایهێنان ونەمانی کۆیلایەتی دیاریکردوە ، بەڵام ئەبراهام لینکۆڵنی شازدەهەمین سەرۆکی ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا زیاتر لە (۱٥۰)ساڵ پێش ئێستا کۆتایی بەکۆیلەبوون هێنا لەو وڵاتەزلهێزەدا .
لێرەدا تەنهادوو لەوتەکانی ئەو سەرۆکەمێژووییەی ئەمریکا بەنمونە دێنینەوە لەسەرکۆیلەبون و کۆیلایەتی :
ــ ئەگەر کۆیلایەتی عەیب نەبێت ، ئەوە هیچ شتێکی تر عەیب نیە .
ــ ئازادی واتا نەدەمەوێ کویلەبم ، نەکۆیلەدار .
کەئەوە بیرۆکەی بنەڕەتی دیموکراسیە .
بەڵام ئەوەی لەئێستای دونیای جیهانگیری و پێشکەوتنی تەکنۆلۆژیادا نەک دیاردەکە بنەبڕنەبوە ، بەپێچەوانەوە کۆیلەبوون زیادی کردوە ، و شێوازی تازەو هاوچەرخیشی وەرگرتوە .
گەر لەسەردەمی کۆندا کۆیلەدار وێڵ بوایە بەدوای کۆیلەدا ،بەداخەوە لەئێستادا هەندێ لەمرۆڤەکان هێندەی وێڵبونی کۆیلەداری کۆن بەدوای کۆیلە ، کۆیلەش وێڵ وعەوداڵی گەڕانە بۆدۆزینەوەی کۆیلەدارێک تاکو کۆیلەبونی خۆی بۆ دوپات بکاتەوە .
بۆیە کاتی ئەوە هاتوە مرۆڤەکان عەوداڵی ئازادی بن و بۆهەتا هەتایە نەفرەت بکەن لە مرۆڤەکۆیلەو کۆیلەدارەکانیش .
گەر کۆیلەبوون نەمێنێ ، ئەوا کۆیلەدار هەر زوو تەنگەنەفەس دەبێ چونکە کۆیلە کردویەتی بەکۆیلەدار.
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
03/12/2018
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ