وتار
تاوان و نادادی
عەلی حمە ساڵح

زوڵم و بێ ئیرادەی 
باندە مافیاییەکەی سلێمانی و سوڵحی سیاسی 
عەلی حمە ساڵح 
ماوەی زیاتر لە مانگێکە دوو کادیری کۆمەڵ و کادیرێکی گۆڕانی بەستەزمان لەلایەن پارتییەوە دەستگیرکراون، بەبێ ئەوەی پارتی ئامادەبێت ھیچ وەڵامێکیان بداتەوە، حیزبەکانیشیان دڵنیان لە بێتاوانی کادیرەکانیان، بەڵام خۆیان ناکەن بەخاوەنیان. 
تا ئێستا کێ بەیانێکی پەکەکەی بینی لەسەر ڕۆژنامەوانەکەی دھۆک.... 
ئەی بۆ پارتی لەسەرۆکەوە بۆ خوارەوە خۆیکرد بە خاوەنی ئەو ئەندامەی کە لە کەرکوک تیرۆرکراو پەنجەی تاوانباریشیان بۆ ئاسایشی یەکێتی راکێشا. 
ماوەیەکە، ژمارەیەک ھاوڵاتی لە سلێمانی بە ناشرینترین شێوە تیرۆرکراون، ئاسایش چەندین بەڵگەی لەبەردەستەو پێنج بەرپرسی باڵای ئاسایش لێکۆڵینەوەیان لێکردووە، چەند کەسێکیش بە تۆمەتی ئەم تاوانانە دەستگیرکرا، کە یەکێکیان ئەو کادیرەی پارتی بوو، کە ئەمڕۆ ئازادکرا. 
ئەگەر ئەم کادیرانەی پارتی بێتاوانە ئەی کێن ئەوانەی ئەو خەڵکانە دەکوژن!! 
ئەی بۆ دوێنێ وەفدی پارتی لەگەڵ چەند بەرپرسێکی ئەمنی کۆبونەوە بۆ بەردانی کادیرەکەی خۆیان کرد. 
چۆن ئەدھەم بەرزانی سێ ڕۆژ پێشئێستا وتی ئازادی دەکەین!!!! 
ئەرێ بەڕاست، کەسێک بێ تاوانیش بێت ئەم ھەموو تۆمەتەی لەسەر بێت، چۆن بە دوو ڕۆژ دڵنیابوونەوە لە بێتاوانی... 
ئەی بۆ خەڵکێکی بێ پشت ساڵێک بێ ھیچ زیندانی دەکەن، دوای دەڵێن بەھەڵە گیراوە!!!! 
داواکارم ئاسایشی سلێمانی بکەری حەقیقی تاوانی کوشتن و لەتلەتکردنی خەڵک و سوتاندنی ئۆتۆمبیل و تەعداکردن لەھاوڵاتی بێ تاوان لە دوروبەری سلێمانی ئاشکرا بکات(وەک لە دەستگاکانی ڕاگەیاندن باسکراوەو بەدرۆنەخراوەتەوە)
تێبینی: ھەرچەند منیش وەک سەرجەم حیزب و تەلەفزیۆنەکان نیەتی بێدەنگیم ھەبوو لەم کەیسانە، بەڵام ئیمان و ویژدانم ڕێگای پێنەدام.
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
16/08/2016
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
12
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ