وتار
دەستکەوتی نوێنەرەکەی بارزانی بۆ کێ بوو؟
سلێمان عه‌بدوڵڵا

ھاتنی نوێنەرایەتی بارزانی بۆ لای نەوشیروان مستەفا، ئەنجامەکەی دەستکەوتێکی (فیفتی بەفیفتی) بوو بۆ ھەریەک لەگۆڕان‌و پارتی‌و بۆ خەڵکیش بەردەوامکردنی دیمەنەکانی چاوەڕوانی بوو!

دەستکەوتی یەکەم، لەھاتنی نوێنەرەکەی بارزانی، بەر گۆڕان کەوت. چونکە دەرکەوت، بەپێچەوانەی میدیاکانی پارتییەوە، نەوشیروان مستەفا نەک کەیسێکی تیرۆریستی نیە، بەڵکو کەیسێکی سیاسی کراوەی دانپێیانراوی لەگەڵ پارتی ھەیە.

بەتەنیشت گۆڕانەوە، پارتیش گۆڵێکی بۆخۆی تۆمارکرد، چونکە واڵاکردنی گرەدەکە، بەڕووی نوێنەرەکەی بارزانیدا، بەگۆڕانی سەلماند (بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستانە)و (پرسی ماوەبەسەرچوونیشی وێڕای ڕاستیە یاساییەکەی) کاریگەری ئەوتۆی لەبەھا سیاسیەکەی نەکردووە! 

خودا نەیبڕێت، بەپێچەوانەی بەرژەوەندیەکانی خەڵکەوە، ئەم دۆخە بۆ حزبەکان کێشەی نیە. چونکە ئەمجارەیان بۆ یەکێتی‌و ئیسلامیەکانیش، دۆخێک ھاتۆتەپێش، بە( با)و بە(باران) لەبەفر کەمناکات!
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
02/08/2016
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ