وتار
شەڕی باڵەکانی یەکێتی لەسەر گیرفانە ،نەک میللەت
دانا مەنمی
 
گرنگی نێوماڵی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بۆ ھەموو لایەک گرنگەو تایبەتمەندی خۆی ھەیە ، خۆئەگەر وەفدی کۆماری ئیسلامی ئێران نەدەگەیشتنە سلێمانی بۆ نێوەندگیری نێوماڵی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان !!
شاندی وەفدی کۆماری ئیسلامی ئێران پێکھاتووە لە باڵی سەربازی واتە سوپای پاسداران و باڵی موخابەراتی واتە دەزگای ئیتلاعات  ، ئەمەش دەرخەری ئە و ڕاستییەیە کە باڵەکانی نێوماڵی یەکیتی نیشتیمانی کوردستان چ لەسەر ئاستی سەرکردایەتی و چ لەسەر ئاستی بن کردایەتیش پەیوەندی نزیک و ژێر بەژێرو ھەماھەنگییان ھەیە اەگەل کۆماری ئیسلامی ئیران  .
بەدیوێکی تردا دابەشبوونی سەرکردایەتی ینک بەسەر دوو بەرەی سەربازی و موخابەراتی وڵاتێکی دراوسێی وەکو کۆماری ئیسلامی ئێران ، ئیشکال و ھەڵەیەکی لۆجیکی و عەقڵانی سەرکردایەتی و بڕیار بەدەستانی یەکێتی یە ، یەکێتی پیویستە بگەڕیتەوە سەر ڕێڕەوی ڕیبازی جەنابی مام جلال و شانازی بە خۆیەوە بکات ، نەک وڵاتێکی وەکو ئێران وەیان حزبی دەعوە  نێوەندگیریان بکات !!
نەبوونی مەرجەعی بڕیار و فرە کوێغای و نەبوونی شەفافیەت لە بواری دارای و ئیستسماری یەکێتی دا کڕین و بەکارھێنانی کادیران بۆ کاروباری نامەشروع و دەستەمۆو کەویکردنیان ھەموو ئەمانە ئیشکالی فکری نێوباڵەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە ، کە تا ئێستا ھیچ دەرچەو بیرۆکەیەکی عەقڵانی و مەنتیقی نەخولقاوە بۆ ڕزگاربوونی یەکیتی و یەکخستنەوەی نێوماڵی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان .
دوا بەدوای شاندی کۆماری ئیسلامی ئێران  بۆ دەڤەری سلێمانی بەمەبەستی نێوەندگیری نێوماڵی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ، وابڕیارە سەرۆکی حزبی دەعوە نوری مالیکی تەشریف بفەرمووێت بۆ زۆنی سەوز نیلی و سوڵحی باڵەکانی یەکێتی بکەن .
لە کاتیکدا یەکێتی و یەکێتیەکان ناتوانن نێوماڵی خۆیان رێکبخەن وتەبایی و یەکرێزی نێو یەکێتی و باڵەکانی رابگرن ، ئیدی چۆن و چ رۆلێکیان ھەیە لەسەر تەبایی و یەکێتی و یەکرێزی ێومالی کورد ؟! کە مومکین نییە بە ھێزێکی شەق و شری وەکو یەکێـی  نێوماڵی کورد بنیات بنرێتەوە .
باڵی دەستڕۆیشتووی خاتوو ھێرۆ ابراھیم احمد بریتی یە لە 
 نەجمەدین کەریم  و مەلا بەختیارو عیماد ئەحمەد و ئاسۆ ئەڵمانی و لاھور شیخ جەنگی و قادر عەزیز و عدنان موفتی و  سەعدی پیرە و عمر فتاح و  شۆڕش اسماعیل ڕەفعەت عەبدوڵا  .
باڵی ناوەندی بڕیاریش  پێکھاتووە لە ھەردوو جێگرانی سکرتێری گشتی جەنابی مام جلال و شیخ جەعفەر شیخ مستەفا و مەحمود سەنگاوی و قادر حمە جان و ئەرسەلان باییز و ئازاد جوندیانی و ڕزگار علی .
باڵی ناوەندی بڕیار پێکھاتوون لە حەڤدە ئەندامی سەرکردایەتی و ھەشت ئەندام پەڕلەمانی کوردستان ، باڵی دەستڕۆیشتوی خاتوو ھێرۆ ابراھیم نزیکن لە دەزگای ئیتلاعات و باڵی ناوەندی بڕیاریش لە سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران .
شاری سلێمانی کە بەناوچەی نفوزی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ھەژمار دەکرێت و بەرپرسیارەتی سیاسی و ئیداری زۆنی سەوزنیلی لەئەستۆی یەکێتی و باڵەکانیدایە  ، ماوەی زیاتر لە دەیەیەکە باجی سیراع و ململانێی نێوان ینک و بزوتنەوەی گۆڕان لە ئێستاشدا باجی باڵەکانی ناو یەکێتی ئەدات .
تەسفیەی حساباتی سیاسی و لێکترازان و ململانێ نامەشروعەکانی نێوباڵەکانی یەکێتی زیانی زۆری مادی و مەعنەوی بەدانیشتوانی سلێمانی گەیاندووە ، جۆرێک لە بیسەروبەری سیاسی و فرە کویغای و فەسادی ئیداری و بەھەدەردانی سامانی گشتی و زیادکردنی باج و ڕسومات لەسەر دانیشتوانی سلێمانی ، نەبوونی خزمەتگوزاری و کێشەی ئاووکارەبا و ڕێگاوبان ، بەشێکن لەو کێشانەی کە بەدەستی ئەنقەست بۆ مەبەست و تێکچوونی ڕەوشی سیاسی لەلایەن باڵەکانەوە دەخوڵقێندرێن .
 ئێستا شەڕی باڵی دەستڕۆیشتوو باڵی ناوەندی بڕیاریش لەسەر مووچەو بودجەی فەرمانبەران و پێشمەرگە قارەمانەکان و برسێتی خەڵکی کوردستان و بەتایبەت دانیشتووانی زۆنی سەوزدا نییە ، بەڵکو شەڕی ھەردوو باڵ بۆ زیاتر بەتاڵانکردن و بەھەدەربردنی سامانی ژێرخان و سەرخانی زۆنی سەوزە ، شەڕی ھەردوو باڵ بۆ ئەوەیە شەراکەتێکی ڕاستەقینە بۆ گیرفان پڕکردن و ھەرچی زیاتری باڵەخانەو مۆڵەکانیانە ، نەک چارەسەرکردنی کێشەی ئاو وکارەباو ڕێگاوبان  ، کەساڵانێکە بانگەشەی بۆ دەکەن .
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
05/09/2016
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
12
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ