وتار
پۆپۆلیزم، یاخیبون، هه‌رێمى كوردستان
بەھرۆز جەعفەر

خوێندنه‌وه‌یه‌كى به‌په‌له‌ بۆ ئاینده‌یه‌كى نزیكى هه‌رێمى كوردستان:
یه‌كه‌م: ڕووداوه‌كانى سه‌ده‌ى بیسته‌م به‌گشتى، وه بیستو حه‌وت ساڵى ڕابردوو جه‌سته‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردییان ته‌واو شه‌كه‌ت كردووه‌. ئاماره‌كانى دادگاو، ڕێژه‌ى بێ كارى و كۆچ و مردن و نه‌خوێندنه‌وه‌و نه‌خوێنه‌وارى و...تادوایی.
دووه‌م: هه‌ڵبژاردنه‌كانى كوردستان ئه‌گه‌رچى سه‌دان ماشێنى میدیایی جۆراوجۆر و ده‌یان حیزب و شێوازى تیا به‌كارهێنراوه‌، سه‌دان ملیۆن دۆلار بۆ هه‌رێمێكى وا چكۆلانه‌ خه‌رجكراوه‌، هێشتا 60% ى خه‌ڵك ده‌نگى نه‌داوه‌. واته‌ به هه‌موو حیزبه‌كان ته‌نها نوێنه‌رى 40% خه‌ڵك و كۆمه‌ڵگان (بول بیا سه‌رۆكى كامیرۆن بۆ حه‌وته‌مین جار زۆرینه‌ى ده‌نگى به‌ده‌ستهێناوه‌ته‌وه‌ به‌ڵام خۆى ده‌نگى بۆ زۆرینه‌ى خه‌ڵك داوه‌ و، ده‌گمه‌ن خه‌ڵك به‌شدارییان كردووه‌، له‌ كۆنگۆ-DRC - ئه‌وانیش تووشى جینۆساید بون به‌ڵام ئه‌وه‌ له‌ڕۆژهه‌ڵاتى وڵاته‌كه‌ نزیكه‌ى سه‌ت گروپى چه‌كدارى جۆراو جۆر ململانێى چه‌كدارى ئه‌كه‌ن، زیاتر له‌ 14 ملیۆن خه‌ڵك پێویستیان به‌هاریكارى مرۆیی هه‌یه‌).
سێهه‌م: پۆپۆڵیزم (شه‌عبه‌ویه‌ت) له‌ ئه‌وروپاوه‌ سه‌ریهه‌ڵداوه‌و، له‌ ئه‌وروپاشه‌وه‌ سه‌ریهه‌ڵداوه‌ته‌وه‌ به‌تایبه‌ت له‌ماوه‌ى دواى ساڵى (2008) ه‌وه‌. ئێستا " موعاره‌زه‌ى شه‌عبی" ڕوو له‌گه‌شه‌سه‌ندنه‌ له‌ ئه‌وروپا، هێله‌ك زه‌رده‌كان و ڕووداوه‌كانى فه‌ڕه‌نسا ته‌نها سه‌ركه‌فى ئه‌و قوڵپه‌ن كه‌ له‌ناو مه‌نجه‌ڵى تیۆره‌ خۆرئاواییه‌كاندا ئه‌كوڵێن. ئه‌مه‌ بابه‌تێكه‌ توركیا له‌ناوخۆى خۆیدا زۆر لێى ئه‌ترسێ و ده‌مێكیشه‌ كار بۆ به‌رگرتن له‌و مه‌ترسییه‌ ئه‌كات، ته‌نانه‌ت توركیا به‌و قووڵاییه‌ ستراتیژییه‌ى خۆیه‌وه‌ زۆر له‌و هه‌ژموونه‌ بچوكه‌ى "شاسوار عه‌بدلواحێد" له‌ هه‌رێمى كوردستان به‌ ئاگایه‌. بۆیه‌ ئه‌گه‌رى به‌هێز شه‌عبه‌ویه‌ته‌ وه‌ك نه‌شئه‌یه‌ك له‌هه‌رێمى كوردستان له‌وه‌ زیاتر په‌ره‌بسێنێت. له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا په‌رله‌مانى كوردستان په‌رله‌مانێك نییه تیایدا كۆمه‌ڵێك "فه‌قیهو موشه‌ریع" ى قانونى و ئابورى و دیبلوماتى ئه‌دا بكه‌ن و، چاودێرێكى به‌هێز بێت (په‌رله‌مان: دیارده‌یه‌كى ناوخۆیی نییه‌، دیارده‌یه‌كى یاسایی و ده‌ستورى و دیبلۆماسی و ژینگه‌یی و ئابورییه‌، مه‌سه‌له‌ن نابێت یاسایه‌ك ده‌ربكرێ سه‌باره‌ت به‌ژینگه‌ بێ ئاگابیت له‌ژینگه‌...وه‌ هه‌روه‌ها)..

چواره‌م: بنه‌ماڵه‌گه‌رێتى له‌ هه‌رێمى كوردستان (هه‌موو حیزبه‌كان له‌ باشورى كوردستان حیزبی بنه‌ماڵه‌و خێزان و گه‌شه‌یه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تى ناجۆرن) تاكه مه‌ترسییه‌كى گه‌وره‌یه‌، كه‌ له‌ده‌ورى ئه‌م بنه‌ماڵانه‌ چه‌ندین ڕه‌وى دڕنده‌و ملیاردێر و ده‌ستبڕو چه‌ته‌ گردبونه‌ته‌وه‌. تادێت ژیانى خه‌ڵكیش له‌ هه‌رێمى كوردستان ڕوو له‌ پاشه‌كشه‌ ئه‌چێت. جا ئه‌م دیاردانه‌ هانا ئارێنت له‌ " بنه‌ماكانى تۆتاڵیتاریزم" دا باسى ئه‌كا. لێره‌دا چۆن شێرپه‌نجه‌و نه‌خۆشیه‌ ڤایرۆسیه‌كان نیشانه‌ى خۆیان هه‌یه‌و، كۆتایشیان هه‌یه‌. ئه‌م دیاردانه‌ مێژووكردن.

پێنجه‌م: گرفته‌كانى خه‌ڵك مووچه‌و به‌نزین نییه‌، هاوڵاتى له‌سه‌رده‌مى ئینته‌رنێت و كۆمیونیكه‌یشن دا، تێئه‌گات كه‌ كه‌رامه‌تى مرۆیی پێشێلكراوه‌، ئه‌وه‌ش به‌ سه‌ر به‌خۆیی دادگاو هه‌ڵبژاردنى پاك و بێگه‌ردو ده‌سته‌به‌ركردنى ماف و ئازادییه‌ گشتى و تایبه‌تیه‌كان دێته‌دى. ده‌سته‌ڵاتى كوردى له‌ زۆنى هه‌ولێر و سوله‌یمانى له‌برى ده‌ستبردن بۆ چاره‌سه‌ركردنى ڕیشه‌یی گرفته‌كان، خه‌ریكى كڕینى سیاسیی و ڕۆشنبیره‌ نیوداشه‌كانى ناوچه‌كانى یه‌كترن، له‌كاتێكدا ئه‌مه‌ مۆدێلێكه‌ مێژووییه‌كى كۆنى هه‌یه‌و گرفته‌كان قووڵتر ئه‌كاته‌وه‌.
شه‌شه‌م: ڕووداوه‌كانى سه‌ده‌ى بیسته‌م و ئه‌مدواییه‌ى باشورى كوردستانیش، ئه‌وه‌یان ده‌رخستوه‌ هه‌رێمى كوردستان و كوردستان به‌گشتى پێویسته‌ له‌ناوه‌وه‌ فه‌تح بكرێت، هه‌ندێ له‌ سیاسیه‌كانى هه‌رێمى كوردستان دێنه‌ ده‌ره‌وه‌ پاره‌یه‌كى زۆر ئه‌به‌خشن تا یه‌كێ له‌ تینك تانكه‌كان دوو گفتى لێوه‌رگرن. ئه‌مانه‌ ته‌نها دوو گه‌ڕه‌ك "هه‌رێمى كوردستان دووگه‌ڕه‌كى شاره‌ هاكه‌زاییه‌كانى دونیا نابێت" پێ به‌ڕێوه‌ نابڕێ، كۆمه‌ڵگه‌یه‌كیان گیرۆده‌ كردووه‌، ئه‌یانه‌وێ له‌ڕێگه‌ى هه‌ندێ سه‌ركزى حیزبه‌وه‌ داخى ئه‌و دۆخه‌ بكه‌ن. ئازادى شیرینه‌، ئه‌وانه‌ تامى ئه‌كه‌ن له‌ دۆخى حیزب دێنه‌ ده‌ره‌وه‌. ده‌رئه‌كه‌وێت كه‌ ده‌سته‌ڵاتى كوردى ته‌نها لاى خه‌ڵكه‌ ڕه‌شووڕووته‌كه‌ى ئه‌و دووگه‌ڕه‌كه‌ شتێكى گه‌وره‌و زه‌به‌لاحه‌.!.
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
21/12/2018
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
12
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ