وتار
دنیایەکی سەیرە گوڵم !!
دانا مەنمی

مەخلوقی ئێمە زۆر عەجایەبە. یانی ھەر لە مەخلوقی دنیا ناچێت، راست وەک ئەوە وایە لە کاکێشانێکی دیکەوە دابەزیبێت. ئیتر ئاوایە و زەمانەش گۆڕاوە، ئێمەش وەکوو دنیا ئەمانەوێ بیگۆڕین، یانی گۆڕاندان؟! شتی وا ئەبیسین.
ئەیچۆن برا بۆ نموونە، ئێمەی کورد بەپێچەوانەی خەڵکی دنیا ئەگەر بیگۆڕێن ئاوا دەیگۆڕین، یانی سەروبنی ئەکەین! یان ئەگەر سەر و بنی نەکەین لە بنەوە کونێکی تێ ئەکەین ، ئەوانە ئاوا دەگۆڕێن، یان ھەڵدەگەڕێنینەوە یان وەردەگەڕێنین. دێموکراسی ئەکەین بە ژێرکراسی، رەخنە راست ئەکەین بە پێ مەڕەو و پاچ و بێڵ وەختی وا ھەیە جنێو خۆشترە لە رەخنە .
زەمانەکە وای لێ ھاتوە ھەڵبەستن بە دەم ئەم و ئەوەوە زۆر بوە، وەختی واش ھەیە ھەڵبەستەیەکیش راستە و خەڵککی دیکە ئەیکات بە ھی خۆی ، ئیتر لە ئەوپەڕی خۆشیدا خەڵک ئەکوژین، یان ئیتر زۆۆۆۆۆر کەیفمان ساز بێت وڵات تێک ئەدەین، یانی ئێمە ھەمیشە لە خۆشیاین بۆیە وڵات بەرگەمان ناگرێت. باسی مافم کرد، لەو وڵاتەی ئێمەدا ھەمووکەس مافی ھەیە بمرێ، بکوژرێت ، بەڵام مافی نیە بژیت !!
خراپ تێی کەوتوین، یانی "کەر بە بارەوە لە قوڕ چەقیوە و "بە سەوزە سەوزە" دەر نایەت ، رۆژگاری ئێمە ھەر بەرەو دواوە ئەگەڕێتەوە. بۆ نموونە ئەمانەوێ وات خاوێن بککەینەوە، سەتلە زبڵ دائەنێین ئەڵێی رۆح بەشەرە، پاک و خاوێن، یەک ساڵ چاوت بە عەشیا ناکەوێ تێیدا، کەچی سەر ئەو شەقام و بازاڕە بە شۆفڵ و تراکتۆر زبڵ و پیسی کەوتوە و پاککی ئەککەنەوە، داخەککەم ئەو کەسەش کە پاک و خاوێنی ناو شار ئەکات لە حەیوان پیستر چاوی لێ ئەکەن .
ەی خودا نازانن "ئەو ئینسانەی کە ئەرکی پاکک و خاوێنی شار و گوند ئەکات چەندە گەورەیە". چ بکەین، وێرانین ، ئێمە دەبێ خۆمان وەک گوێز ساق بکەینەوە. یان بە تەواوەتی ھەڵبدەین لە داھاتوو و یەکسەر خۆمان و کۆمەڵگاکەمان تێک بدەین، یان ھەنگاوێک ھەڵبێنین بۆ ئەوەی ککرانەوەیە، یان ھیچ نەبێت ھەوڵێک بۆ چاک کردنی وەزعەکە بدەین.
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
28/09/2016
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
12
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ