وتار
ڕووە نائاساییەکەی ڕێ و شوێنەکانی دوای کودەتا لە تورکیا
ئه‌بوبه‌كر كاروانی

سزادانی ھەموو ئەوکەسانەی تاوانی ئەنجامدانی کودەتایان بەسەردا ساغدەبێتەوە لە چوارچێوەی یاسادا کارێکی ڕەواو بەڵکو پێویستە، چونکە ئەنجامدانی کودەتا لە وڵاتێکی نیمچە دیموکراسیشدا خیانەتە. بەڵام ھەستدەکرێت ڕێ و شوێنە لەپێشگیراوەکانی دوای کودەتا لە تورکیا، زیادەڕەوی زۆری پێوەدیارە و لە ھەندێ ڕووەوە وێنای پاکتاوکردنی تەوژمێکی دیاریکراوی 
بەخۆوە گرتووە. کە بەو ئەندازەی وابێت ئەوە ناڕاستە و نەیاساییە، ھەروەھا نە لە بەرژەوەندی تورکیا و ئایندەی سەقامگیری ئەو وڵاتەدایە.
دەستبردن بۆ دەرکردنی ھەزاران فەرمانبەر و داخستنی سەدان دامەزراوەی خێرخوازی و پەروەردەیی لە سۆنگەی نزیکبوونیان لە کۆمەڵەی گوڵەنەوە، دەسەڵاتدارانی
ئێستای تورکیا دووچاری ناھەقی دەکات، گرتنی ھەر ڕۆژنامەنوسێکیش لە سۆنگەی ڕەخنەگرتنی پێشوتری لە دەسەڵات و دەسەڵاتداران و بە کردەوە 
بەشێ نەبوبێت لە پرۆژەی کودەتا ، دژ بە سەرەتاکانی دیموکراسی و ئازادی ڕادەربڕینە. ئاساییە دەسەڵات لە تورکیا لەگەڵ ساغبوونەوەی 
ھەوڵی کودەتا ھەوڵی دوورخستنەوەی کەسەکانی سەر بە دامەزراوەیە لەناو ھەندی جومگەی گرنگی سوپا و ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ تا ڕاددەیەک 
دەسەڵاتی داوەری بدات، بەڵام ھەرگیز ئاسایی نیە مەسەلەکە بگاتە سەر نان بڕین و سزادانی ھاوڵاتی ئاسایی و مامۆستا و فەرمانبەر. کەسانێ لە سۆنگەی 
ھاوڵاتی بونیانەوە کۆمەڵێ مافی دەستوری ڕێزلێگیراویان ھەیە. ئێستا لە تورکیادا زەمینەیەکی گونجاو بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و گەشەکردنێکی چۆنایەتی دیموکراسی ھەیە. گرنگە ڕەوشەکە بەو ئاقارەدا بچێتە پێش.
28/07/2016
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ