وتار
ئەمریکا-ئێران -تورکیا-پ ک ک
موسڵیح باڵه‌ك

ئەمریکا بە ووردی ئامانجەکانی دیاری ئەکات و دەری ئەخات زۆر جدیە لە کێشەی ئێران 

له كاتيكدا هەموومان نیگەرانین لە بریارەکەی ئەمریکا دژی پەکەکە بە جیاوازی بیرورای سیاسی ، لانی کەمی وەکو دژایەتی ستەمکارو پشتگیری ستەملێکراو ، ستەمێک کە بەرژەوندی زلھێزەکانی نایەوێت ئەوھەموو چەوسانەوەو نەھامەتیەی کورد ببینن لەھەموو بەشەکانی کوردستان و وە ھەرکاتێک پێویستیان بێت بەوپەری ئەعساب ساردیەوە مامەلەی پێوە ئەکەن 
بەلام بەداخەوە ئێمەی کوردیش زیاتر بەھەست و سۆز رووبەروی کێشەو روداوەکان ئەبینەوە ھەموو ئەوانەی لێکدانەویان کرد بۆ ئەم روداوەو ھەلوێستیان دەربری سێ حالەتی ھەبوو بەشێکیان لە عاتیفەی کوردایەتی و ھەست و سۆز و خۆشەویستی و لایەنگیری پ ک ک زیاتر نەبوو وە ھەلوێستی عاتفی ناتوانێ فشەی کوردایەتی تێپەڕێنێ چونکە حالەتێک ھەزاران جار لەناو کوردا رووی داوە کە سیاسی و سەرکردەکانی فرۆشتوەو ھەتا خاکی فرۆشتوە بەلام ھەموو ھەلوێستی ئێمە ئەوەیە کە بە دروشمی (ئێمە شۆرشگێرەکانمان نافرۆشین )خۆمان بێ ئاگا ئەکەین 
یان ھەندێک وەکو ھەستێکی دینی دیانەوێت بڵێن ئەو ئەمریکایەیەی ئێوە بە دۆستتان ئەزانی دۆستەکەتان ئاوایە و بۆچونی ئێمە راست دەرچوو کە ئەمریکا دوژمنە 
، بەشێکی تر کە ھەموو روداوەکان لە چوارچێوەی کاردانەوە ئەبینن پێیان وایە ئەمریکا بۆ رازی کردن و دلخۆش کردنی ئەردۆگان ئەم کارەی کردوە

بێ ئاگا لەوەی ئە مریکا وولاتی دامەزراوەیە و کەسێک یان چەند کەسێک بەرێوەی نابات لەرقی یەکێک دەولەت رابگەیەنێ و لەرقی ئەوەی تر ریفراندۆم بکات ، لە ئەمریکا بەبێ دراسەی وورد و درێژخایەن ھیچ بریارێکی گرنگ نادرێت جا ئەو بریارە چەند سەرئەگرێ و سەرکەوتوو ئەبێت یان نا ئەوە بابەتێکی ترە ، بریار نە بۆ دلخۆشکردنی کەس و نە بۆ دلتەنگ کردنی کەس نادرێت 
بریار لە ئەمریکا تەنھا بۆ بەرژەوەندی خەلکی ئەمریکاو ئەو پلان و جەنگە ستراتیژیانە ئەدرێت کە ئیدارەی ئەمریکا پێی وایە لە داھاتودا خزمەت بە ئابووری و ئەمنی قەومی و ستراتیژی ئەمریکا ئەکات .
ھەر بۆیە بۆ چارەسەر کردن و رووبەرووبونەوەی کێشەکان پێویستیمان بە لێکدانەوەی بابەتیانەو ھەڵسەنگاندنی بێ لایەنانە ھەیە بۆ ئەوەی خۆشەویستی بۆلایەنێکی کێشەکە یان دژ بوون لە کرۆک و ماکو سەرچاوەی کێشەکە دورمان نەخاتەوە چونکە تاکو کێشەیەک ناس نەکەین ناتوانین چارەسەری بۆ دیاری بکەین بۆیە ئەگەر بە بێ لایەنی لەم مەسەلەیە بروانین بۆمان دەرئەکەوێت
ھۆکارەکانی پشت دەرچونی ئەم سزایە چین؟
١- پ ک ک لە مێژووی دروست بوونیەوە پەیوەندیەکی ستراتیژی سیاسی و سەربازی و روحی توند و تۆڵی لەگەل ئێراندا ھەیە ئەگەر لەھەندێ قۆناغدا ئەمەی شاردبێتەوە بەلام لەھەندێک قۆناغی تردا نەیتوانیوە بیشارێتەوە ،
- بنەمای ئەو پەیوەندیەش:
ووتەیەکی ئۆجەلانە ،کە دەلێت ئەو چەکەی دەستی ئێمە ھەمان شمشێرەکەی دەستی ئیمام علی یە بەلام ھەل و مەرج و جوگرافیاو سەردەم جیاوازن 
-ئاماژەکانی ئەو پەیوەندیە:
دوو لەو سێ سەرکردەی بەئامانج گیراون شیعەی عەلەوین کەتا ئێستا راگری پارسەنگی پەیوەندی نێوان ئێران و پ.ک ک ەن 
کەسی سێیەم کە موراد قەرەیلان پایەی سێیەمی ئەم پەیوەندیەیە کە دژی ھەرجۆرە شەرو دژایەتی یەکە لەگەل ئێران و پێی وایە کورد لە ئێران کێشەی سیاسی و نەتەوەیی نیە چونکە ئەلێت شەری ھێزە کوردیەکانی کوردستانی رۆژھەلات شەری مافی کورد و نەتەوە نیە بەلکو شەری مەزھەبیە واتە شەری شیعەو سوننەیە!
- سەلاح الدین دمرتاش دوای سەرکەوتن لە ھەلبژاردن ووتی بەشانازیەوە خۆمان بەھاوپەیمانی ئەسەدو حزب اللە لوبنان ئەزانین
- لەژێر کاریگەری ئێران و لەرێگەی جەمیل بایک ھەدەپە پرۆسەی سیاسی و چونە حکومەتی رەتکردەوە بۆ تێکدانی ئەو دۆخەش ھێزەکانیان بردە ناوشارەکان 
- لە مەسەلەی دەستورو ھەلبژاردنی سەرۆک کۆمار ، ھەدەپ لە چورچێوەی میحوەری ئێران بە ناوبژی سوریا چوە بەرەی پارتی گەلی کۆماری کە دامەزرێنەرەکەی کمال ئەتاتورکە 
لەگەل ئەوەی خالی چەپی بوون و عەلەوی بوون کمال کلچدار ئۆغلوو بشار ئەسەدو ھەدەپەی کۆ کردەوە بەلام ئەگەر میحوەری ئێران نەبوایە ئەوە زەحمەت بوو روبدات .
٢- پ ک ک لە ئەرمینیاوە تا تورکیا و ھەموو سنورەکانی کوردستانی باشور لەگەل ئێران بلاو بۆتەوە ھیچ خالێکی سنوری نێوان کوردستان نیە کە پ ک ک ی لێ نەبێت وە پ ک ک لەھەر شوێنێک بێت رێگە نادات ھیچ ھێزێکی تر بوونی ھەبێت یان ھاتوو چۆ بکات بۆیە بوونی پ ک ک لە سنوری ئێران بە ئەندازەی یەک لەسەر چواری سوپای ئێران سنورەکانی بۆ ئێران ئارام راگرتوە بەمەش ئێستا پ ک ک بۆتە بەشێکی ھەرە گرنگی ئەمنی قەومی ئێران سەرەرای کەم کردنەوەی تێچووی ئابوری و سەربازی گەورە لە سەر ئێران بۆ پاراستنی سنورەکان ئەو یارمەتیەی ئێران بۆ پ ک ک دابینی ئەکات زۆر کەمترە لە تێچووی پاراستنی سنورەکان لەلایەن ئێران خۆیەوە 
- لەدوای جێگیر بوونی پ ک ک لە سنورەکان ،ئێران چەندان دامەزراوەی سەربازی گرنگی لە شاخەکان دروست کردوە کە ھەندێ بە سەکۆی مووشەک و ھەندێ بەشوێنی تاقیکردنەوەی چەکی پێشکەوتووی دائەنێن بوونی پ ک ک وای کردوە ئەم دامەزراوانە ھەم پارێزراوبن و ھەم نەتوانرێت زانیاری پێویستیان لەسەر کۆبکرێتەوە چونکە ھیچ کەس و لایەنک ناتوانێت لەو ناوچانە ھاتوو چۆ بکات 
٣- یەکێک لە بژاردەکانی ئەمریکا بۆ دروست کردنی فشارلە پال ئابلوقەی ئابووری دروست کردنی ئاژاوەیە لە ناوخۆی ئێران باشترین دەستەچیلەی ئەم کارەش ناردنەوەی ھێزە بەرھەلستکارەکانی ئێرانە بۆ ناو ئێران وە سنورەکانی کوردستانیش لەرووی جوگرافیەوە بۆ ھەموو ھێزەکان و نەتەوەکانی ئێران گونجاوترینە چونکە لە سنوری عەرەب و بلوچ و ئازەری چەند ئەزموونێک تاقی کراوەتەوە ھیچیان سەرکەوتوو نەبوون 
بۆیە ئەم بریارەی ئەمریکا بەناوی گرتنی سەرکردەکانی پ ک ک شەرعیەت ئەدات بەوەی ئەمریکا ھێزی خۆی یان دەولەتی تورک یان ھەرھێزێک کە مەبەستیەتی لە سنورەکانی ئێران جێگیر بکات، ئەو کاتە بە شەڕ بێت یان بە چۆڵ کردن بێت پ ک ک ناچار ئەکات ھەندێ شوێن جێبێڵێ ئەو کاتە بە ئاسانی دەرگای چونە ژورەوە بەرووی ھێزە نەیارەکانی ئێراندا ئەکرێتەوە 
٤- لێدوانی سەرکردەکانی تورک ھەرشتێک بێت ئەم بریارە خالی نیە لەرێککەوتنی نێوان ئەمریکاو تورکیا ئەگەر ئەمریکا بتونێت ئەم سەرکردانە بگرێت یان بکوژێت ئەتوانێت لە کێشەی ئێراندا تورکیا بۆلای خۆی رابکێشێت یان بێ لایەنی بکات وە لە سەر کوردستانی سوریاو پەیەدە ش تورکیا رابگرێت چونکە جارێ ئەمریکا ئیشی بە سوریاو پەیەدە ھەیە و بۆتورکیاش ئەم ئامانجە زۆر گەورەترە لە کوردانی سوریا 
ھەموو ئەوانە پێمان دەلێن کە ئەمریکا زۆر جدیە لە سنوردارکردنی ئێران ،
بۆیە ئەگەر کێشەی ئێران زیاتر قول بێتەوە پێویستە سەرکردەکانی یەکێتی بەنیگرانیەوە لەم بریارە بروانن و دوور نیە ئەمریکا سوپرایزێکی لەم شێوەیەشی بۆ ئەوان ھەبێت ھەندێ لەسەرکردەکانی یەکێتیش بکەونە بەر سزاکانی ئەمریکا ئەوە سروشتی رووبەرووبوونەوە و قۆناغی داھاتوو ئەوەمان پێمان دەڵێت ئەگەر دوریش بێت بەلام مەحال نیە .
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
03/01/2019
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ