وتار
گفتوگۆی پارتی و کۆمەڵ لە بەرژەوەندی و ساقامگیری کوردوستانە
د. عوسمان عەلی

كۆمه‌ڵ هيزيكى مدنى ديمكراسىيه وئه گر حه ز بكات به ويستى خوى بشدارى له حكومه ت بكات ئه مه شتيكه ابيت جيگاى ريزى هه مو لا يك بيت . به‌بۆچوونی ئێمه‌ به شى له سه ركردايتى كۆمه‌ڵ له‌هه‌ڵه‌دابوو له‌ بۆچونیاین بارمبه‌ر به‌ رێفرادندۆم و خۆنزیككردنه‌وه‌یان له حه د زياتر له‌ هه لويسته هه له كانى گۆڕان. به‌ڵام نابێ هه‌ڵه‌ی كۆمه‌ڵ له‌له‌یه‌ن پارتیه‌وه‌ به‌ هه‌ڵه‌یه‌كیتر وه‌ڵامبدرێته‌وه‌. چونكه‌ بارودۆخی كوردستان و عێراق له‌به‌رده‌م گۆڕانكاری و وه‌رچه‌رخانێكی هه‌ستیاردایه‌.. پێویستیمان به‌ ئاشته‌وایی نیشتمانییه‌ وه‌ پێویسته‌ كاك مه‌سعود بارزانی وه‌كو سه‌ركردیه‌كی نیشتمانی ڕۆڵی خۆی ببینێت له‌ سه‌رله‌نوێ ئاسایی كردنه‌وه‌ی بارودۆخی كوردستان.. ئه‌مرۆ دوژمنانی كورد چ له‌ناوه‌خۆ و چ له‌ده‌ره‌وه‌دا له‌دژی به‌رژه‌وه‌ندی كورد كارده‌كه‌ن.
وه بوونى ئندامه به ئه زمونه كانى كومه ل له ئيدارى حكومتى هه ريم بو سقامكيرى كوردستان ئه رينيه. وله همان كاتته امرو ولاتا زلهيزكان وه به شى له ولاته هه ريميه كان برو اوه دجن پارته ئسلامييه كان به تيرورست دابنن . بيى دجيت هه ريمش بكريته وه بوونى كومه ل له حكومتدا او مه ترسيه كه م دكات.
مامۆستا هاورێ حه‌سه‌ن حه‌مه‌ له بژاردكانى امروى پارتى برامبر به كومه ل وتاريك دنوسيت به ناوى " پرسه‌ ئه‌منیه‌كان چین؟ كێ ده‌توانێ له‌ كوردستان پرسه‌كان بكاته‌ پرسێكى ئه‌مزنى؟: 
بابه‌تى ئاسایش بابه‌تێكى هه‌ستیارو ئاڵۆزه‌، كاتێك پرسێك ده‌كرێته‌ پرسێكى ئاسایشى به‌ماناى ئه‌وه‌ دێت كه‌ سه‌رجه‌م ڕێوشوێنه‌ ئاساییه‌كان كۆتاییان پێدێت، ده‌بێت ڕێوشوێنى تونوتیژ بگیرێته‌به‌ر، چوونكه‌ به‌به‌رده‌وامبوونى ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌"مانه‌وه‌ى" ئه‌و لایه‌نه‌ ده‌كه‌وێته‌ ژێر مه‌ترسیه‌وه‌ كه‌ بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئاسایشى له‌ژێر مه‌ترسیدایه‌. له‌مه‌ش زیاتر، كاتێك لایه‌نێك بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ لایه‌نێك یان كه‌سێك هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌منیه‌ بۆسه‌رى یاخود ده‌توانێت هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌منى دروستبكات له‌دژى، ئه‌وا ڕێگه‌ به‌خۆى ده‌دات كه‌ سه‌رجه‌م ڕێوشوێنه‌ توندوتیژه‌كان " ته‌نانه‌ت كوشتنیش" بگرێته‌به‌ر بۆ له‌ناوبردن و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌و مه‌ترسیه‌. بانگه‌شه‌ى ئاسایش یان بانگه‌شه‌كردنى ئه‌وه‌ى كه‌ كه‌سێك یان لایه‌نێك مه‌ترسی ئه‌منیه‌، هێنده‌ بانگه‌شه‌یه‌كى به‌هێزه‌ كه‌ ڕایگشتى نه‌ك ناتوانێت ئه‌و بانگه‌شه‌یه‌ بخاته‌ژێر پرسیاره‌وه‌و دژایه‌تى بكات، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه‌ پشتگیرى له‌و بانگه‌شه‌یه‌ش ده‌كات، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بانگه‌شه‌یه‌كى بێبنه‌ماش "

ليردا بومان روون دبيت كه به تەخوین كردنى كۆمه‌ڵ وكردنى به پرسێكى ئاسایشى پارتى هيج دسكوتى نابيت و سقامكيرى كوردستان تيك دجيت وبوونى كۆمه‌ڵ له حكوماتدا بروسيى ديمكراسى به هيز دكات.

وله باريى مشتو مر ناو ئسلاميه كان دربارى معارضه بوون يان به شدارى له حكومتى هه ريم ماموستا دكتور فاتح سنگاوى له م باره وه دنوسيت :
دەبێ تێبگەن: ئیجتیهاد و بیروبۆچونەکانیان لەبواری سیاسەتدا خودی دین نییە، بەڵکو هەوڵ دانێکە بۆ بەدیهێنانی بەرژەوەندی خەڵک وەک بەشێک لەمەبەست و مەقاسیدەکانی شەریعەت، ئیتر ئەمە ئەگەر گۆڕاوی تر و خواستی ناڕەواشی تێکەڵ نەبووبێت... تۆ کاتێک بەئایەتی "ولا تركنوا الی الذين ظلموا فتمسكم النار" بەرامبەرێکی کێبڕکێکارت تۆمەتبار دەکەی، ئێستاش خوازیاریت بەشدار بیت لەگەڵ ئەوانەی بە"ظلموا"وەسفت کردون و بچیتە لای ئەوستەمکارە! ئەمە چەندی بەچەند؟! 
کەسمان گومانمان نییە لەوەی پاڵشتی ستەمکار تاوانە بەدەقی ئەو ئایەتە و چەندین ئایەتی تر، بەڵام کاتێک کاری سیاسی بەشێوەیەکە دەتوانیت بەپێی ئەندازەی زیان و سوود بەشداری لە حکومەت و کابینەیەکدا بکەیت یان نەیکەیت ئیتر پێویست ناکات بەشداری کردن یان نەکردنی خۆت یان بەرامبەر بدینێنی، بەڵکو بەپێی بڕگەکان و هەڵوێستەکان بەباش و خراپ دەکرێت هەڵسەنگێنرێت و بێ دەنگی لەسەر خراپەیەک لەناو حکومەتدا بیت یان دەرەوە کارێکی ناڕەوایە و دژە بەمەقاسیدی شەریعەت کە بەرژەوەندی خەڵکە... لەم سۆنگەیەوە هەموو ئەو کارانەی بۆ شکاندن و ناوزڕاندنی یەکتری لەرابردوودا کراوە و لە ئێستادا دەکرێت کارێکی ناڕەوابووە و ناڕەوایە کاریگەری خراپی بووە لەسەر پرۆژەی ئیسلامی و مەشروعی مرۆڤ و بەهاسازی کە پێویستە ئیسلامییەکان ئاڵا هەڵگری بن، دەکرێت لەبواری کێبڕکێی سیاسیدا هەموو هەلەکان بقۆزیتەوە و کارتە بەهێزەکانت بخەیتەگەڕ بەڵام ناڕەوایە پرسیار لەسەر راستێتی ناسنامەی ئیسلامی و تۆمەتی کلکاییەتی بۆ بەرامبەرێک درووست کەیت کە دڵنیایت وەها نییە... ئەرکی ئیسلامییەکان زۆر گەورەیە و لەبەردەم بەرپرسیارێتییەکی گەورەدان ئەگەر پێی هەستن، تاوانە بە شەڕی لابەلا و پەراوێزییەوە خۆیان سەرقاڵ کەن... هەڵوێستی سیاسی هەر لایەکیش بابۆ جەماوەر بەجێ بهێڵرێت و باجی بدرێت بەڵام بەناڕەوا وێنەی تەڵخ وگوماناوی بۆ یەکتر درووست نەکرێت، چوون ئەو کات کورد وتەنی: باران بێت یان با هەر لەبەفر کەم دەبێتەوە!
هیچ کێشەم نیە لەگەڵ هەڵوێستی سیاسی ئێستای گۆران و کۆمەڵ ، ئەوان دو حیزبن و ئازادن لە بڕیار و هەڵوێستی سیاسیان،بەڵام کاتێک یەکگرتو وەکو ئەوان بیر ناکاتەوە ، دورە لە ئەتەکێتی برایەتی و سیاسی تومەتی جۆراوجۆری بخەبتە پاڵ. دەکرێ بڵێی من ئاوا بیر دەکەمەوە ، بەڵام ئەوپەڕی دکتاتۆریەتە بڵێی بۆچی تۆ وەکو من بیر ناکەیتەوە،دوێنێ پارتی دکتاتۆر بوو وه ك ماموستا علي فه رمووي پارتي خاوەن مێژوی خەبات و پيگه و جيگاي دياره لەوەش زیاتر دەبێ باغەڵی فەراحانەتر بێ ، واتا بەشی باش لە کێکە چەورەکە دابەش بکا، کاک محمد تۆفیقش باس لە خاڵی هاوبەشی زۆر دەکا ، خاڵی هاوبەش واتا کێکی هاوبەش، کاک عەلی حەمە ساڵحیش کە تا دوێنێ فلس فلس دەیژمارد ، ئەمرۆ ئاوازێکی ترە. نازانم بۆچی بە خۆی و حاسیبەکەیەوە داهاتی تانکەرەکان ناژمێرێ ، یان ئێستا تانکەرەکان نەماون. دیسان دەبڵێمەوە هەر حیزبێک ئازادە لە هەڵوێستی سیاسی ، بەڵام ئازاد نیە لە تومەتبار کردنی هەڵوێستی جیاوازی خەڵکی. ئەم تێڕوانینەم پارتی و یەکێتی و یەکگرتوش دەگرێتەوە. هەمو کەس ئازادە لە هەڵوێست ، بەڵام ئازاد نیە لە تەخوین و تەکفیر و تەشهیری خەڵکی تر.
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
02/02/2019
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ