وتار
ئەبێ چی رووبدات!؟
هاوكار جه‌زا

لەپاش ڕیفراندۆمەكەی ساڵ ۲٠۱۷ و دەستلەكاركێشانەوەی مەسعود بارزانی لەپۆستی سەرۆكایەتی هەرێم، كوردستان تاڕادەیەكی زۆر پەراوێزخرا و لە هاوكێشە ناوچەیەكاندا كەنارگیر كرا.

بەڵام پاش سەردانی كردنی بارزانی بۆ بەغداد لە كۆتاییەكانی ساڵی ڕابردوو"2018"، و بەتایبەتیش پاش بڕیاری كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لەسوریا، كوردستان وبەتایبەت پیرمام بویەوە شوێنی كۆبونەوەی گەرمی وەفدە جیاوازەكان لەگەڵ بارزانی، بەجۆرێك كەلەماوەی كەمتر لە هەفتەیەك پێشوازی لەچەندین وەفدی باڵای وڵاتان كردوە، ئەمە لەكاتێكدایە هیچ پۆستێكی فەرمی نە لەهەرێم ونە لەعێراقدا نییە.

سەردانەكانی ئەمدواییانەی وەزیرانی دەرەوەی ئەمریكا وئێران، ئاماژەی گرنگی كوردستان دەردەخات لەو ململانێ نوێیەی لەناوچەكەدا سەرهەڵدەدات، كە خۆی دەبینێتەوە لە دانانی سنور بۆهەژمونی ئێران لەناوچەكە وچەندین ئامانجی دورمەودای تر كەدەرفەتی باسكردنی نییە لەئێستادا.

بڕیاری كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لەسوریا هەروا بەسادەیی دەرنەكراوە، بەڵكو ئەمریكا ئەو وڵاتەی بۆ خاوەنە ئەسڵیەكەی كە فەرەنسای هاوپەیمانیەتی جێهێشتوە، وخۆی بەكاری ترەوە خەریك دەكات كەلەداهاتویەكی نزیكدا ڕوندەبێتەوە.

تادێت ململانێ نێودەوڵەتیەكان لەناوچەكەدا قوڵتردەبێتە و هاوكێشە سیاسیەكانیش بەزوویی دەگۆڕێن، لەماوەی ڕابردودا مایك پەمپەیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا كۆمەڵێك سەردانی بۆ وڵاتانی ناوچەكە كرد، كە پێدەچێت ئامانج لێی كۆكردنەوەی هاوپەیمانیەتیەك بێت لەدژی ئێران ولەوتارەكەی قاهیەشدا بەئاشكرا وتی، "پێویستە بەرەنگاری گەورەترین هەڕەشە و مەترسی ببینەوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، ڕژێمی ئێران و هەڵمەتەكانی بۆ پشتیوانی تێرۆریزم و هەوڵە وێرانكارییەكانی".
لەم قۆناغەشدا و پاش بڕیاری كشانەوەی ئەمریكا لەسوریا، كوردستان وعێراق بەبارودۆخێكی هەستیاردا تێپەڕدەبن، باڵادەستی ئەمریكا لەعێراق وبونی هەژمونێكی توندی ئێران، ئاگری هەڵگیرسانی جەنگ لەناوچەكە خۆشتر دەكەن.
لەگەڵ بڵاو بونەوەی بڕیاری كشانەوەی ئەمریكا ، باس لەوە دەكرێت، ئەمریكا هێەكانی لەعێراق جێگیر دەكات و ژمارەیەك بنكەی سەربای لەهەرێم و عێراق دروست دەكات بەمەبەستی جێگیر كردنی هێزی سەربازی لەو ناوچانە وباسیش لەوە دەكرێت، ئەو ئەو بنكانە لەنزیك سنوری نێوان هەرێم كوردستان وئێران دەبن.

ئەگەر ئەو هەواڵ ودەنگۆیانە ڕاستبێت بەدڵنیاییەوە، مەسعود بارزانی ئاگاداری تەواوی وردەكاریەكانە و وەك سەركردەی یەكەمی كوردەكانی باشور مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت.

بەبڕوای من ئەمریكا دەیەوێت لە عێراق و كوردستانەوە ڕوماڵی سیاسەتی خۆی لەناوچەكەدابكات و بەگوێرەی دوا ڕاپۆرتی ناوەندی سترافۆردی ئەمریكی "لە سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵ بارودۆخی ناوخۆی ئێران تێكچون بەخۆیەوە دەبینێت وناڕەزایەتیەكان پەرە دەستێنێت"، ئەمەش ئاماژەیەكی بەهێزدەبێت بۆ بەكارهێنانی كوردستان وعێراق لەلایەن ئەمریكاوە، چونكە نزیكترین وبەرفراوانترین سنوری لەگەڵ ئێران دەبێت لەناوچەگەدا.

لەم دواییانەشدا سیاسەتی ئیسرائیل بەوتەی وەزیری هەواڵگری بەرامبەر بەئێران گۆڕدراوە ولەئامادەباشی هەموو گورزوەشاندنێكن لەپێناو هەوڵە فراوانخوازیەكانی تاران.

ئەوەی دەبینرێت، هەڵوێستی نەگۆڕی ئێرانە بەرامبەر سەرجەم هەڕەشە وگەمارۆكانی ئەمریكا بۆ بەرنامە ناوەكی و پەرەپێدانی چەكە دورمەوداكانی لەگەڵ فراوانخوازیەكانی لەسوریا وعێراق.

هەڵدانی كەشتیەكی ئاسمانی بۆ بۆشایی ئاسمان سەلمێنەری ئەو ڕاستیەبوون وئەمەش ئەمریكای بەوە ناچاركردوە ڕێكاری جیاواز بەرامبەر ئەو وڵاتە بگرێتەبەر.

لەئێستادا ئەمریكا بەدوای ئەوەدایە هاوپەیمانیەتێكی بەرفراوان لەدژی ئێران دروست بكات گەمارۆی ئەو وڵاتە بدات، جا دیار نییە ناچاری دەكات بە وازهێنان لەكارەكانی یان هێرشی سەربازی.

ئەوەی بۆ من گرنگە ئەوەیە، ئایا كوردستان لەگەڵ ئەمریكا دەبێت یان ئێران؟ ئایا كورد دەتوانێت بڕیارە دروستەكەبدات؟ پەرتەوازەیی ماڵی كورد باشوریش دابەش ناكات بۆ دوو بەرە وزیاتریش؟ ڕەنگە لەداهاتویەكی نزیكدا وەڵامی ئەوپرسیارانە ڕونببێتەوە.
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
23/01/2019
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ