وتار
شۆرشێک پڕ لە خیانەت
پێشڕەو عەبدولکەریم
 زنجیرەی دووەم 

لە دوای جیابوونەوەی  بە هار و کەریم    بەهار  کوڕە  مەلۆتکەکەی  گرتەخۆ  کەریم  بەم کارەی  بەهار زۆر  دڵخۆش بوو کە منداڵە شیرەخۆرەکەیان  لە لایەن دایکیەوە پارێزگاری لێ دەکرێت  بە نامەیەک سوپاسی بەهاری کرد و چەند جاری تر نامەی هەواڵ پرسینی دەنارد  بۆ ئەوەی  لە هەواڵی کوڕەکەی  ئاگادار بێت، بەڵام بەهار وەڵامی هیچ نامەیەکی کەریمی نەدایەوە .
کەریم هەر دڵخۆش بوو بەوەی فەرهاد لای دایکی بێت چونکە دەیزانی لەهیچی کەم نابێت ئەوان لە ڕووی ئابووریەوە  لە ئاستێکی باشدان کوڕەکەی برسی و تینو سەرما و گەرمای نابێت و لە لایەن دایکیەوە نازی دەکێشرێت  تەنها خەمی کەریم  دووری کوڕەکەی بوو..
لە پاش چەند مانگێک  بەهار  کوڕێکی تر عاشق بە خۆی دەکات بەناوی ( چالاک ) 
 چالاک  وەک خۆی  خەڵکی سلێمانیە و ئەندازیارە  و باوکی چالاک  لەگەڵ باوکی  بەهار  شەریکی کاسپی یەکترین بوون  هەردووکیان خاوەنی کۆمپانیا بوون کارەکانیان تەواوکردوە و کۆتایی بەشەریکایەتیەکەیان هاتبوو  بەڵام وەک دۆستایەتی و هاوڕێیەتی پەیوەندیان  مابوو، ئەم خێزانە کە کوڕەکەیان عاشقی  بەهار  بوو  لە قاهیرەی پایتەختی میسر دادەنیشتن و کار و کۆمپانیا و کاسپی و ژیانیان بردبووە میسر  ژیانێکی شاهانە و خۆش دەژیان ئەوە بوو بەسەردان گەڕابوونەوە سلێمانی  بۆلای کەسوکار و ئاشنا و دۆستەکانیان  لەگەڵیشیدا سەردانی ماڵی کۆنە شەریکەکەیان کرد بەخێزانی کە ماڵی باوکی بەهاری  دەکرد لەم کەین و بەیندا  بەهار و چالاک   یەکتریان  بینی بوو لەو نێوەندەدا عاشقی یەکتری  بوون !   لە دوای تەواو بوونی سەردانەکەیان  گەڕانەوە  بۆ قاهیرە  بەڵام کوڕەکەیان نەگەڕایەوە  لەگەڵیاندا و دڵی نەهات عاشقە تازەکەی بە جێبهێڵێت ، وا عاشق بوو بوو  شاری سلێمانی و شەقام و کۆڵان و باخچە و سەیرانگا و گشت شوێنێکی شاری بەعیشقەوە  دەبینی  نەیتوانی هەنگاوی بەجێهێشتنی شاری عاشاقان بنێت لەبەرئەوەی   ئەڤیندارە تاقانەکەی  تەنها نەبێت  لەکاتێکدا بۆ ئەو سەردەمە و ئێستاشی لەگەڵدا بێت قاهیرە لە سلێمانی خۆشترە . 
تێبینی شاری قاهیرەی  میسر یەکێکە لەو شارە گەورانەی جیهان  کە ساڵانە بە ملوێن خەڵک  لە سەرتاسەری جیهانەوە  ڕووی تێ دەکەن .
یەک مانگی نەخایاند لە گەڕانەوەی  ماڵی باوکی  چالاکی خۆشەویستی بەهار  جوابی نارد بۆ دایک و باوکی کە بگەڕێنەوە  دەمەوێت هاوسەر گیری بکەم؟
بەڵێ گەڕانەوە  بۆ باست و خواستی خوازبێنی لەلایەن هەردوو  بنەماڵەوە  کاری هاوسەر گیری ڕێکخرا  هەردوو ئەڤینداریان بەیەک گەیاند ، بەڵام بەهیچ شێوەیەک باس لە فەرهاد نەکراوە  لەم  پڕۆسەی هاوسەرگیریەدا  لای دایکی بمێنێتەوە یان چی ؟  بەڵام دەستگیرانەکەی دایکی دەیزانی پێش ئەوەی ئەم عاشقی بێت پێشتر مێردی هەبووە لەیەک جیابوونەتەوە  دیارە چالاک  زۆر تامەزرۆی بەهار  بووە بۆیە دڵی نەهاتووە باسی  کوڕە بەرمەمکانەکەی بکات وای لە دایک و باوکی گەیاندوە  خۆیان لەسەر بابەتی فەرهاد  ڕێکەوتون .
تا  لە قۆناغی  دەسگیرانداریدا چالاک بە دەستگیرانەکەی دەڵێت : 
من کەسم بەقەدەر تۆ خۆشنەویستووە کەسیشم بەقەدەر تۆ خۆش ناوێت بۆ ئەوەی دڵت لای نەبێت و دڵ ئارام بیت  لە بەرخاتری تۆ با فەرهاد لای ئێمە بمێنێتەوە  مادام کوڕی تۆیە کوڕی منیشە   تۆ دایکی ئەویت منیش دەبم بە باوکی لەبەر خۆشەویستی تۆ باوکایەتی بۆ  دەکەم  دایکی  فەرهاد بە قسە جوانەکانی  دەستگیرانەکەی  زۆر دڵخۆش و خۆشبەخت خۆی دەبینێت لە دوای سوپاس کردنی وا ڕێکدەکەون فەرهاد لایان بمێنێتەوە 
بەهار  لە مەودای  لێک جیابونەوەی مێردە کۆنەکەی و  دروستبونی  خۆشەویستی لەگەڵ مێردە تازەکەی و بەیەک گەشتنیان و مەودای   دەستگیرانداریان ساڵ زیاتری خایاند فەرهاد تەمەنی گەشتبووە ساڵ و نیو لە شیری دایکی چووبوەوە 
چالاک دیارە پەلەی بووە لە دەستگیرانداریەوە هەنگاو بنێن بۆ  گواستنەوە  بە خۆشەویستەکەی دەڵێت ماڵی جیایی خۆمان دڵخۆشتر و دڵ ئارام ترمان دەکات دواتر ڕۆژی گواستنەوە دیاری دەکەن ، پێش ئەوەی بگوازرێتەوە  بۆ ماوەیەکی کاتی فەرهاد دەنێرێ بۆ لای ماڵی باوکی کەریم لە گوندێکی  ناوچە سنوریەکان   تا کارو باری گواستنەوەکەی تەواو بکات 
بەهار  ئافرەتێکی شۆخ وشەنگ و  ناسک و نازدار و سەرنج ڕاکێش و بەسام دەبێت لە جوانیدا  وەک شاعیر دەڵێت : " وەک جەلادی عیشق منت دا لە سێدارە" دیارە لە جوانیدا شێوە جەزاب وجەلادیەکی پێوە دیاربووە 
دەگەنە ڕۆژی گواستنەوە  بۆ مانگی هەنگوینی  دەچنە دەرەوەی وڵات بەرەو  ئەستەمبوڵی پایتەختی تورکیا و بەیروتی پایتەختی  لوبنان و تارانی پایتەختی ئێران ئەوسەردەمە ئێران حوکمی شاهەنشاهی بوو  وڵاتێکی گەشتیاری بوو لە جیهانەوە گەشتیار  سەردانی دەکردن  چەند وڵات و شوێنی گەشتیاری تر دەچن  لە گەشتی مانگی هەنگوینیاندا  چل ڕۆژێکیان پێدەچێت  کۆتا گەشتیان بۆ قاهیرەی میسر دەبێت  هەم بۆ سەردان و هەم  بۆ گەشت و خۆشی ..
لەدوای سوڕان و گەڕان و خۆشی و بینینی زۆر لە شوێنە گەشتیاریە  جیهانیەکان و چونیان بۆ قاهیرە دەچنە سەردانی ماڵی باوکی مێردەکەی واتا خەزوری  خانمی شۆخ وشەنگ
کاتێکی درێژ لای ئەوان دەمێننەوە ، چالاک  دەڵێ بەهار من پێشتر لێرە لە کۆمپانیاکەی باوکم کارم دەکرد و ئیشوکارمان زۆر باش بوو بەڵام خۆشەویستی تۆ وایکرد نەچمەوە بەدەم کارەکەمەوە  باوکم دڵی نەهات دڵم بشکێنێت پێت خۆشە لێرە دەمێنینەوە بۆ نیشتەجێ بوون پێت خۆشە دەگەڕێینەوە بۆ سلێمانی 
 بەهار  دەڵێت پێم خۆشە بچیتەوە سەرکارەکەی خۆت و ئێرەش ناخۆش نیە  لە کۆتایدا بریار لەسەر ئەوە دەدەن ئەمانیش لە قاهیرە بمێننەوە نیشتەجێ و جێگیربن  بەجیا شوێن و مەکانی خۆیا ن بۆ خۆیان دەستەبەر دەکەن و چالاک   لە کۆمپانیاکەی باوکی هەمان ئەو پۆستەی پێش هاوسەرگیری  نەچوو بە دەمیەوە لەبەرخاتری بەهار  چووەوە سەر پۆستەکەی و کارەکۆنەکەی  دوو بە دوو پێکەوە لە قاهیرە مانەوە
.....................
چاوەڕێ بن بۆ بەشی سێ
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
10/12/2018
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ