وتار
به‌ڵام ئه‌و كه‌سه‌ كێیه‌؟!
سلێمان عه‌بدوڵڵا

چەند سەرچاوەیەکی باڵای دارایی‌و دەرامەت لەحکومەت زانیاری ئەوەیان پێدام، ئەو بڕە پارەیەی، حکومەت بەپێی یاسای پاشەکەوتکردن پێویستیەتی بۆ موچە، بریتییە لە ٤٥٠$ ملیۆن دۆلار. لەبەرامبەردا، داھاتی حکومەت، لەناوخۆ بریتییە لە ١٥٠$ ملیۆن‌و ھی فرۆشتنی نەوتیش، مانگانە لەدەوروبەری ٦٥٠$ ملیۆن دۆلارەو بەھەردوو داھاتەکەش دەکاتە ٨٠٠$ ملیۆن دۆلار.

بەسەرنجدان لەو ژمارانەی سەرەوە، ئەگەر حکومەت وەکو سەعات‌و مانگانەو بەبێ دواکەوتن موچەی فەرمانبەران بدات، ئەوا ئەو پارەیەی مانگانە دوای پێدانی موچە، بۆ حکومەت دەمێنێتەوە، زیاترە لە ٣٥٠$ ملیۆن دۆلارە، کەچی ھێشتا حکومەت گرفتی پێدانی چارەگە مووچەشی ھەیە!

سەرەڕای ئەو ٣٥٠$ ملیۆن دۆلارەی لەدوای موچەی فەرمانبەران زیاد دەبێت، لەمانگی ئابی ئەمساڵیشەوە، ئەمریکا موچەی ھێزەکانی پێشمەرگە دابین دەکات، بەمەش بڕێکی بەرچاو لەداھاتی تەرخانکراو بۆ موچەی فەرمانبەران لەکۆڵ داھاتی ھەرێم دەبێتەوە، بەڵام وێڕای ئەوەش خەڵک ھیوایان نیە ئەو گۆڕانە ئەرێنیە لەواقعی دارایی حکومەت ھیچ لەژیانی نەرێنی ئەوان بگۆڕێت!

نائومێدی خەڵک لەحزبەکان‌و حکومەت گەیشتە ئەوپەڕی‌و لەوەش بێزاربوون چیتر بەدیار دەنگی بەرزو گڕی میدیاوە دابنیشن‌و گوێبیستی ئەوەبن ئەو پارەیە چی لێدێت؟ بۆیە بەدەر لەململانێ سیاسیەکان، خەڵک بەدوای کەسێکدا دەگەڕێن چارەیان بداتێ‌و خۆی لەبەرپرسیارێتی نەدزێتەوە، بەڵام ئەوکەسە کێیە؟
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
23/08/2016
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ