وتار
ئه‌وان‌و دوای مام جه‌لال؟!
سلێمان عه‌بدوڵڵا

لەسەردەمی مام جەلال ڕێککەوتنی ستراتیژی ھاتەئاراوە، ھەر لەسەردەمی ئەویشدا، ئەو ڕێکەوتنە بوو بەسەردەمی زێڕین بۆ کوردستان. کەچی ھەتا ئەو دەمەی مام جەلال نەخۆش نەکەوت، پارتی بەتەواوی، لەبەھاو دەستکەوت‌و لێکەوتەکانی، ئەو ڕێککەوتنە نەگەیشت!

لەسەردەمی مام جەلالدا ڕێککەوتنی دەباشان بەردی بناغەیەکی حەتمی بۆ دانرا، کەچی ھەتا مام جەلال نەخۆش نەکەوت، گۆڕان نرخی ئەو ھاوپەیمانێتیەی نەزانی‌و دەسبەرداری بنیاتنانی، دیواری جیاکاری، نێوان خۆی و یەکێتی نەبوو!

لەسەردەمی مام جەلال یەکێتی بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەوە، ئامادەگی ئەرێنی لەھەموو شوێنێکدا ھەبوو، کەچی ھەتا مام نەخۆش نەکەوت، سەرکردەکانی یەکێتی، نەیانزانی چۆن قەدری سایەو سێبەرو سیاسەتی مام جەلال بگرن!

مام جەلال نەخۆش کەوت‌و ڕێککەوتنی ستراتیژی زەرد ھەڵگەڕا. چراکانی ڕێککەوتنی دەباشان، ڕووناکی مۆمەکەی گۆڕانیان، لەماڵە گەورەکەدا تواندەوەو لەماڵەگەورەکەشدا، چەپکە گوڵەکەی مام پەژموردە بوو!
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
08/08/2016
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ