وتار
دەست لە شکاندنی شکۆو ھەیبەتی مرۆڤ و پێشمەرگە ھەڵبگرن
دانا مەنمی

سەرۆک بارزانی لە بەرواری ٢ی نیسانی ٢٠١٥ دەلێت : بە ھیچ شێوەیەک ڕێگە بە ھیچ کەسێک نەدرێـت کە تەجاوز بکاتە سەر شکۆی پێشمەرگەو شەھیدان ، دلنیابن چاوپۆشی لە سوکایەتی بە شکۆی پێشمەرگەو شەھیدان ناکەم بۆمن پێشمەرگەو شەھید خەتی سوورە ، ناوی شەھیدو پێشمەرگە زۆر لەو کەسانە پیرۆز ترە کە بیانەوێت گاڵتە بە شکۆو ناویانەوە بکەن .
شکاندنی ئوستورەی داعش لەسەر دەستی ھێزەکانی پێشمەرگەدا سەروەرییەکی گەورەو پر شانازییە بۆ میلەتەکەمان ، ئەرکی ھەموو ڕەنگ و دەنگێکی جیاوازە کە وەفادار بێت و ڕێز لە شکۆو ھەیبەتی پێشمەرگە بگرێـت .
لەگەڵ بانگی ئێوارەدا ھێزێکی ئەمنی ھەڵدەکوتنە سەر ماڵی پێشمەرگەیەک لە ھەولێری پایتەختی کوردستان بە دەستگیرکراوی دەیبەن بەرەو سنوری پردئ ، بەرلە گەیشتنیان بە بازگەی پردئ ، جنێو سوکایەتی بەو پێشمەرگەیە دەکەن پاشان لە بازگەی پردئ دەیبەنە ژورێک و بە مەکینەیەکی سەرتاشین بۆ گالتەپێکردن و سوکایەتی کردن بەشێک لە قژی و برۆی دەتاشن ، سەرباری گالتەپێکردن و ئازاری جەستەیی و دەرونی و وێنەگرتنی گیرفانیشی تاڵان دەکرێت و بڕی (٨٩,٠٠٠ ) ھەزاردینار لە گیرفانیدا دەبێت و لێی دەسەنن و لەودیوی بازگەی پردئ وە بە گیرفانی خاڵی و سەرو برۆ تاشراوی ئازادی دەکەن .
ئەم پێشمەرگەیە بەر لەوەی پێشمەرگە بێت مرۆڤە ، ئەو ئازادە لە بیروڕاو ئینتیمای سیاسی خۆی سەر بە چ لایەنێک و چ رەنگ و دەنگێک بێت ، ئەم پێشمەرگەیە کە خاوەنی ئینتیمای حزبی و لایەنگری بزوتنەوەی گۆرانە ھەرھەوڵێکی دابێت بۆ خۆپیشاندان دور لە توندوتیژی و ئاژاوەگێری مافێکی رەوای خۆیەتی خۆئەگەریش خواستی ھەبووبێت توندوتیژ و ئاژاوەگێری ئەنجام بدات ، دەبوو بە پێی یاسا کارپێکراوەکانی وەزارەتی  ناوخۆ و ئەنجومەنی وەزیران مامەڵەیان لەگەڵدا بکردایە .
بەم جۆرە لە پێشێلکاری یاسایی و سوکایەتیکردن بە شکۆو ھەیبەتی مرۆڤ و پێشمەرگە ھێزە ئەمنیەکان  نێوبانگی خۆیان لەکەدار دەکەن ، بەندە ئەو پێشیلکارییە ریسواو شەرمەزار دەکەم ئەوانەی ئەو کارەیان ئەنجام داوە دوورن لە ئەخلاق و بەھای ئینسانیەت .
ئەمە پێشیلکاریەکی نایاساییە بۆ شکاندنی شکۆی کوردایەتی و کوردبوون ، لە مێژە پرۆژەی بئ عەقڵکردن و کەراندنی میللەت و بئ ئیرادەو کەرامەت شکاندنی تاکی کورد لەسەر ئینتیمای سیاسی ئامادەگی ھەیە ، تەنھا لە پێناو شکۆی حزبدا ! لەمێژە لەم ھەرێمەدا مرۆڤ و مێرولە یەک مافیان ھەیە ، دەسەڵاتی کوردی بە پێچەوانەی دەسەڵاتی سیاسی لە ھەموو دونیا ، یان میللەت برسی دەکات یانیش شاربەدەر ، ڕۆژانە گوئ بیستی خەڵکی ھەژارین شەوو رۆژ دەخەنە سەریەک بۆ وەرگرتنی روبعە مووچەیەک زۆریک سەری خۆیان ھەلگرت و مال و حاڵی خۆیان ھەراج کرد تەنھا لە پێناو قووتی مندالەکانیان ، راپۆرت لە سەر راپۆرت لە تیڤیەکانەوە دەربارەی بە فیڕۆدان و شاردنەوەی دەھاتی میللەت بلاودەکرێتەوە ، تاکی کورد پێویستی بە ھەڵویست وەرگرتنە ، ھەڵویستی کوردانەو ڕاستگۆیانە و بوێرانە مافی خەڵک ڕ
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
29/09/2016
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
12
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ