وتار
سەرۆک و پاسەوان ئێمەو ئێوە بۆ کاک جەعفەر ئیمینکی
عەلی حمە ساڵح

لەوکاتەی دۆسییەی ٤٥٠ پاسەوانی ھۆشیار زێباری بە گەندەڵی ئاشکرا دەبێت، کاک جەعفەر ئیمینکی دەڵێت سەرۆکی پەرلەمان پارەی ٤٠ پاسەوان وەردەگرێت. 
ئەگەر سەرۆکی پەرلەمان پارەی یەک پاسەوان وەردەگرێت با کاک جەعفەر بەڵگەکەیمان بداتێ بیدەینە دادگا. سەرۆکی پەرلەمان بە یاسا ٤٠ پاسەوانی ھەیەو خۆیان دەچن لە بەڕێوبەرایەتی پاسەوانی موجە وەردەگرن، سەرۆکی پەرلەمان یەک دینار وەرناگرێت. 
کاک جەعفەر جەنابت بە ڕێنمایی و بڕیار دەبوو ٢٠ پاسەوانت ھەبێت ئەی ئێستا چۆن ٤٠ پاسەوانت ھەیە؟؟ 
خۆزگە دەتوانی باسی پاسەوانی سەرۆکی حکومەت و ئۆتۆمبیلیان بکەیت، کە بەیاسا دەبوو ٤٠ پاسەوانی ھەبێت، بەڵام لیوای ھەیە. تەنیا خەرجی پاسەوانەکانی ١٥٠ ملیۆن دینار بووە. 
پارتی دیموکرات ٢١ ھەزار پاسەوانی لەیەکەی پاسەوانی ھەیە، جگە لە لیوا تایبەتەکانی پاسەوانی بەرپرسانی باڵا. 
نازانم کاک جەعفەر ٤ ملیار دیناری لەکوێ ھێنا بۆ بەردەستی سەرۆکی پەرلەمان، لە کاتێکدا بودجەی ھەموو پەرلەمان ٨٠٠ ملیۆن دیناری مانگانە بووە
‌. 
چەندین جاش و مستەشار ھەن کە کاک جەعفر باش ناوەکانیان دەزانێت، دەیان پاسەوانیان بۆ دانراوە بەناوی(پاسەوانی ڕێزداران) 
ئێستا باسی زۆر شتی دیکە ناکەم کە جەنابتان لە پەرلەمان کردووتانە. 
ئەگەر جگە لە موچەی ٢ ملیۆن و ٢٠٠ ھەزار دیناری و دوو ئۆتۆمبیل کە لای سەرۆکی پەرلەمانە، بچوکترین گەندەڵیتان ھەیە بماندەنێ بە بەڵگەوە، با خۆمان لە ڕێگای داوکاری گشتی و دەستەی نەزاھەوە بیجوڵێنین.
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
31/08/2016
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
12
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ