وتار
ئینتیمای نەتەوەی یان ئینتیمای خیڵ و خیزان !
دانا مەنمی

سیستەمی سیاسی دەولەتێک کۆپی ناکرێت بۆ دەولەت و کۆمەلگایەکی تر ، بەلکو سیستەمی پەیڕەوکڕاو لە ولاتدا دەبێت نزیک بێت لە داب و نەریت و کەلتور و باری کۆمەلایەتی و ڕادەی ھوشیاری خەلکی ئەو ولات و دەولەتە.
لەو کۆمەلگایانەی کە ھوشیاری سیاسی و کۆمەلایەتی ھاولاتیان سست و لاوازەو ڕەوشی ئابوری و کۆمەلایەتی چەقبەستووە ، ئەوا سیستەمی سیاسی پەیڕەوکراو لە سیستەمێک دەبێت کە لەسەر زەبروزەنگ و خۆسەپاندن و دیکتاتۆریەت بەرھەم دینیت . 
پێشێلکردنی مافی تاکەکانی کۆمەلگا و ئازادییەکان و بوارنەدان بە گروپی سیاسی و کۆمەلایەتی سەربەخۆی جۆراوجۆر لە دەولەتدا دیاردەیەَکی ئاسایی دەبێت.
وەک ئەوەی ھەنووکە لەھەریمی کوردستان بەدی دەکریت ، دەسەلاتی کوردی ھیندەی خێڵ و خێزان و پێکھاتە عەشایەریە تەقلیدیەکەو پەیوەندی خوێن و داب و نەریتە کۆنەکە بە یەکتریانەوە دەبەستێتەوە ئەوەندە ھەست و ئیحساس و ئینتیمای نەتەوەیی تێیاندا نیە یان زۆر کزو سست و لاوازە.
ئەم شیوازو مۆدیلەی دەسەلاتی کوردی کە خاوەنی ئیدارەودام و دەزگای سەربازی و دارایی و ھەوالگریی و ئامرازی فەرمانڕەوایی خۆیەتی و لەژێَر دەسەلاتی حزبی سەرکردەو تاک حزب تاک خێزاندایە، پیادەی مەرکەزیەتی دەسەلات دەکات، مەرکەزیەتیش لەگەل دیموکراسیەتدا یەکناگرێتەوە.
لە کۆمەلگای مەدەنی و دیموکراسیدا دەسەلات لەلایەن گەلەوە ھەلدەبژیردریت و بەدەستی گەلەو بۆ خزمەتکردنی گەل حوکم دەکات ، ئەو دەنگانەی گەل ئەیدات بە حیزب و کاندیدەکانی دواتر بۆ پێکھێنانی حکومەت ھەنگاو دەنین ، ئەو حیزبانەش کە ناگەنە دەسەلات دەبنە ئۆپۆزیسیۆن و نوێنەرایەتی بەشەکەی تری جەماوەر دەکەن .
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
09/08/2016
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
12
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ