وتار
(مەرجەع) پەرلەمانە ..؟ یاخود بارزانی؟..
بەرهەم مستەفا

پێویسته فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان بێنە دەنگ ....
پارتی لەچەندین لێدوانی جیاجیا و فەرمی و نافەرمی ئەڵێت بارزانی لێرە بەدواوە وەک مەرجەعێک دەبێت بۆکورد..
ئەم قسانەش بەتایبەت لەدوای ئەوەی نێچیرڤان بارزانی وەک کاندیدی پارتی بۆ سەرۆکی هەرێم دیارکراوە ، زیاتر دەکەوێتە بەرگوێمان... 
پەرلەمانتاران ئەبێت بەوریاییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم پرسەدا بکەن ، بەدوور نازانرێت کەلەڕێگەی زۆرینەی پەرلەمانیەوە بابەتێکی لەوشێوە بهێنرێتە پێشەوە ، یاخود لەدەستوردا وەلی عەهدێک دروستبکرێ ...
ترسەکە کاتێک زیاتر ئەبێت کە لەبەرامبەر موراعاتی پارتی بۆ یەکێتی ، دواجار فراکسیۆنی یەکێتیش بێدەنگ بێت .
ئەرکی پەرلەمانتارانە لەسەر ئاستی لۆکاڵی و جیهانی کار بۆ لەچاڵنانی خەونی مەرجەعی خەڵکی کوردستان بکەن وەک کەس ، تەنها مەرجەع ئەبێت پەرلەمان بێت .. ئەم بیرۆکەیەش کاتێک ڕوو ئەدات بەوەی سەرۆکی هەرێم لەپەرلەمانەوە هەڵدەبژێرێت ، خودی پارتیش نایەوێ لەنێو خەڵکەوە هەڵببژێرێت نەک لەبەرئەوەی بڕوایان بە سیستمی پەرلەمانی هەیە ، بەڵکو نایەنەوێ لە ڕووی پێگەو دەسەڵاتەوە بارزانی برازا دەسەڵاتەکانی لە بارزانی مام زیاتر بێ ..، بێگومان دەسەڵاتەکانی وەک پێشوو نابێت ، یاخود ئەگەر دەسەڵاتیشی هەبێ ، ئەوا پەرلەمان ئەتوانێ لێپرسینەوەی لەگەڵ بکات بەوحوکمەی لەپەرلەمانەوە سیقەی وەرگرتووە ..، هەربۆیە لێرەو لەوێ بارزانی وەک مەرجەع ئەدرێت بەگوێی خەڵکی کوردستان و هێزە سیاسیەکاندا تابکرێتە ئەمری واقیع .. چونکە مێژوو پێمان ئەڵێت لە نێو بنەماڵەی بارزانیدا دەستبەرداربوون لەپۆست کارێکی ئاسان نەبووە ، .. دەکرێ کۆدەنگی نیشتیمانی لەنێو پەرلەمان بۆ دروستبکرێ بۆڕێگری کردن لەخەونی مەرجەع وەک کەسایەتی ، تاڕادەی جوڵانی شەقام و ڕونکردنەوەی ئەم مەترسییە بۆ خەڵکی کوردستان ... چونکە بەدروستکردنی مەرجەع ،سەرۆکایەتیەکی هەرێمی بێ ئەرزش و پەرلەمانێکی لاواز و حکومەتێکی پوچەڵ لەدایک ئەبێت ، هەر بڕیاڕێک کە ڕەهەندی نیشتمانی هەبێ ئەوا بێ دوودڵی مەرجەع ئەیدات... دەکرێ بارزانی مەرجەع بێت بۆ پارتی ، بەڵام ناساندنی وەک مەرجەعی کورد و بێدەنگ بوونی لایەنەکان، هیچ ناگەیەنێت جگە لەتەسلیم بوون.
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
10/12/2018
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ