وتار
ڕەخنەی ئەردۆگان لە جان بۆلتن: دەنگی جیاواز بەرگوێمان دەکەوێت لەلایەن ئەمریکا.
موراد محمد

(ئەردۆگان) سەرۆکی تورکیا دەڵێت، وتەکانی (جان بۆڵتن) ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایش-ی ئەمریکا بەهەند ناگرین، سەبارەت بە ڕاگرتنی هێرشەکانمان بۆسەر خۆرهەڵاتی (فوڕات) و ناوچەکانی دیکەی سوریا.

لەکاتی سەردانکردنی (جان بۆڵتن)  بۆ تورکیا، ئەردۆگان ڕایگەیاند بەزووی هێرش دەکەین بۆسەر خۆرهەڵاتی سوریا، ڕاشیگەیاندووە دەنگی جیاواز دەبیستین لەلایەن سەرانی ئەمریکاوە، سەبارەت بە ئامادەکاری هێرشەکانمان بۆسەر سوریا، بەڵام ئێمە تەنها پابەند دەبین بە بڕیار و وتەکانی (ترامپ). 
هەروەها لەسەردانەکەیدا بۆ (تورکیا)  (جان بۆڵتن)چاوی نەکەوتووە بە (ئەردۆگان).

دوای ئەوەی ( جان بوڵتن) لە ئیسرایل ڕایگەیاندبوو، ئەمریکا کاتێک لە سوریا) دەکشێتەوە کە ( داعش) کۆتای هاتبێت، کوردەکانیش پارێزراوبن لە هێرشەکانی تورکیا، وەهێرش بۆسەر (سوریا) لەلایەن (تورکیاو)ە، دەبێت بە ڕێککەوتن و ڕەزامەندی ئەمریکا بێت.

لەسەردانەکەیدا ( جان بۆڵتن) چاوی کەوتووە بە ( ابراهیم کاڵن) وتەبێژی سەرۆکایەتی تورگیا و لەوچوارچێوەیەدا گفتوگۆیانکردووە سەبارەت بەدۆخی (سوریا).
(کاڵن )ڕایگەیاندووە ”بەجان بۆڵتن مان وتووە سەبارەت بە چۆنیەتی کشانەوەی ئەمریکا لەسوریا، تورکیا دەیەوێت پاکسازی بکات لە ناوچەی خۆرهەڵاتی فوڕات و منبج، لەو بارەیەوە بە ئەمریکامان وتووە کە تورکیا چیتر چاوەڕوان ناکات“ 

Euronews
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
10/01/2019
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ