وتار
بەڵی بۆ ‌ پرۆژەی دابڕان
عەلی حمە ساڵح

دابڕانی دز لە حوکمڕانی 
دابڕانی سیاسی لە بازرگانی 
دابڕانی وەبەرھێنەر لە تاڵانکاری 
دابڕانی ئەم وەجھە مەکروھانە لە حوکمڕانی. 
گرفتی کۆمەڵگا، دین بۆ تاک و دیموکراسی بۆ ھەموان نیە..
گرفتی کۆمەڵگا، ئەو گروپە سیاسیەیە، کە بەناوی رابەرانی دیوکراسی و مافی مرۆڤ و دادگەری ٢٥ ساڵە دژایەتی دیموکراسی دەکەن، سەرقاڵی دزینی نەوت و بردنەدەرەوی پارەو برسیکردنی خەڵک و چۆڵنەکردنی کورسین. 
ئەگەر دین بۆ تاک و دیموکراسی بۆ ھەموان، بڵاوکردنەوەی ئەو ئەخلاقیاتە بێت کە بەناو دیموکراسیخوازانی حوکمڕان ھەڵیانگرتووە، ئەوا بەدڵنیایی کۆمەڵگا نەفرەتی لێدەکات. 
ھەرگیز ئاینێک یان بەرنامەیەکی سیاسی، ناکرێت لە ھەڵسوکەوتی شوێن کەوتەکانییەوە ببیندرێت. 
چۆن ناکرێت، دیدی بیریارێکی ئیسلامی لە سیاقێکی میژووی و ناو رودارێکدا بھێنیت و تەعمیمی بکەیت بەسەر کۆی پرۆژەی ئیسلامیدا، ناشکرێت دیموکراسییەت لە ئاکاری ئەم سیاسییە حوکمڕانەی ئێستاوە ببیندرێت، کە پڕە لە دزێوی و بەدکاری . 
٢٥ ساڵە بەناودیموکراسیخوازان حوکمەکەیان= گەندەڵی، خۆدەوڵەمەندکردن، بردنەدەرەوەی پارە، برسیکردنی خەڵک، نەبوونی پەرلەمان، نەبوونی دادگا، ھەبوونی میلیشیا، زیندانی نھێنی و ئازاردانی خەڵک. 
دەبێت ئیسلامییەکان و دیموکراسیخوازە جدییەکان لەسەر بەھا مرۆڤایەتییەکان کاربکەن بۆ بنیادنانی دەوڵەتی مەددەنی.
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
24/09/2016
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
12
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ