وتار
جیاوازی بەینی پیاوی سەربازی و پیاوی سیاسی
پێشڕەو عەبدولکەریم

یەک مرۆڤی سیاسی ئەتوانێت سەرکردایەتی ١٠٠ سەد پیاوی سەربازی بکات بەڵام سەد پیاوی سەربازی ناتوانێت کۆنترۆڵی یەک پیاوی سیاسی بکات ؟

پیاوە سەربازیەکان چێژ لە لە شەرکردن وەردەگرن خۆ ئەگەر جەنگ بەچێژ نەبێت بۆیان ناتوانن ڕوبەڕی مەرگ ببنەوە شۆرش و خەبات و بەرخودان مرۆڤ چێژی لێوەر دەگرێت بۆیە ئەتوانن گیانی خۆیانی بۆ ڤیدابکەن پیاوی سەربازی ناتوانێت شۆرش دروست بکات یان بەرپای بکات بەڵام پیاوی سیاسی دروستی دەکات پیاوە سەربازیەکان ئەکاتە قوربانی شۆرشەکە چۆنی بوێت ئائوا هەڵیان ئەسوڕێنێت ؟
پیاوی سیاسی کەس بە دۆستی هەتاهەتای خۆی مامەڵەناکات و کەسیش بەدوژمنی هەتا هەتای سەیر ناکات
پیاوی سیاسی بیرکردنەوەی فراوانە پێشبینی ڕوداوەکان دەکات درک بە پلان زوو دەکات 
لەڕاستیدا توڕە نیە ئارامە بەڵام خۆی وادەر دەخات توڕە دیاربێت ؟ بەڵام پیاوی سەربازی تورەیە و پێشی خۆشە هەر تۆڕە دەر بکەوێت؟ مرۆڤی سیاسی پێش وەخت ناکەوێتە گفتوگۆ لەگەڵ بەرامبەر ! کەسی بەرامبەردێنێتە قسە بۆئەوەی قورسای وسەنگی بزانێت بەپێی سەنگی خۆی گفتوگۆی لەگەڵ بکات کەسی سەربازی ئەبێت قسە قسەی خۆیبێت پێش ڕونکردنەوەی بەرمبەر ئەم قسە بکات ؟ پیاوی سیاسی کەم ئەڵێ و زۆر وەردەگرێ پیاوی سەربازی زۆر دەڵێت و قسە وەرناگرێ ؟ بۆیە پیاوی سیاسی ئەگەر بیەوێت کێشەیەک چارەسەر نەبت بەڵام فشاری گۆمەڵگا یان ئەندامانی حیزبی لەسەربێت بۆچارەی کێشەکە ئەوە بۆ دانوستان پیاوی سەربازی دەنێرێت بۆئەوەی کێشەکە خراپتر بکات ئەگەر لە چارەسەرنەکردنی کێشەکادا سەرکەوت ئەوە سەرکەوتن بۆخۆی دەبێت ئەگەر بەخراپیش گەڕا ئەوە دەی خاتە ملی فەرماندەی سەربازیەکە ؟
پیاوی سیاسی پەویوەندی ژێربەژێری بەدوژمەنەوە هەیە؟
چۆن ؟
چەند کادرێک دروست دەکات وەک خەتی گەڕانەوە پەیوەندی ژێربەژێری هەبێت بەهێزی دوژمنەوە بۆکاری هەواڵ گیری وەک چۆن هێزی بەرامبەر واتە دوژمن لە گوروپەکەی ئەمدا کەسێکی هاوشێوەی دروست کردوە ؟
ئەمە نابێتە خیانەت بەرامبەر بە حیزب ئەچێتە قاڵپی سترادیجەوە چونکە هەموو حیزب و ڕێکخراوێک بەبێ بوونی خەتمائیل واتە خەتی ڕەجع گەڕانەوە ناتوانێت کاری هەواڵ گیر و سیخوڕی بکات؟! 
ئەم کارەش هەر لە توانا و هێزی پیاوی سیاسیدایە پیاوی سەربازی دەرەقەتی ئەم جۆرە یاریانە نایەت ! 
پیاوی سەربازی مێشکی لە چوارچێوەی پلانی سەربازی تێبەڕ ناکات پێچەونەکەی پیاوی پیاوی سیاسی مێشکی زۆر فراوانە بەرامبەر هەموو ئەندامان و لایەنگران و دەسەڵادارانی حیزبەکەی و وڵاتەکەی و دوژمەنکانی ناو خۆی و دەرەکی و وڵاتانی چواردەور و ڕای گشتی و زۆر بابەتی تر بە عەقڵ مامەڵە دەکات نەک بە هێز پیاوی سەربازی هەموو شتێک لە هێزدا دەبینێ !؟ 
نمونەیەک ؟ فەرماندەیەکی سەربازی ئەگەر ڕق و کینەی هەبێت بەرامبەر فەرماندەیەکی سەربازی تری ئەو تاقمەی خۆی ناچێت بیکوژێت یان بە پلان لەناوی بەرێت پێچەوانەی پیاوی سیاسی ئەچێت گورزی کوشەندە لە دوژمن دەوەشێنێت بۆئەوەی هێزی خۆی و ئازایەتی خۆی بسەلمێنێت کە ئەم لەو بەهێزترە ؟!
بەڵام پیاوی سیاسی ئەگەر بزانێت کەسێک دەسەڵاتی پۆستەکەی پێ لەق دەکات یان پیاوێکی سیاسی هاوشێوەی خۆی کەمەترسی هەیە بۆ کەم کردنەوەی دەسەڵاتی یاخود لەڕوی جەماوەریەوە پێگەی بەهێزە ناچێت ڕاستەو خۆ بیکوژێنت پلانی نهێنی بۆ دادەڕێژێت
بەشێوازی تیرۆر بەکەسێکی نەفام و نەزان لە ناوی دەبات و لە دوای کوشتنی فرمێسکی بۆ دەڕێژێت جەماوەرەکەی ئەویش دەخاتە ژێر رکێفی خۆیەوە !
پاکتاوی ئەوکەسانە دەکات کەمەترسین لەسەر کەم کردنەوەی ناو ناوبانگی چونکە پیاوی سیاسی ناخوزێت سیاسیەکی لە خۆی باشتر هەبێت دەیەوێت خۆی باشترینیان بێت هەر خۆی فەرمان دار بێت 
زۆربەی پیاوە سەربازیەکان بە پیا هەڵدان و وەسف کردنی پیاوە سیاسیەکان هەڵئەخڵەتێن زۆر هەڵیان ئەنێن تا لە پێناو مانەوەی دەسەڵاتی پیاوی سیاسیدا خۆی بدات بەکوشت
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
18/12/2018
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ