وتار
دیمەشق :ئومێد دەکەین لەگەڵ کورد ڕێککبکەوین.
موراد محمد
 وەرگێران.

دەوڵەتی سوریا ڕایگەیاندووە چاوەڕوانین لەگەڵ کوردی سوریا گفتوگۆکانمان بەرەو پێش ببەین، بەجدی ڕێککبکەوین.
وەزیرێکی سوریا لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆیتەرز دڵخۆشی خۆی دەربڕیوە بە یەککگرتن لەگەڵ کوردی سوریا. 
کوردی سوریا بەدوای نێوەندگیری ڕوسیاوەیە، تاوەکو هاوکاریان بکەن لەگەڵ سوریا ڕێککبکەون، بۆئەوەی دوای ڕۆیشتنی هێزەکانی ئەمریکا بتوانن زیاتر خۆیان و ناوچەکانیان بپارێزن، لە هەڕەشەکانی سوپای تورکیا.
چونکە تورکیا کورد لەباشوری سوریا بەهەڕەشە دەزانێت بۆسەر وڵاتەکەی.
لەنوێترین زانیاریدا سوپای سوریا لە لای منبج لە باشوری سوریا نزیك سنوری تورکیا جێگیرکراون، جادرگەی سەربازیان هەڵداوە، جێگەی هێزەکانی کوردیان گرتۆتەوە کە پێشتر لەوناوچانە بوون.

سەبارەت بە ڕێککەوتن لەگەڵ سوریا، ( ئەیمان سوسان) یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی سوریا ڕایگەیاندووە هەندێك لە داواکاریەکانی هێزەکانی کورد بە سوریایی یەکگرتوو بەستراونەتەوە.

ئەگەر ڕێککەوتن لەنیوان سوریاو کورد لەباشوری ئەو وڵاتە بێتە ئاراوە، ئەو دوو هێزە گەورە دەتوانن ساحەی سیاسی سوریا کۆنتڕۆڵبکەن، کەمو کورتیەکان پڕدەکەنەوە کاتێك ئەمریکا لە سوریا دەردەچێت.
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
15/01/2019
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ