وتار
دوو سه‌رۆك هه‌رێمی تر!
سلێمان عه‌بدوڵڵا

ڕێککەوتنی یەکێتی‌و گۆڕان، لەکردەیەکی سیاسی‌و تاکتیکی نێوان دوو حزبی ڕکابەرو ھاوماڵەوە، بوو بەکردەوە ستراتیژێکی میللی. بۆیە ئەگەر پارتی لەچاوەڕوانی ھەڵوەشاندنەوەی ئەو ڕێککەوتنەدایە، ئەوا بێ سێ‌و دوو، لەچاوەڕوانیەکی تەواو بێ ھودەدایە.

بۆ پارتی باشترە بەدوای میکانیزمێکدا بگەڕێت بۆ ڕێککەوتن، نەک لەچاوەڕوانی پاساوێکدا بێت، بۆ بەریەککەوتن.

لەم پێناوەشدا ھیچ شتێک ھێندەی کاراکردنەوەی پارلەمان‌و گەڕانەوەی سەرۆکەکەی‌و دۆزینەوەی دەرەتانێک، بۆ چاککردنی ژیان‌و بژێوی خەڵک، شکۆ بەپارتی‌و خەسڵەتی کارێزمابوون بەڕێبەرەکەی نابەخشێت! 

ئاخر ئەگەر بەریەکەوتنەکانی نێوان دوو کۆمەڵگا تەقلیدیەکە لەمێژوودا دووکەرتبونی کۆمەڵگای نەتەوەیی کوردستان‌و دەرکەوتنی دیواری دێگەڵە بووبێت، ئەوا، ئایندەی ململانێ ھەنوکەیەکانی ئەو دوو کۆمەڵگایە، بەدابەشبونێکی دیکەی ھەرێمی کوردستان، بۆ سێ ھەرێمی جیاواز بەناوی (ھەرێمی ھەولێر)و (ھەرێمی کەرکوک)‌و(ھەرێمی سلێمانی) کۆتایی دێت.

ڕاستە مەزندەناکرێت، رێکەوتنی گۆڕان‌و یەکێتی، کورسی سەرۆکایەتی ھەرێم لەبارزانی بستێنێتەوە، بەڵام دەتوانێت بارزانی بە(سەرۆکی ھەرێمی ھەولێر) جێگیر بکات‌و بەتەنیشت ئەوەوە، (دوو سەرۆکی ھەرێمی تر بەھەمان تواناو دەسەڵاتەوە لەسلێمانی‌و کەرکوکدا)، دەربخات.
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
26/07/2016
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ