وتار
شۆڕشێک پڕ لە خیانەت : بازنەی سێ
پێشڕەو عەبدولکەریم

 بەهار کەوت بەسەر خۆشیدا و بەتایبەت لە قاهیرە  زۆر بەڕەفاهیەت  دە ژیا !
فەرهاد  نەگەیشتبووە دوو ساڵ تەمەنی  لای دایک و باوکی  بوو  بەشێوازی کاتی،  داپیر و باپیری  فەرهاد پیرە پیاو پیرێ ژن بوون  زۆر لە خەمی  کەریمی کوڕیاندا دا بوون کوڕێکی تریشیان چوو بووە دەرەوە بۆ پێشمەرگایەتی  کە دەکاتە مامی فەرهاد  لە خەمی دوو کوڕەکەیان دابوون  تەمەنیشیان هەڵکشا بوو  ماندووی ژیان بوون  ئەستەم بوو بتوانن لەو تەمەنەدا منداڵێکی بچوک بە خێو بکەن 
داپیرە و باپیرەی فەرهاد  ڕۆژانە کاریان  کشتوکاڵی بوون، دوو کچ یان  هەبوو هەردووکیان بە مێرد درا بوون  هەریەکە و لەگوندێک نزیک گوندەکەی خۆیان شویان کردبوو،  بەهار  بە شێوازی کاتی  فەرهادی ناردبوو بۆلادێ  بەڵام  مانەوەی فەرهاد درێژەی کێشا  بۆیە سەخت بوو مانەوەی فەرهاد و بە خێوکردنی 
 ئەوکات ساڵی ١٩٧٧ ز بوو هێڵی  پەیوەندی و تەلەفۆن و گەیاندنی خێرا نەبوو بە تایبەت لە بەینی شارەکان و گوندەکان بۆیە  
فەرهاد و  نەنک و باپیری  بەرەو شارۆچکە بەڕێدەکەون  گوندەکەیان سەر بەوشارۆچکەیەیە لە وێشەوە بە ئۆتۆمبێل بۆ سلێمانی  بۆ دەنگوباس و هەواڵ پرسین و داوکەوتنی بەهار  لە بردنەوەی  کوڕەکەی بۆلای خۆی ، ئەوە بوو گەیشتنە سلێمانی چوون بۆ ماڵی باوکی بەهار  بە مەبەستی بردنەوەی فەرهاد بۆلای  بەهار ، لە هەواڵی  بەهاری دایکی فەرهاد دەپرسن  دایکی و باوکی 
بەهار  ، کەدەکاتە نەنک و باپیرەکەی تری فەرهاد دەڵێن:  وەک لە نامەکەدا بۆمان نوسین کچەکەمان شوی کردۆتەوە و جارێک لە مانگی هەنگوینی نەگەڕاونەتەوە ئەمانیش دەڵێن فەرهادمان بۆ هێناوەتەوە ژیان لای ئێمە سەختە ئەم منداڵە لە گوند ناژی  زوو  زوو نەخۆش دەکەوێت  هیچ چارەسەرێکیش لە گوند نیە بۆی بکەین دەبێت بیبینە شارەبچوکەکانی نزیک گوندەکە  ئەمەش بۆ ئێمە زۆر دژوارە   ئەوانیش   فەرهاد لای خۆیان گل نادەنەوە ئەمانیش پێداگر دەبن لەسەر ئەوەی فەرهاد بگرنە خۆیان لەبەر ئەوەی ژیانیان قورسە  ئەوانیش دەڵێن چاوەڕوان بن تا دایکی دەگەڕێتەوە  لە مانگی هەنگوینی  پێدەچێت ئەگەر دوو ڕۆژی تر نەگەڕێنەوە ئەوا سەرەمان گرتووە لە ڕێی هێلی پەیوەندیەوە پەیوەندی بکەین بەیەکەوە .
ئەوکاتە تەلەفۆن ئاسان نەبوو لە بەینی دوو وڵاتدا دەبوایە  لە ڕێی بەرێوبەرایەتی هێڵی پەیوەندیەکان  سەرەت دابنایە ئینجا دەتوانی پەیوەندی بکەیت   
دایک و باوکی  بەهار زۆر بەچاوی سوکەوە سەیری  دایک و باوکی کەریمیان دەکرد لەبەر ئەوەی لەڕووی کۆمەڵایەتیەوە جیاواز بوون خوڵک وماریفەتیشیان نەنواندوە بەرامبەریان 
پیرە پیاو و پیرێ ژن بە دایک و باوکی بەهار  دەڵێن ئێمە دەتوانین دوو ڕۆژ بمێنینەوە تا هەواڵێکمان دەست بکەوێت؟
  بەڵام باوکی بەهار  بەو دوو مرۆڤە پیرە  دەڵێن پێویست ناکات ئێوە بمێننەوە بڕۆنەوە بۆ لادێکەتان خۆمان دەنێرین بەشوێن فەرهاد کە دایکی گەڕایەوە  وەک دەرکردنێک دەریان کردن 
دایک وباوکی کەریم زۆر شارەزای ژیان و کلتوری شار نابن  لەبەر ئەوەی بەدرێژایی ژیانیان  هەر لە لادێ  ژیاون  و گوندەکەشیان زۆر دورە دەستە لە شارەوە  بەتایبەت شارێکی وەک سلێمانی  خۆ ئەگەر هاتوچۆی شاریشیان کردبێت ئەوە  تەنها  قەزا و ناحیەکان بووە
بەڵام سەیرە  کەسێکی تێکۆشەر و وریا و چالاک و خوێندەوار و شۆڕشگێری وەک  کەریمی باوکی فەرهاد  لە گوندێکی واعاسی و دورەدەست  لە دایک و باوکێکی زۆر هەژار و بەستەزمان  هەڵبکەوێ کە  هەموو بەها جوانەکانی ژیان بە دایک و باوک خێزان  و کورپەلەکەیشیەوە وەلا بنێ  لەبەر خاتری شۆڕش و نیشتیمان و میلەتەکەی 
لەسەرەوە ئاماژەمدا بە دایک و باوکی کەریم  زۆرترین جار هاتوچۆی شاریان کردبێت یان قەزاکان و شارۆچکە بچوکەکان بووە  یان ناحیەکان ئەویش بۆساغ کردنەوەی ماست و پەنیر بەرهەمەکانیان کە لە لادێ  دروست دەکرێ و لە شار دەفرۆشرێت  لە دوای فرۆشتنی بەرهەمەکانیان گەڕاونەتەوە لادێ  چونکە عادەتەن خەڵکی  لادێ بەیانیان زۆر زوو بە ڕێدەکەون بەرەو شار لە دوای فرۆشتنی بەرهەمەکانیان پێشی نیوەرۆ گەڕاونەتەوە گوندەکەیان.. 
لەدوای ئەوەی ئەم دوو بەساڵا چووە لەگەڵ منداڵە بچوکە کەی کوڕەزایان لەلایەن ماڵی باپیرەکەی تری فەرهاد ڕوویان لێ گرژ دەکرێت و مەودای مانەوەیان نادەن دەست دەنێن بەڕویانەوە  عەسرێکی درەنگە  و ڕۆژ بەرەو ئێوارە دەڕوات لە شاری سلێمانی دەیانەوێت بگەڕێنەوە بەرەو شارۆچکە  لە وێوە بۆ لادێکەیان   سواری تەکسی دەبن  دەچنە گەراج  چونکە کات بەرەو ئێوارە دەڕوات نەفەر  کەم دەبێت هەر چاوەڕێ دەکەن بۆ ئەوەی نەفەری تر بێت و ئۆتۆمبێلەکەیان بڕوات  شۆفێرەکە پێان دەڵێت  کات درەنگ بووە تازە نەفەریش نابێت ئێوە ئەم شەو لە سلێمانی بمێننەوە سبەینێ بەفێنکی دەردەچین ئەوانیش دەڵێن ناتوانین بمێنینەوە چونکە هیچ شوێنێک نیە بۆی بچین  شۆفێرەکە دەڵێت بابە خۆ کافرسانی نیە شوێنێک نەبێت ئێوە بۆی بچن ئەمانیش دەڵێن باشە ئەگەر پێت خۆش بێت دێنە ماڵی ئێوە شۆفێرەکە دەڵێت  قوربان من خەڵکی ئێرەنیم و خەڵکی شارۆچکەکەم  و ماڵیشم لە شارۆچکەکەیە ئەم شەو لەناو ئۆتۆمبیلەکەم دەخەوم  ئێوە بۆناچن بۆ میوان خانە (هۆتێل ) ئەمانیش ڕازی دەبن بچن بۆ میوان خانە (هۆتێل ) بە داخەوە ئەمان هۆتێل بە تەکیەی شێخ  و دیوەخان تێگەشتون کابرای شۆفێر تەکسیەکیان بۆ دەگرێت و دەڵێت بیان بە بۆ هۆتێلێک کاتێک دەگەنە میوان خانەکە  کابرای پرسگە (ڕێسێپشن) دیارە شاگردی میوان خانەکە   دەبێت و داوای بەڵگە و مۆڵەتیان لێدەکات  (تەسکەرە و جلسیە) بەڵام ئەمان هیچیان پێ نابێت بۆیە شاگردی میوانخانەکە ناوێرێت هاوکاریان بکات لە ترسی خاوەن کارەکەی  چونکە پێی وتراوە کەس بەبێ مۆڵەت نابێت بمێنێتەوە .
 زروفی ئەوکاتەی شارەکانی کوردستان جێگیر نەبوو لەبەر ئەوەی شەوان پێشمەرگە دەهاتنە ناوشارەکان و دەستیان لە ڕژێم دەوەشاند شەوان هێزی تایبەتی ڕژێم  (مەفرەزە خاسە) بڵاو دەبوونەوە  بە شاردا و هاتو چۆ کەم دەبووەوە 
کاتێک شاگردی میوان خانەکە ئیزنی دان  هاتنەدەرەوە هیچیان دەست نەکەوت نە تەکسی نە چێشتخانە  نە پەناگەیەکی ئارام  لە دوای سوڕان وگەڕانی زۆر لە پەنایەکدا دادەنیشن تا ڕۆژ دەبێتەوە لە دوایدا دەچنە شوێنێک نانێک دەخۆن و سوار تەکسی دەبن بەرو گەراج لەوێشەوە سواری ئۆتۆمبیل دەبن بۆ شارۆچکە  لە شارۆچکەوە بە وڵاخ  یان بە ئۆتۆمبێلی بەینی دێهات و شارەکان یان  بەوەسیلەیەکی تر  بەرەولادێکەی خۆیان چونەتەوە 
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
26/12/2018
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ