وتار
سیناریۆ و پێشهاتەکانی ئایندەی سوریا دوای کشانەوەی ئەمریکا
موراد محمد
لەفارسیەوە‌-موراد محەمەد.

دوای ئەوەی دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری کێشانەوەی هێزەکانی دەرکرد لەسوریا،ناڕەزایەتی و نیگەرانی سەریهەڵدا لەنێوان بەشێك لە سەرانی وڵاتەکەی و تەنانەت هاوپەیمانەکانیدا،لەگەڵ ئەوەشدا تائێستا دواکات دیارینەکراوە بۆ کێشانەوەی ئەو هێزانە بەڵام وەکو باسدەکرێت ئەو پرۆسەیە پەیوەستە بە گفتوگۆ و هاوپەیمانێتی نێوان ئەمریکا-تورکیا.
هەر هۆکارێك ببێتە هۆی کێشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەسوریا پێشهاتی نوێ دێنێتە ئاراوە لەناوچەکەدا.

ئۆرۆ نیوزی فەڕەنسی لە ڕاگەیەندراوێکیدا ئاماژەی بە پێشهات و سیناریۆکانی سوریا کردووە دوای نەمانی ئەمریکا لەو وڵاتە. 

دیارترین سیناریۆکان :
تورکیا: 
کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا هەلی زیاتر بۆ تورکیا دەڕەخسێنێت تاوەکو پێشڕەوی بکات بەرەو ڕۆژهەڵات و ڕووباری فوڕات،چونکە تورکیا لەناوەڕاستی ئەو مانگەوە مانگی 12،ئامادەگی دەربڕیوە تاوەکو هێرش بکاتە سەر هێزە کوردیەکانی سوریا.
لەکاتی ڕووبە ڕوو بوونەوەی هێزە کوردیەکان بەرانبەر داعش سوپای تورکیا ئامادەگی هەبوو لەناوچەکە،بەڵام هیچ جۆرە پێشڕەویەکی نەکردووە تاوەکو ڕووبەڕووی هێزەکانی ئەمریکا نەبنەوە،کەواتە دوای کشانەوەی ئەمریکا ئەوا تورکیا دەستدەکات بەجوڵە و مەترسی هێرشکردنە سەر هێزە کوردیەکان لە سوریا.
شارەزایان و لێکۆڵەرەوان ئاماژە بەوەدەکەن هێزە کوردیەکان دەتوانن پلان و جوڵەی تورکیا لەناوبەرن ئەویش بە چونە ناو هاوپەیمانێتیان لەگەل ڕژێمی سوریا و ڕێگە بدەن هێزەکانی نزیك لە ڕژێمی سوریا بێنە ناوچەکانی ژێر قەڵەمڕەوی هێزە کوردیەکان.

لەگەڵ ئەوەی هێزە کوردیەکان سودیان وەرگرتووە لە ململانێ و جەنگی ناوخۆیی سوریا،توانیویانە چەند ناوچەیەکی گرنگ و ستراتیجی بخەنە ژێر ڕکێفی خۆیان،بەڵام بەکشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەسوریا و هەڵکشانی جوڵەی سەربازی تورکیا ئەوا هێزە کوردیەکان ناتوانن ئەو ناوچانە بپارێزن.

دیمەشق و هاوپەیمانان:
ڕژیمی سوریا و ڕوسیا و ئێران چاوەڕێن لاوازی هێزە کوردیەکان بەسوودی خۆیان دەستەبەربکەن.
شارەزایان پێشبینی دەکەن ناوچەکانی ژێردەستەڵاتی هێزەکانی سوریایی دیموکرات دابەشبکەن لە نیوان ئەو هێزانەی کە لایەنگری سوریان - لەگەڵ تورکیا وەکو ئەو ناوچانەی پێشتر پایتەختی داعش بوو(ڕەقە) و  دێرەزوور واتا ناوچە پڕ نەوتیەکان.
هەندێك باوەڕیان وایە بە کشانەوەی ئەمریکا هیچ بەربەستێك نامانێت و ئێران با ئاسانی دەستی دەگات بە ڕێگای وشکانی عێڕاق و سوریا.
سەبارەت بەرووسیا پێشبینی کراوە هێزی سەربازی و دیپلۆماسی زیاتر ڕەوانەی سوریا بکات.
لێکۆڵەرەوان ئاماژە بەوەدەکەن کە ڕوسیا مۆڵەتی بە تورکیا داوە تاوەکو هێرش بکەنە سەر هێزەکانی سوریای دیموکرات.
هێزە توندڕەو و چەکدارەکان:
هەروەها هێزە توندڕە و چەکدارەکان ترسیان هەیە کە هێز و ناوچەکانیان لەدەستبدەن،بەهۆی بوونی ئەو هاوپەیمانێتیانە لە ئیدلیب،هەرچەند لایەنگری تورکیایان کردووە دژی هێزەکانی سوریای دیموکرات.

داعش:
هێزە کوردیەکان کاریگەرترین هێزبوون لە جەنگی دژی داعش لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەسەرپەرشتی ئەمریکا.
سەرباری ئەوەی ترامپ شکستی داعش-ی ڕاگەیاندووە لە سوریا بەڵام هێزەکانی سوریای دیموکرات بەردەوامن لە ئامادەکاری بۆ ڕوو بە ڕوو بوونەوەی داعش،چونکە ئەگەر هێرشی تورکیا ببێتە هۆی لاوازبوونی هێزە کوردیەکان ئەوا داعش سەرهەڵدەداتەوە لەو ناوچانە.

ئیسرایل:
ئیسرائیل تێڕوانین و سەرنجی گەورەی لەسەر کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا هەیە و زۆرترین زیان بەر ئەو دەکەوێت ، 
چونکە نائامادەگی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا وادەکات ڕۆڵ و پێگەی ئێران زیاتر بێت لە سوریا،پێشتر ئیسرایل ڕەخنەی لە ترامپ دەگرت سەبارەت بە سیاسەتەکانی ئەمریکا لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست،بەڵام ئێستا بەکشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا پێی وایە سەزەمینی سوریا دەبێتە گۆڕەپانی ئێران.

Euronews
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
28/12/2018
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ