وتار
کلتوری بەبنەماڵەیکردن لەحیزبەوە بۆحکومەت
:ئەرکان محمد

 لەساڵانی ڕابردودا مۆرکی بنەماڵەی تەنیا لەنێو حیزبەکان نەریت بو بەڵام لەدوای هەڵکشانی تەمەنی پیاوانی شاخ ئیدی نەوەکانیان بنەماڵەییان کردە کلتور وبۆناوحکومەت وسەرجەم دەسەڵاتەکانی دیکەش گواسترایەوە باشترین نمونەش کە هاوشێوەی هەموو پارت وبنەماڵەکانی تری
 رۆژهەڵاتی ناوەراستن ،خودی مەسعود بارزانیە کەماوەیەکە دەستی بەجوڵەکردوە
بۆ پێدانی میرات بە نەوەی دووەم لەبنەماڵەکەی، ئەوەش لە کۆنتڕۆڵکردنی كاروبارەكانی ناوخۆی حیزبەكەی و حكومەتی هەرێمی كوردستان وڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایش وسەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان خۆی دەبینێتەوە ئەوەشمان بیرنەچێت لەدوای تێپەڕینی سێ چارەکەسەدە بەسەردامەزراندنی پارتی دیموکرات تائێستا سێ سەرۆکی گۆڕیوە کەباوکێک ودووبرابون! 

مەسعودبارزانی تەنیا لەپێناو پشتگیریکردنی کوڕو برازاکەی لەلایەن پارتەکانی ناوخۆی هەرێم وعێراق ئامادەیە سازشی گەورەبکات کەخۆی لەڕێکەوتنی نەوتی دەبینێتەوە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی عێراق تەنیالەپێناو دابینکردنی موچەی فەرمانبەران بۆئەوەی حکومەتی هەرێم لەماوەی فەرمانڕەوای مەسروربارزانی توشی هیچ گرژی وئاڵۆزییەگ نەبێت هەرچی پەیوەندی بەناوخۆی هەرێمیش هەیە بەژداریپێکردنی بەشێک لەلایەنەکانە لەحکومەتی هەرێم کەمەبەستیەتی جۆرێک لەیەک دەنگی دروست بکەن لەسەرهەمواری یاسای سەرۆکایەتی لەبەرژەوەندی نێچیرڤان بارزانی بەڵام بەکەمکردنەوەی دەسەڵاتەکانی بەجۆرێک یان هاوسەنگی هەبێت لەنێوان دەسەڵاتی ئامۆزاکان یان مەسرور لەژێر فەرمانی نێچیرڤان نەبێت ، بۆئەم مەبەستەش پێدەچێت لەداهاتویەکی نزیکدا پڕۆژەی دەستوری هەرێم بخرێتە ڕاپرسیەوە .

بەگەیشتی ئەم دوو کەسە کەخودی نێچیرڤان بارزانی کەلەهەمانکات برازاوزاوای مەسعوودبارزانیە ۱٦ ساڵە پۆستی سەرۆکی حکومەتی لایەکەتەنانەتلەسەروبەندی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بەمەستی ڕاگەیاندن ی سەربەخۆی کوردستان نەیتوانی پشتگیری تەنیایەک وڵاتی بۆبەدەستبهێنێت ، 
لەهەمان کاتیش مەسروربارزانی کوڕەگەورەی مەسعودبارزانی چەندین ساڵە بەرپرسی دەزگایی پاراستنی حیزبەکەیەتی ولەدوای دامەزراندنی پۆستی ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم ئەم پۆستەی پێدراوە ، 

لەئێستادا ئەوەبەڕونی دیارە کەمەسعودبارزانی مەبەستیەتی برازاکەی لەناوەندی بڕیار دووربخاتەوە وکوڕەکەی بکاتەخاوەن دەسەڵات، كە مەسعود بارزانی وەك كەلتوری هەموو حیزبەبنەماڵەییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەراست، دەیەوێت میراتی دەسەڵاتداری کوردستان كوردو حیزبەكەی بداتە دەست كوڕەكەی ،لەم چوارچێوەش  بارزانی لەهەموچاوپێکەوتن وسەردانەکانی مەسروربارزانی لەگەڵ خۆی دەبات کەتازەترینی سەردان لەچەند ڕۆژی ڕابردودا بوبۆبەغدادو ئەنجامدانی چەندین کۆبونەوە لەگەڵ سەرکردە عێراقیەکان کەبۆئاشناکردنی کوڕەکەی بوە بەبڕیابەدەستانی عێراق ولەهەمانکاتیش پەیامی ئاوابونی خۆری دەسەڵاتی نێچیرڤان بارزانی گەیاند ،
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
07/12/2018
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ