وتار
تیری زه‌رد و تیغی نیلی!
سلێمان عه‌بدوڵڵا

ئەگەر پارتی دەستبەرداری کورسی سەرۆکایەتی ھەرێم نابێت و چاوی لەوەیە، ئەو پۆستە، بارزانی بگەیەنێتە سەر کورسیەکی بڵندتر و گەورەتر (کورسی سەرۆکایەتی دەوڵەتی کوردستان) ئەوا پێویستە پارتی بەلۆجیکی (دانوسان) سیاسەت بکات‌و بیر لەپێدان بکاتەوە و ھەر خەیاڵی لای لێستاندن نەبێت!

لەم ڕوەوە باشترە پارتی سود لەئەزموونی یەکێتی وەربگرێت و بزانێت چۆن ئەو ھێزە، وێڕای فاکتەرەکانی (ھێز و دەسەڵات و ئابووری) ژێر دەستی، بەڵام لەسلێمانی پڕاگماتیکانە مامەڵەی لەگەڵ دیفاکتۆی گۆڕاندا کرد و ناوچەکەی بندەستی خۆی، لەھاوپەیمانێتیەکی مێژوویدا و لەسەر بنەمای شەراکەتێکی سیاسی ڕێکخستەوە.

ئەگەرنا، دەبێت میللەت بێتە دەنگ و بڵێت؛ ئیتر بەسە. ئاخر ئەو تیرە زەردانەی پارتی، بۆ پاراستنی کورسیەکەی بارزانی دەیانگرێتە گۆڕان، بەر سینگی نیشتیمانێکی بێ قەڵغانی دەکەون و کوردستان دەکەن بەقوربانی، ئەو تیغە نیلیەش، گۆڕان خستویەتیە سەرملی ھەژموونی پارتی، ھەر گەردنی گەلێکی برسی دەبڕێت!
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
14/08/2016
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ