وتار
متمانە و کابینەی نوێ.
موراد محمد

زیاتر لە (٣) مانگ تێپەڕدەکات بەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم پێکنەهاتووە، بەڵکو هەوڵێکی دڵخۆشکەر نیە لایەنەکان لەسەری ڕێککبکەون، تاوەکوهەرچی زووە کابینەی (٩) بکەنە دیاری ساڵی نوێ بۆ دەنگدەرانی کوردستان.

بێگومان دیارترین هۆکارەکانی دواکەوتنی پیکهێنانی حکومەت: 

بوونی فرەیی سیاسی:
بۆ هەرێم-ی کوردستان دۆخێکی تەندروست نیە دەیان پارتی سیاسی بوونی هەبێت، جگەلەوەی پێکهینانی حکومەت دژوار دەکات، هۆکارێکە بۆ دابەشکاری بەرژەوەندی نیشتمانی ناسەقامگیری سیاسی ناوخۆی هەریم دێنێتە ئاراوە.

نەمانی متمانە لە کاری هاوبەش: 
لەسەر بنەمای کاری پێکەوەی حکومڕانی هاوبەش، کابینەکانی ڕابردووی حکومەتی هەریم پێکهاتوون، دەرئەنجامی هەموو ئەوانەش نەمانی متمانەی سیاسی لایەنێك بووە دەرهەق بەلایەنی بەرانبەر، ئەوەش تاڕادەیەکی زۆر لەجێی خۆیدایە، وەکو بینیمان لایەنێکی سیاسی دیاری هەرێم، بوە قوربانی کاری پێکەوەی و متمانەی دەنگدەرانی لەدەستداوە، لەولاشەوە لەسەر مافی لایەنی دیکە خۆیان بە فەرمانڕەوای باش پیشاندەدەن دەستەواژەی مراعاتی-ش بەکاردەهێنن.

هەستکردن بە بەرپرسیارێتی:
ئەو لایەنەی لەخەم گەل، نیشتمان، هەستی نەتەوایەتیدابێت، بەئاسانی خۆی ناخاتە ژێر ئیرادەی لایەنی بەرانبەر، لەپێناو کۆمەڵێك یەکەی ئیداری، دووری بخەنەوە لە بەرژەوەندیە گشتیەکان، ئەوەش ناودەبردرێت بە (هابەشی ڕاستەقینە لە حکومڕانی) دا.

کاری ڕابردوو دروشمەکانی هەڵبژاردن: 
هەر پارت و لایەنێك بەگوێرەی کاری ڕابردوو، دروشمەکانی پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن متمانەی دەنگدەرانی بەدەست هێناوە، لەپای ئەوانە دەبێت پارتی سیاسی خزمەت بە دەنگدەرانی بکات، بۆ ئەو مەبەستە پیویستی بەدانوستاندنی چڕ و ورد هەیە لەگەڵ لایەنەکانی بەرانبەر، تاوەکو زۆرترین پشک بەدەستبهێنێت لەکابینەی داهاتوو.

مەیللی پاوانخوازی:
بێگومان لەناو پێکهاتەی حکومەتی هەرێم چەند وەزارەتێك و یەکە یەکی ئیداری نیشتمانی گرنگ بوونی هەیە، ناکرێت بەدرێژای میژووی حکومڕانی هەریم-ی کوردستان لە دەستی لایەنێکدابن، ئەو جومگە ئەساسانە کاڵای تاکە کەسی نین، پێویستە هەموو دانیشتوانی هەرێم لێی سودمەندببن،لەخزمەت سەرجەم هاونیشتمانیاندابن.
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
03/01/2019
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ