وتار
بەڕێزان بەرپرسانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان
عەلی حمە ساڵح

ناڕەزایی و توڕەییەکانی خەڵک لە ئاستێکی ئێجگار بەرزدایە، ھەرچەند ئەم ناڕەزایەتییە سەرتاسەریە، بەڵام پارتی دیموکرات پێییوایە لەسنوری خۆی بەچاوسورکردنەوەو ترساندن ڕێگا نادات ھیچ روبدات، بەڵام ئەوانیش لەمەدا ھەڵەن. 
ناڕەزایی ئەم جارە جدیی و کاریگەرە....
خەڵک دڵنیابووەتەوە لەوەی کە پارتی بە ھاوبەشی یەکێتی ئەم جۆرە حوکمە دەکات، پارتی بە نەوتی کەرکوک و گازی چەمچەماڵ ئەم حوکمە دەکات، گرێبەستی ٥٠ ساڵ لەگەڵ تورکیا بۆ گازی کۆرمۆرو چەمچەماڵە. 
یەکێتی دەیتوانی قسەی جدیتری ھەبێت لەسەر داخستنی پەرلەمان و فایلی نەوت و حوکمڕانی.... 
گریمان ئەمە بەتەنیا حوکمڕانی پارتییە، کە بە ٣٨ کورسی ئاوا دەکات و چەند نەوت دەفرۆشێت و بەکێ و بەچەندو پارەکەی چی لێدێت و لە بانکێکی نزیک لە خۆی چۆن ھەڵیدەگرێت، کەس بۆی نیە وردبینی بکات، ئەی یەکێتی و گۆڕان، ئێوە چیتان پێیە بۆ دەنگدەری خۆتان ؟
٦٣٪ خەڵکی کوردستان دەنگی بە پارتی نەداوە، دەڵێن ئەگەر ئەمە حوکمڕانی پارتیە، ئەی یەکێتی گۆڕان، کە ڕێکەوتنی سیاسیان ھەیەو دەنگ و جوگرافیاو سامانی سروشتی و کورسی پەرلەمانیان لە پارتی زیاترە،‌ چیان پێیە؟
خەڵکێکی یەکێتی ھەیە، بەرپرسیاریەتی ھەیە لەم حوکمەتەدا گوێی لێ نیە لە سلێمانی و گەرمیان و رانیە چی رودەدات! پارتی چۆن حوکم دەکات!!
ئەی ئەوانەی خۆیان بەبەرپرس دەزانن!!!! 
گۆڕان، ئامادەیە بۆ ھەموو بڕیارێک لەگەڵ یەکێتی نیشتیمانی، کە بەرژەوەندی خەڵکی تێدابێت، دەبێت یەکێتیش ھەنگاوبنێت.
گۆڕان، ناتوانێت پشت لە خواست و ناڕەزایی و خەباتی مەدەنی خەڵک بکات، ئەگەر گۆڕان بەفەرمی پشتیوانی ئەم ناڕەزایەتییەی کردو یەکێتیش لە ڕێگای جێگری سەرۆکی حکوومەت و جێگری "سەرۆکی ھەرێمی نایاسایی" و وەزیرەکانیان پشتیوانی ئەم جۆرە لە حوکمڕانیان کرد، کە خەریکی سزادان و برسیکردنی خەڵکە؛ ئەو کات دۆخەکە بەویستی ئەو کەسانە دەبێت کە کاریان بۆ تێکدانی نێوان گۆڕان و یەکێتی دەکرد، دەنگی ناڕەزایی لە زۆر شوێندا بەرزدەبێتەوە. 
ئێستا کاتی ئەویە........ ئەوەی لە یەکێتی دا خەمخۆرو دڵسۆزە،‌ لە ھەر رەوت و ناوندێکی ئەم حیزبەیە بڕیار بدات. 
بە تایبەت جێگرانی سکرتێری گشتی و
خاتوو ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد
چاوەڕێی و چاودێرین و ھاوھەڵویستین لەگەڵ خەڵکدا
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
26/09/2016
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
12
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ