وتار
سیاسەتی راستینەیی ،رۆژئاوا بۆ نمونە
کەمال محەمەد

هەرچی سیاسەتە داهێنانە،ئەم داهێنانەش هێندەی داهێنانی دەسەڵات تێگەیشتنی زەحمەتەو نوێنەرایەتی دیاردەیەكی كۆمەڵگا دەكات،لە كاتێكدا سیاسەت  ببێت بە هێزی خۆبەرێوەبەرێتی ئەوا ناسنامەی سیاسەتی دیموكراتیانە بەدەست ئەهێنێت ،بەڵام ببێت بە بەرێوەبەرێتی دەسەڵاتێكی خۆسەپێن ئەوا مانای لادانی سیاسەتە لەناوەرۆكی خۆی و تەنانەت وەك نكوڵیكردن لە خودی خۆی هەڵەسەنگێنرێت 

ئەگەر سەرنجێك بدەینە دیاردەی سیاسەت و بەرێوەبەرایەتی كۆمەڵگای رۆژئاوای كوردستان لەم چەن ساڵەی دواییدا ،سەرەڕای بونی شەڕی داعش و هێرشی وڵاتنی داگیركەر بەتایبەت توركیا و شێوەكانی پێكدادان و رێكەوتنەكانی وڵاتان ،بەڵام هێشتا ئەم پارچەیە دەستبەرداری مافی خۆبەرێوەبردن نەبوە كە پێویستیەكی سەرەكی كۆمەڵگای سروشتییە  .

لەم سۆنگەیەوە ئەم بەرخودان و پەرەسەندنە ئایدۆلۆژی و سیاسییەی كە هاتۆتە ئاراوە ماناو ڕۆڵێكی گرنگیان لەوەدایە كە راستینەی كورد وەك حەویقەتێك گوزارشتی لێ بكرێت و بە هەمان تیۆری و كرداری بەشەكانی دیكەی كوردستان تەماشا نەكرێت و بە دەنگێكی بەرزتر هاواری دەنگی حەقیقەت بگەیەنن ،لەبەرئەو هۆكارانەشە كە  لەسەروبەندی كشانەوەی هێزەكانی ئەمەریكاو هەرەشەكانی توركیادا چەندین بەرپرس و كەسایەتی و وەزیر لەمیانی بۆچونەكانیانەوە  سەبارەت بەناوچەكە و وەها بریارێك هەڵوێستە ئایدۆلۆژی و سیاسییەكانی خۆیان بەهێزتر كردوە و پێیان. وایە ئەم بڕیارانە  شكستە لەبەرانبەر هەژمونی وڵاتانی ئێران و روسیاو توركیا ،یاخود بێ نرخ كردن و پێنەزانینی ئەو هێزە كوردییانەیە كە قوربانییەكی زۆریان داوە لەشەری دژ بە داعشدا .

ئەوەی لێرەدا جێی باس و گرنگە دەسەڵات و سیاسەتی رۆژئاوایە كە دۆگماتیزم لە خۆ ناگرێت و سەرچاوەی خۆی لە بەدەستهێنانی ناسنامەیەكی رەسەن و دۆخی بونێكی هەمیشەیی و داكۆكیكردن لەسەر ژیانێكی ئازاد وەدەگرێت ،دەشێت هەرئەمەش وایكردبێت كە هەندێك سەركردەی وڵاتان بە سەرلەنوێ ئافراندن و بونی گەلێكی هاوچەرخی نمونەیی ناوی ببەن و ببێتە هۆی ئەوەی  كە چاو بە ستراتیژ و تەكتیكەكانیان  بخشێننەوەو پێگەی كوردانی رۆژئاوا بەشێوەیەكی راست هەڵبسەنگێنرێت .

بەردەوام ئەگەری هەڵەكردن و ئەو ئاڵوزی و نارونییەی كە سیاسیەكانی باشور پێڕەوی ئەكەن بەهۆی بێ ئەزمونی  بواری سیاسی و دیبلۆماسییەوە زیاتر هەرێمەكەو جوگرافیای باشوربگاتە قۆناغی تەنگەژەو گۆشەگیرییەوەو كەمترین هەڵوێستی وڵاتانی بەدوادا بێت ،بۆیە ئەتوانین بڵێین ئەمەیە جیاوازی سیستەمی سیاسی و حكومڕانی لەنێوان رۆژئاوای تازەو باشوری خۆبەرێوەبەری كۆندا !
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
23/12/2018
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ