وتار
هەر سێ کەس وئوتۆمبێلێک
عەبدولڕەحمان عەلی ڕەزا

بەپێی دواین ئامارکەلە لایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانی بوارەکەوە بڵاوکراوەتەوە ژمارەی ئەو ئوتومبێلانەی کەتەنها لای هاتوچۆی هەرێم تۆمارکراون گەیشتۆتە ( ۱٦۰۰۰۰۰) یەک ملیۆن وشەش سەدهەزارئوتۆمبێل ، ئیتر چەندیش بەتۆمارنەکراوی ماونەتەوەئەوا دیارنیەو ژمارەیان ناڕوونە .
ژمارەی دانیشتوانی هەرێم لەئێستادا هەرکەمێک لە سێ هێندەی ژمارەی ئەو ئەوئوتومبێلانە زیاترن کەلەهەرێمدا بەفەرمی تۆمارکراون ، واتا لەهەرێمدا بەسێ هاوڵاتی ئوتومبێلێکیان بەردەکەوێت .
ئەم ژمارە زۆرەی ئوتومبێل لەکاتێکدایە کەلەلایەکەوە تەنها لەساڵی ( ۲۰۱۸) دا ( ۱۲۰) سەدوبیست هەزار ئوتومبێلی ترهاوردەی هەرێم کراون ، و لەلایەکی تریشەوە شەقامەکانی هەرێم بەنێو شارو دەرەوەی شارەکانیش ئێجگار وێرانن وبەدەگمەن شەقامێک نەبینی پڕپڕ نەبێت لە چاڵ وچۆڵی و داچون وڕۆچوندا .
ڕێگاوبانەکانی هەرێمی کوردستانیش بەوتەی بەرپرسانی باڵای هەرێم پێویستیان بە ( ٥۰۰۰۰۰۰۰۰۰) پێنج ملیارد دۆلارهەیە ، و پڕۆژە تەواونەکراوەکانی ڕێگاو بانیش پێویستیان بە بڕی ( ۱) ملیاردو ( ٤۰۰) ملیارد دۆلارە ، کەئەمەش دەریدەخات کەژێرخانی هاتوچۆی هەرێم چەندە بێ کەڵک وچەندیش پڕکەم وکورتیە. 
بۆیە ئەرکی لایەنی پەیوەندیدارە کەچەند میکانیزمێکی نوێ بگرێتەبەر لەپێناو پاراستن و چاککردنی ڕێگاوبانەکان و لانی کەمی خەرجکردنی کۆی ئەو داهاتەی ساڵانە لەبەڕێوەبەراتیەکاندا کۆدەکرێتەوە چونکە مەبلەغەکە گەر زۆریش نەبێت ئەوا هێندە کەمیش نیە ، وەک چۆن تەنها داهاتی هاتوچۆ لەساڵی ( ۲۰۱۸) دا بریتی بووە لە ( ۳۲۰) ملیارد دینار . 
وەناکرێت کەنەتوانرێت شەقامەکان فراوان بکرێت یان نۆژەن بکرێنەوە بەڵام بەردەوام ئوتومبێلی تر هاوردەی هەرێم بکرێت بەوشێوە بەرفراوانەی لەئێستادا هەیە ، بەشێوەیەک ڕۆژانە شەقامەکان جمەیان بێت و شەوانیش هەموو کۆڵانەکانی شاریش هاوشێوەی شوێنی وەستاندنی ئوتومبێلیان لێهاتوە .
ماوەتەوە بڵێین گەر بەجدی و بەزوویی بیر لەچارەکردنی خێرای گرفتەکانی هاتوچۆو ڕێگاوبانەکانی هەرێم ،و زۆرو زەوەندی هاوردەکردنی ئوتومبێل نەکرێتەوە ئەوا قوربانیەکانی هاتوچۆ بەرەوهەڵکشانی زیاتر دەڕۆن ، و ئەوساش شێرپەنجەی هاتوچۆ دەبێتە مۆتەکەیەکی هەمیشەیی ونزیک لێمان .
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
03/01/2019
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ