وتار
ئایا شیعر ئینسان لەوە قوتار دەكات ھەڵگری ناسنامەیەكی داخراو بێت ؟
بەیان ئیبراهیم

شیعر چێژ مەرجێكی فێربوونەكە ئەرستۆ ناوی ناوە پاك بوونەوە ، درایدن ناوی ناوە ناسینەوە ، شیعر تەقینەوەیەكی لە خۆوەی ھەستە خرۆشەكانە كە ئەم لێشاوی ھەستە پێویستی بە كۆمەلێك وشەی سادەو باوە ، ھۆگۆش داوای تێكشكاندنی پاشماوەی قاڵبەكانی ئەدەبی كلاسیكی دەكرد چونكە داھێنان گوزارشكردنە لە كەسێتی داھێنەر نەك گوزارشت كردن لە ئەرستۆو ئەفلاتون ، شاعیری ئەڵمانی گوتە بایەخێكی زۆری بە زمان داوە ، چونكە بەڕای ئەو زمان مۆركێكی ھونەرییانەی بەرجەستە بە شیعر دەبەخشێت كە رادەی ھەستكردنمان ھەستكردنمانە بەدەست لێدان لە بەردی مەڕمەڕلە پەیكەرتاشی ، بۆ ئەوەی شاعیر یاخود نوسەر لە زمانە ئەدەبیەكەیدا سەركەوتوو بێت لە گەیشتن بە پلەی ھەستیاری پێویستە ئەو زمانە ئەدەبییە ملكەچی میزاجە تاكە كەسییەكەی خۆی بكات ، چونكە تاك گەرایی لە دەربرینی بنەما ئامانجی ھەموو ھونەرێكە ، شیعر لای شاعیران ھەریەكە بە شێوەیەك خۆی نمایش دەكات شیعر دوامەنزڵگەی پارانەوەیە ، بۆیە ھەندێ كەس كە شاعیر نین دێن لە میحرابی شیعردا دەپارێنەوە باسی زامەكانی خۆیان دەكەن شیعر خەڵوەتگایە تاپۆی تاك نیە ، ھەموو تاكێك لە ناخیدا شیعر دەبارێ چونكە چیژ لە شیعری شاعیران وەرگرتوە دەیەوێ  حەقیقەتی خۆی نمایش بكات ، بەڵام لەناخیدا دێت و دەچێت یاخود دەینوسێت بەڵام نابێتە شاعیر بەس بۆ خۆیەتی و پێویستی بە نمایش نیە ، واتا ئەدەب دنیایەكە تایبەتە بەتاك ، شیعر بۆ تاك و ژیان زۆر فەردانیە ناتوانی پێداویستیەكانی مرۆڤ لە رووی  بایەلۆجیەوە دابین بكات بەڵكو زیاتر ڕۆحانیە ، ھەر وەكو كاك مەریوان وریا قانع  دەڵێ پێویستە لەو راستیە بگەین كە ئەوە بەس نیە تەنیا شیعر و ئەدەبیات بنوسین ، راستە ئەدەبیات بۆ ھەموو كەسێ ماڵی دووھەمە ، وە ئەوەش راستە وەكوو پەشێو دەڵێ شیعر ئەسپێكی شێ یە ھاورێی دێرینمانە چوارپەلی لە مس مەگرن ، ھەڵبەت مەبەستی ھەم روە فكرێیكەیەو ھەم زمان و فرەمدلول و تێك شكاندنی واقعەكە بەجۆرێك  وا لێ بكات رەنگە ماڵی وشەی شیعرەكە وێران بكات و ھەر قسەی رووت بێت ، شاعیر ھەیە  یەك دەقی شیعری بەسە بۆ بوون بە شاعیری  وە ھەندێكیش سەدان شیعری ھەیە نەبۆتە شاعیر، كەواتە  شاعیری نوێ دەبێت بە شوێن خۆیدا بگەرێ ناسنامەی نەتەوە و زمانی خۆی بدۆزێتەوە وە دەبێت شارەزایی لە شیعری كلاسیكی و شیعری  شاعیرە درێرینەكان ھە بێت  شیعر راستە تاپۆ نیە بەڵام كات و شوێن لە ژیانی مرۆڤدا دووچمكە زۆرترین خوێندنەوەی بۆ كراوە كەواتە دەبێت شاعیر ئەو شیعرە دابریژێت كە لە روئیایدا ئامادەیە بە شێوەیەكی ستاتیكی ، ئەركی شیعر بریتییە لە چێژ بەخشین بە خەڵك لە رێگەی ئەو مەعریفەیەی كە پێشكەشی دەكات ، ھەروەھا لە رێگەی ئەو كاریگەرییەی لە سەریان بەجێی دەھێڵێت و دەبێتە ھۆی یەكخستنی دڵەكان لە كۆمەڵگەیەكی مرۆییدا ، ئامانجی شیعر گەیشتنە بە راستی رەھا ، نەك گرنگیدان بە شتە لاوەكیەكان ، شاعیر بەھۆی ئەو خوازە زیندوانەی پێشكەشیان دەكات زمان گەنج دەكاتەوە، لە بەر ئەوەی زمان ئامرازی خەیاڵە و خەیاڵیش توانای خوڵقاندنی ھەمووشتەكانی ھەیە ، كەواتە خەیاڵ بە ئاسانی دەتوانێت دووبارە بە پێی پێویستیەكانی خۆی زمانی خەڵك بكاتەوە ، ھەریەك لە شاعیرو فەیلەسوف بە دوای حەقیقتێكدا وێڵن ، بەڵام شاعیر ئامانجی ئەوەیەكارێكی ھونەری جوانی لێ بەرھەم بھێنێت ، بۆیە دەبێت ئەوەی دەینوسێ دەبێت رامیبكات كە لە دروستكردنی كارە ئەدەبییەكەیدا بەكاری دەھێنێت وملكەچیان بكات بۆ میزاجە كەسییەكەی خۆی، لە كۆتاییدا  زەرورەت ئەوەمان بەسەردا دەسەپێنێت تیشك ئاراستەی كاروانی رەخنە و پەرەسەندنەكەی بكەین بۆ ئەوەی خوێنەرلەسەر پێگەی مێژووی بەشەكان رابوەستێێت.
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
26/01/2019
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ