وتار
فیقهی گۆڕانکاری !
ھاوڕێ توانا مێرگەسەری

واقیع چەندە نامەعقولیش بێت هێشتا لەوە ناکەوێت کە مامەڵەی واقیعی لەگەڵدا نەکرێت، لە مێژووی سەرهەڵدان و گەشەی ئاینەکان و ئایدیاکانەوە  بیگرە تاکو ڕەوتە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکان کامەیان زۆر ڕادیکاڵ و دژە باو بووە ، ئەوە مێژوو تەجروبە سەلماندویەتی زۆرێک لە سلوک و بابەت و پرس کە توند گرێدراوی کلتور بوون و وەک موقەدەس لەناو کۆمەڵ دا مامەڵەکراون ئەوە بۆماوەیەکی درێژ نەتوانراوە  دەست کارییان بکرێت، بۆ چونکی عەقڵ و سلۆکی کۆمەڵ لە ئاست ئەو پێشڤەچوون و گۆڕانکاریەدا نەبووە کە قەبوڵی گۆڕان و نەمانیان بکات، هەر بۆیە هیچ نەبێت بۆ ماوەیەکی کورت مەوداش بێت ئەوا بەدەست لێ نەدراوی ماونەتەوە، مەگەر ئاینی ئیسلام وەک ڕادیکاڵترین ئاینێک کاتێ هات تاکو پرسی کۆیلایەتی و فیدوداڵیزمی قوڕیش هەڵتەکێنێ و هەروا مافی وەک یەکی (ئەبو جەهل ) و ( بیلالی حەبەشی ) و ( ئەبو سوفیان) ( عەمار کوڕی یاسر ) بچەسپێنێت تەحقیقی عەداڵەتی بکات ، بەڵام چونکی سروشتی پەرەسدنی کۆمەڵی بەدوی دوورگەی عربی هاوتای زەمەن و پەیامەکە نەبوون ئەوا هەم کۆیلایەتی درێژەی کێشاو هەمیش پرسی کۆیلایەتی لەناو فیقهی دینی جێکەوت کرا !.

دەی مەگەر شۆڕشی بەلشەفیەکان بەسەر ڕوسیای قەیسەری و خەونی چەسپاندنی سۆشیالیزم و گەیشتن بە قۆناغی کۆمۆنیزم سەری لە سیستەمی سەرمەیداری دەوڵەت دەرنەهێنا و دواجار جادەی تایبەت و گەڕەکی تایبەت بە سەرانی سۆڕشکراو پلەندییەکی تری چینایەتی نەهاتە بوون ؟! هەڵبەت ئەوە ڕوکنی هەر ڕەوتێکی ڕیفۆرمخواز و شۆڕشگێرە، کە چار ناچار دەبێت، ئەگەر(تەعاونی) واقیع و دۆخی بەرکاریش نەکات، ئەوا دەبێت

(تەعاملی )لەگەڵدابکرێت و هێواش هێواش ئەمما بەردەوام و بە میکانزمی گونجاو بنکۆڵی هەموو ئەو دیاردەو نەریتە نەرێنیانە ناو کۆمەڵ بکات کە کۆسپن لەبەردەم پێڤەچوون و گۆڕانکاریی ئەرینی .

چونکی مومکین نیە گۆڕانی ڕیشەیی له ناو کۆمەڵدا ڕووبدات ئەگەر سروشتی پەرەسەندیی کۆمەڵ، نەگەیشت بێت بە ئاستێک توانای تەفاعولکردنی لەگەڵ دنیابینی تازەدا یەکانگیر بێت.

دەی سروشتی گۆڕانە کۆمەلایەتیەکان، سیاسیەکان، کلتوریەکان، ئابوریەکان، وایە کە خەباتی بەردەوام پشو درێژی گەرەکە به مێژوش دەرکەوت بزووتەنەوە و ڕەوتی پۆپۆلیستی لەناو میلەتان و دەوڵەتان هەرگیز ناتوانێت گۆڕانکاری ئەنجام بدرێت، تەنانەت گەلێک جاریش ئەو ڕەوت و بزوتنەوە پۆپۆلیستە وەرزیانە، قازانجیان به دۆخی دۆگماو چەق بە ستوو گەیاندوە و بوونەتە ڕوەکی وەرزی و ئومێدی گۆڕانکاریشیان لای خەڵک لەگۆڕناوە و لە بری ئومێد به گۆڕانکاریی و تازە بوونە، سایکۆلۆژیایی بەزینیان کردۆتە دیاری کۆمەڵ !
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
19/01/2019
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ