وتار
ئاڵای کوردستان..لەنێوان یاسا و واقعدا
شێرزاد حسن

مێژووی کورد بە گشتی و دروست لە سەدەیی بییست و دوای دامەزراندنی کۆماری کوردستان،هەڵکردنی ئاڵای کوردستان وەک رەمزی ئازادی وسەربەرزی وسەربەخۆی لە هزری تاک بە تاکی کوردا،چەکەرەی کردوە ، تا وەک بەشێک لە ئەندامانی جەستە ئەژمار دەکرێت،لەگەڵ کەللەسەردا دوانەیەکی جیانەکراوەن.
گۆرانکاریە سیاسەکانی ناوچەکە هێندە خێراوچاوەروان نەکراوە،لە دەرەوەی عەقڵی سیاسی وەک یاری زارومار دێتەپێش چاو،کەس نازانێت سبەی براوەین یان دۆراو،ئاوارەین یان خانەخوێ،سەرۆکین یان بەربووک ،پاشاین یان گەدا،خاینین یان نیشتمانپەروەر،دۆستین یان دوژمن،ئەمە دەستەواژانە بۆ دوێنێ و ئێمڕۆ سبەینیش هەر راستە.روونتر لە بابەتی هەڵکردنی ئاڵای پیرۆزی کوردستاندا دەردەکەوێت.
دەستوریە یان نا؟یاسایە یان نا؟
بەپێ ی لێکدانەوە ودەقە دەستوریەکان بێت لە عێراقدا،یاسایە ئەگەر لە بەغداد وکەرکووک وبەسرەش ئاڵای کوردستان بشەکێتەوە،بەلام یاسایی نیە،بکرێت بە هۆکاری شەڕو ئاشووب ولە نێوان پێکهاتە جیاجیاکانی عێراقدا.
بۆ نمونە ئەوەتا ئەنجومەنی‌ پارێزگای‌ كەركوك لە بڕیاری‌ هەڵكردنی‌ ئاڵای‌ هەرێمی‌ كوردستاندا پشتی‌ بە هەردوو مادەی‌ (115 و140) لە دەستووری‌ عیراق بەستبوو ، لە كەركوك و بەبڕیارێكی‌ دەستوریی ئەژمارکرا.
لە مادەی‌ (115)ی‌ دەستوری‌ عیراقدا هاتووە “هەر پرسێك ئاماژەی‌ پێنەكرابێت كە لە تایبەتمەندی‌ دەسەڵاتی‌ فیدڕاڵدایە، دەبێت بە تایبەتمەندی‌ هەرێم و پارێزگاكان كە لە چوارچێوەی‌ هەرێمدا رێكنەخراون، لە دەسەڵاتە هاوبەشەكانی‌ نێوان حكومەتی‌ فیدڕاڵی‌ و هەرێمەكاندا ئەولەویەت تێیدا بۆ یاسایی هەرێمی‌‌و پارێزگاكان كە لەچوارچێوەی‌ هەرێمێكدا رێكنەخراون ئەگەر ناكۆكی‌ لە نێوانایاندا هەبوو”.
کەواتە هەڵکردنی ئاڵای بەرەیی تورکمانی بێ هیچ کێشەیەک،لەسەر بارەگاکانی حیزبی تورکمانی لە هەولێریش رێگە پێدراوە ونەبووە بە کێشەی کورد لەکوردستاندا،ئەمە ئەو راستیە کە پێویستە بۆ تورکمانەکان روونبکرێتەوە،لەبەرئەوە دەتوانین بڵێن بەهیچ شێوەیەك لە مادەكانی‌ (115 و 140)ی‌ دەستوری‌ عیراق‌و مادەی‌ (58) لە یاسایی بەڕێوەبردنی دەوڵەت بۆ قۆناغی گواستنەوە بەهەموو بڕگەكانیەوە باس لە بابەتی‌ هەڵكردنی‌ هیچ ئاڵایەك نەكراوە لە پارێزگاكان.لێرەوە لێکدانەوەکان یاسایی تێپەردەبن بێ دروستکردنی هیچ ئاڵۆز ومەترسیەک،هەرچەند پێشتر ئەنجومەنی‌ نوێنەرانی‌ عیراق لە بڕیارەكەی‌ بۆ رەتكردنەوەی‌ بڕیاری‌ ئەنجومەنی‌ پارێزگای‌ كەركوك پشتی‌ بەمادەی‌ 23 لە یاسایی ژمارەی‌ 36ی‌ ساڵی‌ 2008ی‌ تایبەت بە ئەنجومەنی‌ پارێزگاكان پاڵپشتکردبوو.
لە مادەی‌ 23 بڕگەی‌ 5 لە یاسایی ئەنجومەنی‌ پارێزگاكاندا هاتووە “ئەنجومەنی‌ پارێزگای‌ كەركوك بەردەوام دەبێت لە جێبەجێكردنی‌ ئەركەكانی‌ بەپێی یاسایی پەیڕەوكراوی‌ ژمارەی‌ 21 بۆ ساڵی‌ 2008و دۆخی‌ پارێزگای‌ كەركوك بەشێوەی‌ خۆی‌ دەمێنێتەوە تا ئەوكاتەی‌ هەڵبژاردنی‌ تێدا ئەنجامدەدرێت”
ئەوەی پێویستە بکرێت لە ئێستا بە شێوازێکی جوان و دوور لەتوندوتیژی هەلسوکەوت لەگەڵ دۆخەکەدا بکرێت، چونکە کورد سەرەتا دروشمی پێکەوە ژیان بەرزکردوەتەوە ئیستا کاتی بەکردار ی کردنێتی، ئەمڕۆ هەلێکە تا دۆست ودوژمنان تێبگەن چۆن برایەتی لەگەڵ نەتەوەکانی تردا دەکرێت،پێویستی زۆرمان بە ئارامی وئاشتی و لێک تێگەیشتن هەیە،
بە دروشمی باق وبریق وبێ بنەما، لە ئاوی لێڵدا نەکەوینە مەلەکردن.تا سبەینێ ئەو راستەیە بسەلمێنین کە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان هەنگاوێکی ژیرانە و وریایانە و زیرەکانەیە ،.
بەڵام بیرمان نەچێت ئەم خاڵی سەرەتایە و خاڵەکانی تر ،وریاو بە ئاگایی زیاتری گەرەکە.
هەڵەکانی دوێنێ باجی قورسی ویست،ئایندە بینی عەقلی وردی دەوێت.بەرنامە وپلانی دەوێت.
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
09/01/2019
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ