وتار
شۆڕشێک پڕلە خیانەت
پێشڕەو عەبدولکەریم

زنجیرەی یەک
……………………..
کەریم  ساڵی ١٩٧٥ ز  لە کۆلێژی زانستە سیاسیەکان لە زانکۆی بەغداد دەی خوێند گەنجێکی کورتە باڵای  زیرەک و وریا و کۆمەڵایەتی  و قسەزان و سیاسی  و خاوەن فکر و لە قەناعەت پێکردنی بەرامبەر توانایەکی  سەرسوڕهێنەری دەبێت ، قسەزانی و زیرەکیەکەی وایکرد بوو سەرنجی هاوڕێکانی و ئەوەی گفتوگۆی لەگەڵ  دەکات بە لای خۆیدا ڕابکێشێت . 
کەریم لە هەمان ساڵ و لە هەمان زانکۆ ئاشنایەتی لەگەڵ  کچێکی شۆخ وشەنگ  لە کۆلێژی بازرگانی دروست دەکات 
بە ناوی (  بەهار )  بەهار کچێکی جوانی باڵا بەرزی  زۆر سەرنج  ڕاکێشە  خەڵکی شاری سلێمانی یە، بەهار و کەریم  لەهاوڕێیەتیەوە  بەرەو عاشق بوون دەڕۆن  هەردووکیان عاشقی یەک دەبن دەبنە دڵدار و خۆشەویستی  یەکتر 
سروشتی کوڕی گەنج وایە عاشقی جوانی کچ دەبێت، سروشتی کچی گەنج وایە  عاشقی کەسایەتی بەرز و  زیرەکی و لێهاتویی کوڕ دەبێت . 
 بەهار و کەریم لە ڕووی کۆمەڵایەتی و ئاستی خێزانی جیاوازیان  زۆر بووەو
بەهار کچێکی شارستانی  بەناز و ناسک و  کچی پیاوێکی سەرمایەداری شاری سلێمانی یەو  هەرگیزاو هەرگیز بێ پارەیی و هەژاری نەبینیووە لەو پەڕی خۆش گوزەرانیدا بووە کچێکی قورس و سەنگین کەسایەتی بەرزە و جوانی باڵای و ڕووخساری وایکردوە کە داواکاریی و بینەری زۆر بێت ئەمەش وای کرد بوو کەمێک تەکەبوری هەبێت ، کەریمیش  پیاوێکی سپیکەلانەی گورجوگۆڵی کەمێک باڵا کورتە و  لەڕوی باری ئابورییەوە  فەقیر حاڵ دەبێت  خەڵکی گوندێکە نزیک قەزایەکی سەر بە پارێزگایی سلێمانی  خانەوادە و خێزانەکەیان هەژار و کەم دەست دەبن، 
بەڵام زیرەکی و لێهاتووی وکارامەی کەریم وای کرد  بەهار عاشقی بێت هەروەها مەودای دڵداری و خۆشەویستی ئەودووانە  لەبەر جوانی عیشقەکەیان  درێژە پێ نادەن  بڕیاری هاوسەرگیری دەدەن  کاریزمایی کەریم وا لە بەهار دەکات تێچووی هاوسەرگیریەکە بگرێتە ئەستۆی خۆی ..
ئەم دوانە هەردووکیان تەلەبەی زانکۆی بەغدادن هەردووکیشیان  لە بەشی ناوخۆی هەمان زانکۆ دەژین ئەو لە بەشی  کوڕان ئەم  لە بەشی کچان 
بەهار بە کەریم  دەڵێ  پێم خۆشە سەردانێکی سلێمانی بکەین و بەکەسوکارەکەمت بناسێنم  تۆش من بە کەسوکاری خۆت بناسێنە کەریم ڕازی دەبێت و جیا بە جیا مۆڵەت وەردەگرن  و دەچن بەرەو سلێمانی بۆماڵی باوکی بەهار ، کەسوکار و باوک ودایک و خوشک و براکانی بەهار تێگەشتو پێشکەوتون  درێژە بە چۆنێتی داخوازی وداواکردنەکەی بەهار بۆ کەریم نادەم  بەڵام کەریم سەرنجی کەسوکاری بەهار بەلای خۆیدا ڕادەکێشت  بە گفتوگۆی شیرینی   باوکی بەهار دەکاتە هاوڕێی خۆی و باوکی بەهار بە هەردووکیان دەڵێت: 
هاوسەرگیریتان چەندی تێ بچێت  من لە ئەستۆی دەگرم  کەریم چرکە بە چرکە  خۆشەویستی بۆ بەهار دەردەبڕێت  خولەک بە خولەک  وشەی ڕۆمانسی پێشکەش دەکات  لە هەر هەنگاوێکیدا  سۆزێک  دەردەبڕێت بۆ بەهار لە هەموو جوڵەیەکیدا عیشق دەڕێژێت  ئەودوانە بێ سنور یەکیان خۆش دەوێت  هەردووکیان بە عیشق و خۆشەویستیەوە  هاوسەر گیری دەکەن  دەگەڕێنەوە بۆ بەغداد و لە زانکۆ هەردووکیان غایب دراون  لەبەر ئەوەی  مۆڵەتەکەیان تەواو بووە چەند ڕۆژی بەسەردا چووە
ئەوانیش دەڵێن ئێمە هاوسەرگیریمان کردووە بۆیە نەمان توانیەوە لە کاتی خۆیدا بگەڕێینەوە مامۆستا و بەرپرسانی زانکۆ پیرۆزباییان لێ دەکەن و غیاباتیان لەسەر لادەبەن  دەیکەن بە خاتری هاوسەرگیریان ،دواتر هەردووکیان لە بەغداد شوقەیەک  بەهەموو کەرەسەیەکی ناوماڵەوە بەکرێ دەگرن و لە بەغداد نیشتە جێ دەبن  هەم  ژن و مێردن هەم تەلەبەی زانکۆن، 

ئەم دوانە لە ژیان زۆر بەختەوەر و دڵخۆش و ئاسودەن  ژیانێکی بێ وینەی پڕ لە عیشق و جوانی و خۆشەویستیان هەیە !
لە سەرەتایی ساڵی ١٩٧٦ ز کوڕێکیان دەبێت  زیاتر خۆش بەخت و دڵخۆشیان دەکات  کوڕەکەیان ناودەنێن (فەرهاد ) 
پێش لە دایک بوونی فەرهادی  کوڕیان شۆڕشی کوردی لە باشوری عێراق هەرەس دێنێ  کورد و خەڵکی کوردستان توشی ماڵ وێرانی و دەربەدەری دەبن  گوزەرانی  گەلی کورد تێک دەچێت و ورەی جەنگاوەرەکانی کورد نامێنێت  شۆڕش بە جۆرێک کپ دەکرێت  خەڵکی هیوایەکیان نەماوە بە تێکۆشان و بەرخودان .  
شایەنی ئاماژەدانە لە دوای ئەم هەرەسە  گەنجان و پیاوانی تێکۆشەر و شۆڕشگێر و نیشتیمان پەروەر  گروپ گروپ یەک دەگرنەوە  بەدوایدا چەند  ڕێکخراو و گروپێک دروست دەبێت  دژ بە زوڵم و زۆرداری هێزی داگیرکەری وڵات !
یەکێک لەو گەنجە چالاک و وڵات پارێزانەی پەیوەندی هەیە بە یەکێک  لەو ڕێکخراوە سیاسیانەی  دژی داگیرکەری کوردستان ، 
( کەریمی ) مێردی بەهارە  کەسێکی دیار و ئاکتیڤی و کارامەی ناو ڕێکخستنە نهێنیەکانە لە شارەکانی کوردستان و عێراق 
کاری ڕێکخراوەیی بە دڵسۆزی دەکرد و جموجوڵی کەریم  و هاتوچۆی لە بەینی شارەکان و پەیوەندی کردنی بە کەسانی ترەوە  و ڕێکخستن و تەنزیم کردنی جەماوەری خەڵک  لە لایەن کەریمەوە  وادەکات  لە لایەن  حیزبی بەعس و حوکمەتە دیکتاتۆرەکەی  ئاشکرادەبێت و  فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچوو، هەربۆیە
لە دەزگا داپڵۆسێنەرەکانی ئەوکاتەی ڕژێمی بەعس ناوی هات دەبێ  دەستگیربکرێ وە  بێ سێ و دوو لە سێدارە دەدرا بۆیە هیچ مەودایەکی مانەوەی نەما  بتوانێت لەگەڵ  بەهار لە بەغداد یان سلێمانی بمێنێتەوە  ڕژێم بەدوایدا دەگەڕا
ناچار بوو بەپەلە خۆی بگەیەنێتە  شاخ  بۆلای مەفرەزە سەرەتایەکانی شۆرش و چەکی  شکۆمەندی کردە شانی و بوو بە پێشمەرگە  لە چیاکانی کوردستان !؟
لە دوای چونی کەریم بۆ پێشمەرگایەتی  بەهار لەگەڵ کوڕە بەرمەمکانەکەی بە تەنها لە شاری بەغدادی پایتەخت مانەوە بەبێ کەریم ناڕەحەت و بێتاقەت بوو بوون  ئەمانیش  بەرەو سلێمانی گەڕانەوە .
 بەهار لە چونی مێردەکەی بۆ شاخ وپێشمەرگایەتی زۆر دڵتەنگ بوو بوو پێشتر شتی وای نەبینی بوو کچێکی ناسکی شار بوو خۆیی و گشت خێزانەکەی لە بنەماڵەیەکی دەوڵەمەندی شاری سلێمانی بوون خۆشگوزەران و ناسک  بەتایبەتی بەهار و خوشکەکانی زۆر بەناز 
و فیز بوون  بۆیە هەرگیزا و هەرگیز ئاشنای چەک وتەقە و شۆڕش و جەنگ نەبوون ، هەربۆیە خۆشەویستیەکەی بەهار بۆ کەریم مەودایەکی دوری نەبڕی و لە چوارچێوەی شار تێنەپەڕی  ئەو عیشق و ئەڤینداریە بەهایەکی پیرۆزی نەما ؟!
بەهار نامەیەک بۆ کەریم دەنێرێت و دەنوسێت؟
من بەم حاڵەی ئێستام ناڕازیم  ناتوانم بەم شێوەیە بژیم لەگەڵتا من بە تەنها چیبکەم بەخۆم و منداڵێکەوە  دەبێت بگەڕێتەوە خۆت تەسلیمی ڕژێم بکەیت  قسەم لەگەڵ باوکم کردوە دەربارەی تۆ باوکم دەڵێت بابگەڕێتەوە خۆم کار ئاسانی بۆ دەکەم لەگەڵ دام و دەزگاکانی حوکمەت قسە دەکەم  کە حەقیان نەبێت بەسەریەوە، خۆ ئەگەر نەگەڕێیتەوە  ئەوە ناچار دەبم لێت جیاببمەوە، چونکە من پێویستم بە پیاوێک نیە ئەو لە شاخ بێت و من لە شار وە هەرگیز بەتەمای ئەوە نەبیت من بێم بۆلات  لەو شاخ و داخە  لەگەڵتا بژیم ؟!
لە پاش نامەگەلێکی زۆری  ئەڤینداری و خۆشەویستی  عیشق و جوانی کەریم بۆ بەهار، بەڵام بەهار سور بوو لەسەر گەڕانەوەی مێردەکەی- هەتاوەکو کۆتا  جار و کۆتا  نامە کار گەیشتە ئەوەی   ( تەڵاق ) بکەوێتە نێوانیانەوە  هەردوو ئەڤیندار لە یەک جیا بوونەوە !
کەریم  خەبات و تێکۆشانی هەڵبژارد  لە پێناو میلەتەکەی و نیشتیمانەکەی  و شۆڕش هەربویە  خۆشەویستترین و ئەزیزیترین کەسی لە دەستدا کە هاوژینە ئەڤیندارەکەی بوو .
بەهار لە پێناو خۆشی و خۆشگوزەرانی ژیان و پارە و سەفەر و گەشت کردن   عیشق و خۆشەویستی  کردە قوربانی ئەوە خۆشیەی کە بە دوایدا دەگەڕا؟!
.......................
ماویەتی چاوەڕێ بن بۆ زنجیرەی  دوو
1 / 12 / 2018
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
04/12/2018
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ